بولگاریا: حزبوڵڵای لوبنان له پشـت ته‌قینه‌وه‌که‌ی مانگی حه‌وتی دژ به گه‌شـتیاره ئیسرائیلیـیهکانه
حکومه‌تی بولگاریا حزبوڵڵای لوبنانی تاوانبارکرد و ده‌ڵێت له پشـت ئه‌و ته‌قینه‌وه خوێناویـیه بووه، ئه‌وه‌ی مانگی حه‌وتی سـاڵی ڕابردوو کرایه سه‌ر پاسێـک له وڵاته‌که‌یاندا و بووه مایه‌ی کوژرانی 5 گه‌شـتیاری ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیـیه‌کی بولگاری.
وه‌زیری ناوخۆی بولگاریا سڤێتان سڤێتانۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی زانیاریمان ده‌سـتکه‌وتووه له باره‌ی حزبوڵڵای لوبنان کۆمه‌کی دوو که‌سی کردووه که یه‌کێـکیان ئه‌وه‌یه ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامداوه.
گوتیشی یه‌کێـکیان پاسپـۆرتی ئوسترالی پـێبووه و ئه‌وی دیکه‌یان که‌نه‌دی. هه‌روه‌ها یه‌کێـکیان له سـاڵی 2006 وه هه‌تا 2010 له لوبنان ژیاوه.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو له‌م باره‌یه‌وه گوتی ئه‌مه‌ی بولگاریا پـێـیگهیشـتووه پـێویسته وه‌ها له یه‌کێتی ئه‌وروپا بکات ڕێوشوێنی پـێویست له به‌رامبه‌ر کرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی حزبوڵڵا بگرێته‌به‌ر.
سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان نه‌جیب میقاتی ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه هاوکاری بولگاریا بکات له لێـکۆڵینه‌وه‌کاندا.
له ئه‌مه‌ریکا، جان بیرنان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی سه‌رۆک براک ئۆباما گوتی پـێویسته سزای حزبوڵڵا بدرێت له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه و داوای له ئه‌وروپا کرد ڕێوشوێنی پـێویست بگرنه‌به‌ر له دژی ئه‌م ڕێـکخراوه که ئاماده‌یه پـیاو وژن و منداڵی بێ تاوان بکوژێت.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوته‌بێژێـکی کاثرین ئه‌شتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا هاتووه، پـێویسته ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌کان به ڕژدی سه‌یربکرێن. گوتیشی یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی ئه‌ندام تاووتوێی چۆنێتی کاردانه‌وه‌ی خۆیان له‌م باره‌یه‌وه ده‌که‌ن.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1597760.html
-------------
ئیسرائیل ئاماژه بۆ به‌پرسیارێتی خۆی له هێرشه ئاسمانیـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌ر سوریا ده‌کات
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاماژه‌ی به‌وه کرد وڵاته‌که‌ی له پشت ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیهوه بووه، ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه کرایه سه‌ر سوریا و کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا گوتیان نیشـانه‌که‌ی چه‌کی دژه ئاسـمانی بووه که بۆ چه‌کدارانی حزبوڵڵای لوبنان ده‌بران.
ئه‌مه یه‌که‌م لێـدوانی کاربه‌ده‌سـتێـکی حکومه‌تی ئیسرائیله له‌سه‌ر هێرشه‌که.
ئێهود باراک وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ له میانه‌ی کۆنفرانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له شـاری میونخی ئه‌ڵمانیا گوتی " من ناتوانم هیچ شـتێـکی زیاتر بڵێم له‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌کاندا هاتووه له باره‌ی ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له سوریا ڕوویدا. ئه‌و ڕۆژنامانه ڕاستگۆیانه ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه که گوتبوومان. ئه‌مه‌ش نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه کاتێـک ئێمه شتێـک ده‌ڵێـین، ئه‌وا ده‌یکه‌ین. گوتمان پـێمانوایه نابێت ڕێگه بدرێت سیسته‌می چه‌کی پـێشـکه‌وتوو به‌ره‌و لوبنان بـبرێت."
پاشـان گوتی ئه‌و نیگه‌رانه له ڕووخاندنی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا خوازیاره ئه‌مه بـبێته گورزێـکی به‌هێز بۆ ئێرانیـیه‌کان و حزبوڵڵا. گوتیشی به‌م زووانه ئه‌وه ده‌بێت.

No comments:
Post a Comment