گووشارەکانی ئیتلاعاتی ئیران بۆ سەر کوردەکانی ئەو وەلاتە بردەوامە
بنەماڵەی چالاكوانێكی دیكە بانگهێشتی ئیتڵاعاتی مەریوان كرا
تا دێت گوشاری دەزگا ئەمنیەكانی ئێران لەسەر خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان چڕ دەبێتەوەو بنەماڵەی چالاكوانێكی دیكە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەكان دەكرێن.
لەو چوارچێوەیەدا كەژاڵ هوژەبری هاوسەری عەلی دانش ناسراو لە عەلی ئحا مەلای خانمە كۆن بانگهێشتی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان كراوەو وێڕای پرسیاركردن لەشوێنی مانەوەی هاوسەرەكەی داوایان لێكردوە بە زووترین كات لە عەلی دانش جیا بێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو دۆسیەیە رایگەیاند دوای ئەوەی عەلی بەهۆی گوشاری هێزە ئەمنیەكانەوە ناچار دەبێت ئێران بەجێبهێڵێت هێزە ئەمنیەكانی ئێران دەست بەسەر 2 ئۆتۆمبێلی ناوبراودا دەگرنو برایەكیو دو هاوڕێشی بۆ ماوەی 53 رۆژ لە لایەن ئیتڵاعاتی مەریوانەوە دەستگیردەكرێنو وێڕای ئەشكەنجەیەكی زۆر و ساخ نەبونەوەی هیچ پەیوەندییەك لەگەڵ عەلیدا ئازاد دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد عەلی لە بەهاری رابردوە ناچار بووە ئێران بەجێبهێڵێت، بەڵام سەرباری ئەوەش گوشارەكان لەسەر بنەماڵەكەی درێژەی هەیەو پێدەچێت بیانەوێت بە گوشار دروستكردن عەلیو هاوسەرەكەی لە یەكتر جیا بكەنەوەو دواتریش هەر وەك 2 ئۆتۆمبێلەكەی دەست بەسەر ماڵەكەیدا بگرنو ماڵو منداڵەكەی پەرتەوازەو بێلانە بكەن.
سەرچاوەكە راشیگەیاند عەلی 3 منداڵی بەناوەكانی محەممەد تەمەن 9 ساڵو مەتین تەمەن 5 ساڵو لاوێنی تەمەن 2 ساڵو نیو بەجێهێشتوەو جگە لەو خانوە، كە ئێستا لە گوندی بەردەڕەشەی مەریوان تیایدا ژیان بەسەر دەبەن هیچ شوێنێكی دیكەیان نییە.
عەلی دانش كە بەعەلی ئحا مەلای خانمەكۆن ناسراوە بەهاری ساڵی رابردو بەهۆی ئاشكرا بوونی پەیوەندی بە لایەنێكی سیاسی كوردییەوە دەكەوێتە ژێر چاودێری هێزە ئەمنیەكانو دواتر لە رێگەی تەلەفونەوە بانگهێشتی دەكەن بۆ ئیتڵاعاتی مەریوان، بەڵام بەدەم ئەو پەیوەندییە تەلەفونییەوە ناچێتو ئێران بەجێدەهێڵێتو بەشێك لە هاوڕێكانو ئەندامەكانی بنەماڵەكەی دەستگیر دەكرێنو تا ئێستاش گوشارەكان لەسەر بنەماڵەكەی بەردەوامو داوای رادەستبوونەوەی عەلیان لێدەكەن.
No comments:
Post a Comment