Pages

Ads 468x60px

12 Feb 2013

کاربه‌ده‌ستانی ئێران بێ ئاگایی خۆیان له‌ شوێنی زانیار و لوقمان مورادی راده‌گه‌یه‌نن


کاربه‌ده‌ستانی ئێران بێ ئاگایی خۆیان له‌ شوێنی زانیار و لوقمان مورادی راده‌گه‌یه‌نن
ه‌رپرسانى زیندانى ڕه‌‌جایى شه‌هرى که‌ره‌ج به‌ بنه‌ماڵه‌ى زانیار و لوقمان موردایان ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ هیچ زانیارییان سه‌باره‌ت به‌ شوێنى مانه‌وه‌ى ئه‌و دوو گیراوه‌دا له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى نیگه‌رانى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و دوو گیراوه‌ سیاسییه‌ .
به‌ گوێر‌ه‌ى ئه‌و زانیارییانه‌‌ى به‌ کۆمیته‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى دژه‌ سێداره‌ گه‌یشتوون، ڕژێمى ئێران له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌، که‌ بڵاو کردنه‌وه‌ى هه‌واڵى دژ به‌ یه‌ک کاردانه‌وه‌کانى ئه‌و هه‌واڵانه‌ بنرخێنێت و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ سزاى سێداره‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکات .
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ :"هه‌موو که‌س ئاگاداره‌ له‌و ڕۆژانه‌دا له‌ سه‌رانسه‌رى پانتایى ژیر ده‌سه‌ڵاتى ڕژیمى ئێران بۆ سه‌رکوت کردن و خوڵقاندنى که‌ش و هه‌واى تۆقێنه‌ر ده‌ست ده‌داته‌ ئیعدام و کۆمه‌لکووژ کردنى خه‌ڵک ." 
شایانى باسه‌ چه‌‌ند ڕۆژ پێش ئێستا به‌رپرسانى زیندانى ڕه‌جایى شه‌‌هرى ڕایانگه‌یاندبوو که‌ لوقمان و زانیار مورداییان ناردووه‌ته‌ شوێنێ تر و به‌رده‌وام خۆیان له‌ شوێنى ڕاگرتنى ئه‌و دوو گیراوه‌ ده‌بوێرن . 
firatajans.com

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates