هه‌یفا دۆسکی: توند وتیژی دژ به ژنان له ده‌ڤه‌ری بادینان
ئاماری توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده به‌رزه به ڕاستی جێ شه‌رمه‌زاریه.
خانم هه‌یفا دۆسکی ڕۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " توند و تیژی لێره له بادینان له پارێزگاری دهۆک و قه‌زا و ناحیه‌کانی بوه‌ته بابه‌تێکی هه‌ره هه‌ستیار وه بوه‌ته مشت و مڕێکی سه‌رسوڕمان و ئه‌و توند و تیژیانه‌ی که دژ به ئافره‌تانه توند و تیژی ده‌سته‌یی و توند و تیژی ده‌روونین که هه‌ره مه‌ترسیدارترین توند و تیژیه. وه له باره‌ی ئاستی توند و تیژی له دهۆک به‌رامبه‌ر به شاره‌کانی تری کوردستان هه‌ێفا خانم ده‌ڵێت وه‌کو ده‌ڤه‌ری دهۆک وه‌کو باژێڕ تا ڕاده‌ییه‌ک باشه به‌ڵام قه‌زا و ناحیه‌کانی ده‌وروبه‌ر باش نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌گه‌نه یه‌کێتی ئافره‌تان و ئه‌نجومه‌نی پاریزگاری دهۆک راستی زۆر جێ ناخۆشیه چونکه ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌یه‌کدا 6-7 ئافره‌ت بێنه کوشتن، خویان بسۆتێنن یان خودکوژی بکه‌ن له راستیدا جێ دڵگرانیه".
http://www.dengiamerika.com/content/article/1602258.html
---------
سه‌رۆک ئۆباما: ئێمه پشـتیوانی له گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌که‌ین
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما شه‌وی سێشه‌ممه وتاری سـاڵانه‌ی خۆی پێشـکه‌ش کرد و تیایدا باسی له چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگ کرد، له‌وانه ئابوری، خوێندن و په‌روه‌رده، شه‌ڕی دژه تێرۆر و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له ئه‌فغانسـتان.
سه‌رۆک ئۆباما باسی له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێرانیش کرد و گوتی ده‌بێت ئه‌و وڵاته بزانێت ئیدی کاتی چاره‌سه‌رێـکی دیپـلۆماسی بۆ کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی هاتووه.
گوتیشی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌وه‌ستین له‌و ده‌مه‌ی داوای مافه‌کانیان ده‌که‌ن. ئاماژه به‌وه‌ش کرد که پـێویسته یارمه‌تی وڵاتانی وه‌ک لیبیا و یه‌مه‌ن و سۆماڵ بدرێت تاوه‌کو بتوانن ئاسایشی خۆیان بپارێزن.
له باره‌ی سوریاش گوتی به‌رده‌وام ده‌بین له گوشـاره‌کانمان بۆ سه‌ر ڕژێمی سوریا که خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کوژێت و هاوکات پشـتیوانی له‌و ڕێبه‌رانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌که‌ین که ڕێز له مافه‌کانی هه‌موو سوریـیه‌کان ده‌گرن.
هه‌روه‌ها گوتی لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم 34 هه‌زار سه‌ربازمان له ماوه‌ی سـاڵێـکدا له ئه‌فغانسـتان ده‌کێشینه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی کۆریای باکور ده‌بێت بزانێت ته‌نها به پابه‌ندبوونیان به وابه‌سته‌یـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانه‌وه ده‌توانن به ئاسایش و گه‌شه‌کردن بگه‌ن.
No comments:
Post a Comment