باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له توركیا كه‌وته به‌ر هێرش تێرۆریستە ئیسلامیەکان
له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌ده‌روازه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا دوو كه‌س كوژران و یه‌كێكی تریش برینداربوو.
به‌رپرسێكی پۆلیسی ئه‌نكه‌ره رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژی بووه‌و به‌هۆیه‌وه خۆكوژهكهو كه‌سێكی تر له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه‌دا كوژراون و ژنێكیش كه بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا چۆته باڵیۆزخانه‌كه برینداربووه.
لای خۆشیه‌وه ته‌له‌فزیۆنی ئێن تی ڤی توركیا ڕایگه‌یاند، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا دووان له پاسه‌وانه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه كوژراون، به‌ڵام دواتر عه‌لائه‌دین یۆكسل پارێزگاری ئه‌نكه‌ره رایگه‌یاند، خۆكوژهكهو پاسه‌وانێكی باڵیۆزخانه‌كه كه به ڕه‌گه‌ز تورك بووه له‌و هێرشه‌دا كوژراون، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌ی هێرش به‌ره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڤیكتۆریا نۆلاند وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ئه‌نكه‌ره كه‌وتۆته به‌ر هێرشێكی تیرۆرستی.
نۆلاند وتیشی، خۆكوژێك خۆی له‌به‌رده‌م خاڵێكی پشكنینی باڵیۆزخانه‌كه‌دا ته‌قاندۆته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه پاسه‌وانێك كوژراوه‌و كه‌سێكی تریش برینداربووه.
له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له چاودێرانی سیاسی توركیا ئاماژه بۆ چه‌ند سیناریۆیه‌ك ده‌كه‌ن، له‌وانه ، پێده‌چێت سوریا له‌پشت ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه بێت، یه‌كێكی تر له سیناریۆكان ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی پارتی كرێكارانی كوردستانه، یه‌كێكی تریش له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه پێده‌چێت ڕێكخراوی قاعیده‌و گروپه چه‌كدارییه ئیسلامییه‌كانی توركیا لهپششت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بن، وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیركردنی مێردی یه‌كێك له كچه‌كانی ئوسامه بن لادن، كه چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له توركیا ده‌ستگیركرا.
No comments:
Post a Comment