Pages

Ads 468x60px

19 Feb 2013

سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل: بڕیاری توندتری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌دژی ئێران پێویسته‌

Prime Minister Benjamin Netanyahu addresses the Jewish Agency Board

ئەم هێزە شەرخوازانەی وا خەونی لە ناو بردنی ئیسرائیل دەبێنن  مەگر لە خەونا بی بێنن  بەڵکۆ پیش ئەوەی دژ بە ئیسرائیل راویستن خۆیان لە ناو دەچن بژی ئیسرائیل  بژی کوردستان

مۆعته‌به‌ر شێروانی دەنگی کوردی ئەمەریکا

سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل: بڕیاری توندتری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌دژی ئێران پێویسته‌


ئیسرائیل هاوبه‌ری کردووه‌ نێوان کۆریای باکور و ئێران و ده‌ڵیت بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌کی ناوکی له‌ لایه‌ن وڵاتانی مه‌ترسیدار ده‌توانێت  ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگه‌ینیته‌ سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه‌.  ڕاجر بێرگر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئورشه‌لیم-قدس ڕا ڕاده‌گه‌ینیت که‌ سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه‌ی ناوکی کۆریان باکور له‌ هه‌فته‌ی ڕابردو ئاگاهی و هوشدارییه‌ به‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی که‌ بڕیاری توندتر پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشی ئێران بگێرێت تا بۆمبی ناوکی وه‌ده‌ست نه‌هێنێت.



نه‌ته‌نیاهو گوتی،" ئایا گه‌مارۆکان، گه‌مارۆتونده‌کان، پێشی کۆریای باکوریان گرتووه‌؟نه‌. ئه‌و ڕاستیه‌ که‌ ده‌ستیان له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ناوکی داوه‌  له‌ هه‌مووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ تایبه‌تی له‌ ئێران ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌. ئه‌وان ده‌ڵێن' کوانێ جیهان، کۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌وه‌یی له‌ کوێیه‌، کوانێ وه‌ڵامی توند؟'"
ئێران و کۆریان باکور هه‌ردوکیان له‌ ژێر زه‌بری سه‌زاکانی توندی ڕۆژئاوان به‌ ئامانجی کۆنترۆڵکردنی پرۆگرامه‌ ناوکییه‌کانیان.  به‌ڵام به‌ڕێز نه‌تانیاهو له‌ ئورشه‌لیم به‌ ڕێبه‌رانی جوله‌که‌ی گوت ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌رپێچی کردن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ کاری زیاتر به‌دژی بدرێت.
نه‌ته‌نیاهو گوتی،"گه‌مارۆکان به‌ته‌نیا ناتوانن پێشی پرۆگرامی ناوکی ئێران بگرن.  ده‌بێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی له‌شکری توند و جێگای باوه‌ریشی له‌گه‌ڵ بێت."
ئیران ده‌ڵێت پرۆگرامی ناوکی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌یه‌، به‌ڵام ئیسرائیل و  ڕۆژئاوا له‌و باوه‌ڕه‌دان که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران خه‌ریکی سازکردنی چه‌کی ناوکییه‌ که‌ ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وجودی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بکات.
ڕێبه‌ری باڵای ئایینی ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی له‌ وتارێکی  دوو ڕۆژ پێشیدا گوتی ئێران هه‌وڵی وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناوکی نادات، به‌ڵام  ئه‌گه‌ر بیشیدات، هیچ وڵاتێک ناتوانێت پێشی پێ بگرێت.
وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک وڵاتی تر له‌م مانگه‌ له‌ قه‌زاخستان و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئێران کۆده‌بنه‌وه‌ بۆ تاوتوێکردنی پرۆگرامی ناوکی تاران.  نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌زای داناونه‌ته‌ سه‌ر ئێران.
به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهو ئاگاهی وهۆشداری داوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر بێتو سه‌زاکان و گفتوگۆکان سه‌رکه‌وتو نه‌بن، بۆی هه‌یه‌ ئیسرائیل خۆی په‌لاماری  سازگه ‌ناوکیه‌کانی ئیران بدات.
نه‌ته‌نیاهو گوتیشی،" جیهان ده‌بێت بڕیاربدات که‌ داخوا ڕێگا به‌م ڕژێمه‌ تێرۆرکاره بدات که‌ هه‌موو ڕێوشوێنه‌کان پێشێل بکات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌ بۆمبه‌کانی  ئه‌تۆم ڕابگات."
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل گوتیشی ئێران ده‌بێته‌ باسی سه‌ره‌کی کاتێک سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بڕاک ئۆباما مانگی دابێت سه‌ردانی ئیسرائیلێ ده‌کات.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1606265.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates