ئیسرائیل به به‌ڵگه‌ی وێنه‌ییه‌وه وه‌ڵامی سوریا ده‌داته‌وه
حكومه‌تی ئیسرائیل چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و سه‌نته‌ره سه‌ربازییه‌ی بلاَوكرده‌وه كه حكومه‌تی سوریا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كرد له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆردومان كراوه‌و وێران كراوه، وێنه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه گیراون.
ده‌سه‌لاَتدارانی ئیسرائیل ده‌ڵین ئه‌و وێنانه نوێترین وێنه‌ی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوریان كه هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه، وه‌ك سوریا بانگه‌شه‌ی ده‌كرد.
لای خۆشیه‌وه كه‌ناڵی دووی ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیل ئه‌و وێنانه‌ی بلاَوكرده‌وه، كه هه‌شت مانگ به‌ر له بۆردومانه‌كه‌و ژماره‌یه‌كی تریشیان چه‌ند ڕۆژێك دوای بۆردومانه‌كه وێنه‌گیراون.
له‌دوای بۆردومانكه ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی سوریا گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی نیشاندا‌و ڕایگه‌یاند، ئه‌و گرته ڤیدۆییه تایبه‌ته به پێگه‌ی سه‌ربازی جه‌مرایا‌و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل‌و كه‌ره‌سته‌ی تری سه‌ربازی تێك‌شكاون.
لای خۆشیانه‌وه ژماره‌یه‌ك دیبلۆماتكارو چلاكانی ئۆپۆزسیۆن ڕایانگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل كارونێكی سه‌ربازییان له‌نزیك سنوره‌كانی لوبنان بۆردومانكردووه كه پێده‌چێت چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی بۆ حزبوڵای له‌نانی گواستۆته‌وه
No comments:
Post a Comment