بە رایی ئێمە ئەوندە ئاسان نییە کە بنەمالەکی کاک مەولوود بە ئاسانی بتوانن سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن ئێستا دۆنیا دەزانێت بەڵگەیش هییە دەستی خەزمانی ئیرانی شاری سلیمانی تێێداییە ئەم رەفاندنە.
دیاری موحه‌مه‌د: مه‌ولود ئافه‌ند 5 رۆژ دوای نه‌مانی ته‌لیفۆنه‌که‌ی له ئێران کرایه‌وه
زۆر له که‌ێسه‌کانی کوشتن، تیرۆرکردن و بێ سه‌روشوێن بوون له هه‌رێمی کوردستان وا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه که که‌ێسی مه‌ولود ئه‌فه‌ند سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل – کورد یه‌کێک له‌وانه‌یه.
ڕۆژنامه‌وان دیاری موحه‌مه‌د له هه‌ڤپه‌ێڤنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت " ئه‌وه چه‌ند لایه‌نێکی هه‌یه، لایه‌نێک له‌وانه نه‌بوونی دادگایه‌کی کارا له هه‌رێمی کوردستان و هه‌ر وه‌ها داواکاری گشتی، لایه‌نێکی تر ئه‌وه‌یه نه‌بوونی رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان که ته‌نیا له دووره‌وه به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک وه یاخود به په‌ێوه‌ندیه‌کی ته‌لیفۆنی وه یاخود به پۆستێکی ئه‌لیکترۆنی ئه‌وه شتێک له‌به‌ره‌ۆ پێش چوونی که‌ێسه‌که ناکات و هه‌ر وه‌ها لایه‌نێکی تر که‌مته‌رخه‌می که‌س و کاره‌کانه که زۆر جار به دانشتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له دێوه‌خان (له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری رێزمدا) واته ئه‌و جۆره که‌ێسانه کۆتای‌یان دێت".
http://www.dengiamerika.com
No comments:
Post a Comment