Pages

Ads 468x60px

17 Feb 2013

له‌سه‌ر سنووری سه‌رێکانی سه‌ربازانى تورک سوکایه‌تى به‌ دایکێک و دوو مناڵى ده‌که‌ن


له‌سه‌ر سنووری سه‌رێکانی سه‌ربازانى تورک سوکایه‌تى به‌ دایکێک و دوو مناڵى ده‌که‌ن

له‌ سه‌رێکانى باکورى کوردستان، سه‌ربازانى ده‌وڵه‌تى تورک له‌ دایکێکى قژسپی عه‌ره‌ب به‌ ناوى (ن.ه) ده‌ده‌ن که‌ ده‌یویست له‌ سه‌ریکانى رۆژئاواى کوردستانه‌وه‌ بچێت بۆ باکوورى کوردستان و چه‌ندین وته‌ی ناشرینی ئاراسته‌ ده‌که‌ن .



شه‌وی رابردوو دایکێکى سه‌ر سپی عه‌ره‌ب به‌ناوى (ن.ه) دوای خاپوورکردنی ماڵه‌که‌ی له‌لایه‌ن گرووپه‌ چه‌ته‌کانى سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه‌، له‌گه‌ڵ دوو مناڵى خۆى روو ده‌کاته‌ سه‌رێکانى باکورى کوردستان، زانرا که‌ له‌سه‌ر سنوور له‌لایه‌ن سه‌ربازانى ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه‌ ئه‌شکه‌نجه‌ و سوکایه‌تیی پێکراوه‌ . 
له‌باره‌ى ئه‌م رووداوه‌ دایکى خاوه‌ن دوو منداڵ (ن.ه) رایگه‌یاند:" سه‌ربازانى تورک من و مناڵه‌که‌میان گرتن و سوکایه‌تى و بێ رێزى زۆریان پێکردین، ئێمه‌یان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ سه‌رێکانى بن خه‌تێ ــ رۆژئاوای کوردستان " . 
پاشان هێزه‌کانی ئاسایشی کورد له‌ رۆژئاوای کوردستان له‌ ناوچه‌یه‌کی نزیکی سنووره‌که‌ ئه‌و دایکه‌ و دوو منداڵه‌که‌ی ده‌دۆزنه‌وه‌ و دوای تیمارکردن و به‌ هاناچوونیانه‌وه‌، راده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل ی سه‌رێکانیان ده‌که‌ن . 
http://so.firatajans.com/news/jn-w-jyn/lh-sh-r-snwwry-sh-rykhny-sh-rbzn-twrkh-swkhyh-t-bh-dykhykh-w-dww-mnl-dh-khh-n.htm

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates