ئیسرائیل: مه‌ترسیه‌كانی لێدانی ئێران له پشت یه‌كه‌م سه‌ردانی ئۆباماوه‌یه
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكایه بۆ ئیسرائیل، نه‌ك خواستی پشتیوانیكردن له پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كاندا.
رادیۆی ئیسرائیل له زاری لێپرسراوانی حكومه‌تی ئیسرائیله‌وه بڵاویكرده‌وه، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به پشتیوانی حكومه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران بدات، بۆیه ئۆباما بڕیاری داوه كه‌له خولی دووه‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا یه‌كه‌م سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌سپێبكات.
به‌گوێره‌ی رادیۆی ئسرائیل چاوه‌ڕاوانده‌كرێت نامه‌ی ئۆباما بۆ ناتانیاهۆ ئه‌وه بێت كه پێویسته دوركه‌وێته‌وه له هێرشكردنه سه‌ردامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران‌و،مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ تاران به ده‌ست ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه بێت.
كۆشكی سپی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند، باراك ئۆباما به‌نیازه له وه‌رزی به‌هاردا سه‌ردانی ئیسرائیل بكات وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ردانی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
http://www.nrttv.com
No comments:
Post a Comment