بارزانی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پۆتینی سه‌رۆكی ڕووسیا كۆبووه‌وه
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه) له‌مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی ڕووسیا كۆبۆوه‌و، باسیان له په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا و قه‌یرانی ناوخۆی عێراق كرد. ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر خراونه‌ته به‌ر باس، له‌وانه په‌یوه‌ندی ئابوری و رۆشنبیری و رۆڵی كۆمپانیا روسیه‌كان له‌پرۆسه‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
به پێی ماڵپه‌ڕه‌كه بارزانی ، سوپاسی پۆتینی كرد بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته كه سه‌ردانی مۆسكۆی كرد‌و ڕایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌ر له منداڵییه‌وه مۆسكۆ به‌شێك بووه له ژیانی‌و باوكی و زۆرێك له كه‌سوكاری له‌وێدا ژیاون و سه‌ردانه‌كه‌شی به "ده‌رفه‌تێكی مێژوویی" ناوبرد.
دوێنێ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ڕووسیا و له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا، له باڵیۆزخانه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی گرێبه‌ستێكی نوێی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ئیمزا كردووه.
دواتر سه‌ردانی شاری ( سانت ـ بترسبۆرگ) كرد و چووه ئه‌و خانووه‌ی كه مسته‌فا بارزانی باوكی تێیدا ژیاوه له كاتی مانه‌وه‌ی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت.
-----------------
مه‌حمود عوسمان: پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی له روسیا نه‌یارانی مالیكی له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی و، هه‌ڵوێستی كورد له به‌غدا، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه بالاَكانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردیه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رجه‌م وه‌زیر و به‌رپرسه كورده‌كان له حكومه‌تی ئیتیحادی له هاوینه هاواری پیرمام كۆبونه‌وه. مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌كه به ئێن ئارتی ووت: كۆبونه‌وه‌كه به سود بووه‌و بریاریشه له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی له روسیا كه پێده‌چێت ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌یارانی مالیكی له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات.وتیشی ئامانجی ئه‌و كۆبونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی مالیكی به‌مه‌به‌ستی گفتۆگردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بخرێته‌ڕوو، یان بابه‌تی متمانه وه‌رگرتنه‌وه له مالیكی، له‌و كۆبونه‌وه‌شدا بریاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
مه‌محمود عوسمان راشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق، به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یان كردووه و، هه‌ریه‌كه له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و نێچیرڤان بارزانی و ئه‌رسه‌لان بایز به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان كردبوو.
كۆبونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردیه‌كانی به‌غدا له كاتێكدایه، رۆرژی 13ی ئه‌م مانگه سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ 14 لایه‌نی سیاسی هه‌رێم جگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌سه‌ر وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌كان و بارودۆخی سیاسیی هه‌رێم و عێراق كۆبووه.
No comments:
Post a Comment