دوای ئاگربه‌ست یه‌كه‌م موشه‌ك له‌غه‌زه‌وه ئاراستەی ئیسرائیل کرا
دوای ئاگربه‌سته‌كه‌ی مانگی تشرینی دوه‌م، بۆ جاری یه‌كه‌م
له‌كه‌رتی غه‌زه‌وه موشه‌كێك ئاراسته‌ی ئیسرائیل کرا، .
به‌پێی هه‌واڵێك كه سایتی( هارەتز له‌زاری (دورون بن ئامو) وته‌بێژی پۆلیسی ئیسرائیل رایگه‌یاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ موشه‌كێك كه له‌كه‌رتی غه‌زه‌وه ئاراسته كراوه، له‌باشوری شاری عه‌سقه‌لان له‌باشوری ئیسرائیل كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، جگه له‌زیانی مادیش، هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بوه.
هاوکات باڵی سەربازی بزوتنەوەی فەتح کە مەحمود عەباس سەرۆکایەتی بزوتنەوەکە دەکات، بەرپرسیارێتی خۆی لە ئاراستەکردنی ئەو موشەکە بۆ ناو خاکی ئیسرائیل راگەیاند.
دوای ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له مانگی تشرینی دوه‌می رابردو له‌نێوان ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستین ئیمزاكرا، ئه‌وه یه‌كه‌م هێرشی موشه‌كییه ده‌كرێته‌سه‌ر ئیسرائیل، به‌پێی ئه‌و ئاگربه‌سته ئیسرائیل بهڵێنیدا كۆتایی بهێنێت به هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس بهڵێنیدا هێرشه موشه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر شار و شارۆچكه ئیسرائیلییه‌كان رابگرێت.
هه‌ر سه‌رباره‌ت به كێشه‌ی نێوان فهلهستینو ئیسرائیل، له‌نوێترین په‌ره‌سه‌ندندا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوایكرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بكرێت له‌هۆكاری مردنی (عه‌ره‌فات جرادات) كه چالاكێكی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌له‌ستینییه‌و رۆژی شه‌ممه لهزیندانێكی ئیسرائیل‌دا گیانی له‌ده‌ستدا، ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیش ده‌ڵێت مردنه‌كه‌ی به‌هۆی "ئه‌شكه‌نجه‌دان"ه‌وه بوه.
http://www.haaretz.com/
No comments:
Post a Comment