Pages

Ads 468x60px

3 Feb 2013

دیاردەی ژن کۆژی لە هەرێمی کوردستاندا چەند هەوالی دل تەزێن لە هەرێمی کوردستانەوە نیسبەت بە بارودۆخی ژیانی ژنانی داماوەی چەوساوەی کورد

دیاردەی ژن کۆژی لە هەرێمی کوردستاندا  چەند هەوالی دل تەزێن لە هەرێمی کوردستانەوە نیسبەت بە بارودۆخی ژیانی ژنانی داماوەی چەوساوەی کورد
هەریر: دایكی دوو منداڵ لەلایەن خەزووریەوە دەكوژرێت 
وارڤین – هەریر: لەشارەدێی هەریری سنووری پارێزگای هەولێر، دایكی دوو منداڵ، بە پاساوی "ناپاكی هاوسەرگیری" لە لایەن خەزووری و دوو شوبرایەوە، كوژرا و یەكێك لە بكوژەكان دەستگیركراوە و ئەوانی دیكە بەرەو شوێنێكی نادیار رایانكردووە.


تاوانی كوشتنی ئەو ژنە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە (2 / شوبات – فێبرایەر / 2013) لە شارەدێی هەریر روویداوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە، تایبەت بۆ (وارڤین)، رایگەیاند،  ئەو ژنە ناوی (ش.ئـ) بووە و تەمەنی زیاتر لە (30 ساڵ)ە و دایكی دوو منداڵە، كە گەورەكەیان تەمەنی نزیكەی شەش ساڵە و هاوسەرەكەی لە ئێشكگریدا بووە، كاتێك خەزوور و شوبراكانی رووبەڕووی مەرگیان كردووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە، گوتیشی: "ئەو ژنە باوكێكی بەساڵاچووی هەبووە و لەلای خۆی بووە و ئەو بەخێویكردووە، ئەمڕۆ خەزوورەكەی، چووەتە ماڵیان كەسێكی بینیوە لەماڵیان و بەو هۆیەوە، لەگەڵ دوو كوڕیدا، ژنەكەیان كوشتووە".

دوای ئەنجامدانی تاوانەكە، ئەو كەسەی چووەتە ماڵی ژنەكە، و شوبرایەكی ژنەكە و خەزوورەكەی بەرەو شوێنێكی نادیار رایانكردووە و شووبرایەكیشی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، پۆلیس، تەرمی (ش. ئـ)ی گواستووەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری و پەڕاوی بۆ ئەو تاوانە كردووەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

ئا: ئەرسەلان رەحمان
///////////////////////////
كەركووك: باوكێك كچەكەی خۆی دەكوژێت
وارڤین – كەركووك: كچێكی تەمەن هەژدە ساڵ بە چەكی باوكی دەكوژرێت و باوكه‌كه‌ خۆى راده‌ستى پۆليس كردووه‌ و له‌ يه‌كه‌م وته‌لێوه‌رگرتنيدا گوتويه‌تى: گوله‌ له‌ده‌ستى ده‌رچووه‌ و كوژرانی كچەكەى بە ئەنقەست نەبووە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كەركووك، رایگەیاند، ئێوارەی دوێنی هەینی (1 / شوبات – فێبرایەر / 2013)  لە گەڕەكی ئەفسەرانی شاری كەركووك، كچێكی تەمەت هەژدە سال لە لایەن باوكییەوە كوژراوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "كچەكە ناوی (سارا عەباس)ە و دوای ئەوەی لە لایەن باوكییەوە كوژراوە، باوكەكە خۆی رادەستی پۆلیس كردووە و بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەر كراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.

روونیشیكردەوە، تەرمی كچەكە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری و لە یەكەم وتەلێوەرگرتنیدا، (باوكی سارا) دانی بەوەدا ناوە كە كچەكەی بەدەستی ئەو كوژراوە، بەڵام نكۆڵی كردووە لەوەی تاوانەكەی بە ئەنقەست ئەنجامدابێت و گوتویەتی: گولە لە دەستم دەرچووە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەكوچۆڵی سەربازی و دابەشكردنی چەك و هەڵگرتنی چەەك لە ماڵەوە، رۆژانە تاوانەكانی كوشتنی ژنان بە چەك روویان لە هەڵكشان كردووە و تا ئێستا لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش یاسایەك نییە بۆ رێكخستنی چەك و قەدەغەكردنی.

ئا: نێرگز قادر
http://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1951&Jor=9

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates