به‌غدا: زیاتر له 100 ئه‌ندامی موجاهیدینی خه‌لق كوژران‌و برینداربون
عه‌بدولره‌حمان مه‌هابادی: له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا شه‌ش كه‌س كوژراون‌و 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه له‌نێو برینداره‌كاندا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ی تێدایه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ، شه‌ممه، هێرشێكی موشه‌كی بۆ سه‌ر كه‌مپی ئازادی -لیبرتی- كه تایبه‌ته بهنیشتهجێبونی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لق ئه‌نجامدراو له‌ئاكامدا زیاتر له 100 ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه كوژران‌و برینداربون.
زریان محه‌مه‌د، ئاوێنه‌نیوز: یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌مپی ئازادی به‌ناوی عه‌بدولره‌حمان مه‌هابادی، ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوز رونكرده‌وه كه "روداوه‌كه كاتژمێر 5:45 خولهك رویداوه‌و زیاتر له 30 گوله هاوه‌ن ئاراسته‌ی كه‌مپه‌كه كراوه‌و له‌ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌س كوژراون‌و 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه له‌نێو برینداره‌كاندا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ی تێدایه"
ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق ئۆپۆزسیۆنی ئێرانه‌و له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوداو له‌سه‌رده‌می حوكمی سه‌دام حسێندا هاتونه‌ته عێراقه‌وه‌و هه‌ر له‌و كاته‌وه بنكه‌ی سه‌ره‌كیان له‌كه‌مپی ئه‌شره‌فی ڕۆژهه‌ڵاتی دیاله بووه، به‌ڵام له 25 كانونی یه‌كه‌می 2011 حكومه‌تی عێراق‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕێكه‌وتنێكیان واژۆكرد به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه له‌كه‌مپی ئه‌شره‌فه‌وه بۆ كه‌مپی لیبرتی شاری به‌غداو له‌ئێستادا 3200 كه‌س له‌و كه‌مپه نیشته‌جێن.
عه‌بدولره‌حمان مه‌هابادی، نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربری له‌هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی كه‌مپه‌كه، به‌و پێیه‌ی چه‌ندینجار ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه له‌مه‌ترسی هێرشكردنه سه‌ریان، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هیچ رێوشوێنێكیان نه‌گرتۆته‌به‌ر بۆ پاراستنیان ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه.
ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له‌ساڵی 1965دا به‌مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ڕژێمی محه‌مه‌د شا په‌هله‌وی له‌ئێران دامه‌زراو له‌ساڵی 1979 دا دژایه‌تی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانی كرد له‌ساڵانی هه‌شتاكان‌و له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی عێراق- ئێرانیشدا زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان ڕویان له‌عێراق كرد
awene news
No comments:
Post a Comment