شەلال گەدۆ
NNSROJ، محەمەد چاوشین:
معاذ الخطیب سەرۆکى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا ڕایگەیاند که ئامادەیه گفتووگۆ لەگەڵ ڕژێمى بەشار ئەسەد ئەنجام بدات، بەرپرسێکى ڕۆژئاواى کوردستانیش ئاشکرایکرد کە ئەوانیش "لارییان لە گفتووگۆ و دانیشتن لەگەڵ ئەو ڕژێمەدا نییە".
معاذ الخطیب سەرۆکى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا ،لە وتووێژێکدا لەگەڵ (العربیە) ،ئاماژەى بەوەدا کە ئامادەیه لەگەڵ حکومەتى سوریا دانیشتن ئەنجام بدات، بەمەرجێک نیردراوى ڕژێم بۆ ئەو گفتووگۆیانە کەسێک بێ دەستى بە خوێنى گەلى سوریا سور نەبووبێت.
سەرۆکى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا ، داواى کردووە کە نێردراوى ڕژێم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن "فاروق الشرع" جێگرى سەرۆک کۆمار بەشار ئەسەد بێت.
ئەگەرچى ئەو پێشنیارەى معاذ الخطیب لەگەڵ ڕەخنەیەکى زۆرى بەشێک لە لایەنەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا ڕووبەڕوو بۆتەوە ، بەڵام بەرپرسێکى باڵاى "ئەنجوومەنى نیشتیمانى کورد لەسوریا" دەڵێ "لاریمان لەدانیشتن لەگەڵ ئەو ڕژێمەدا نییە".
لەوبارەوە "شەلال گەدۆ" ئەندامى کۆمیتەى هەرێمى کوردستانى "ئەنجوومەنى نیشتیمانى کورد لەسوریا" ، لەپەیوەندییەکدا لەگەڵ ناوەندى نووچە و شڕۆڤەى ڕۆژ ، سەبارەت بەو پێشنیارە گوتى"ئێمەش وەکو کورد لاریمان نییە لە گفتووگۆ و دانیشتن لەگەڵ ڕژێمى بەشار ئەسەد بۆ کۆتاپێهێنان بەو قەیران و کوشتارەى ئێستا لە سوریادا هەیە".
ناوبراو گوتى" ڕۆژئاواى کوردستان بەهۆى شەڕى دوولایەنەى ئۆپۆزیسیۆن و ڕژێمى بەشار ئەسەد بەتەواوى وێران کرا ، ژیانى خەڵک گەیشتۆتە دۆخێکى مەترسیدار،بۆیە ئەگەر دانیشتن لەگەڵ ڕژێم چارەسەر بێت ئەوا ئێمەش ڕەتى ناکەینەوە".
شەلال گەدۆ گوتیشى"ئێستا لەسوریا شەڕى ناوخۆ درووست بووە و ڕەنگى شەڕێکى تائیفى بەخۆیەوە گرتووە و بەقۆناغێکى هەستیار گەیشتووە ، بۆیە ئەگەر بزانین ئەو گفتووگۆیانە ئەنجامێکى دەبێت ئێمەش گفتووگۆ ڕەت ناکەینەوە".
لە لێدوانەکەى خۆیدا بۆ (العربیە) الخطيب ئاماژەى بەوەشدابوو کە ئەمریکا و ئێران و ڕوسیا هیچ پڕۆژەیەکیان بۆچارەسەرى قەیرانى سوریا پێ نییە ، هاوکات ئەوەشى خستەڕوو کە خەڵکى سوریا پێوێستە خۆیان بۆچارەسەرى کێشەکە هەنگاو بنێن.
حکومەتى ئەمریکا پێشوازى لەو پێشنیارەى معاذ الخطیب کردووە.
له گهڵ ئهوهى حکومەتى دیمهشق تا ئێستا بەشێوەیەکى فەرمى وەڵامى ئەو پێشنیارەى الخطیبى نەداوەتەوە بەڵام ڕۆژنامهى "الوطن"ى نزیک لە حکومهتى سوریا، لە سەروتارى ئهمرۆى خۆیدا له ژێر ناونیشانى "گفتوگۆ، دوو ساڵە دواکەوتووە"،دهڵێت: بانگهێشت بۆ گفتوگۆ دواکهوتووە بەڵام چارەسەری تهنگژهى سوریا، له ریگهى گفتوگۆ و سندووقهکانى دهنگدانهوه دهبێت، لهو ڕیگهیهوه گهلى سوریا ئهو سهرکردایهتیه ههڵدهبژێرێ که تایبەتمەندێتى سهرکردایهتی کردنى تێدایه.
No comments:
Post a Comment