Pages

Ads 468x60px

14 Feb 2013

له‌ شه‌ڕ و پێکداداکاندا له‌ تلته‌مر : (10) چه‌کدار کوژران و (15)ی تریش برینداربوون


له‌ شه‌ڕ و پێکداداکاندا له‌ تلته‌مر : (10) چه‌کدار کوژران و (15)ی تریش برینداربوون

کاتژمێر 12.00ی نیوه‌ڕۆ به‌کاتی رۆژئاوا، لیواکانی به‌ناوی ( الله‌ اکبر ــ سقور الاسلام ) ی سه‌ر به‌ سوپای ئازاد هێرشیان کرده‌ سه‌ر ( چه‌ولکا چێله‌کا ) له‌ سه‌ر رێگای سه‌رێکانی و هه‌وڵیان دا جارێکی تر ئه‌و ناوچه‌یه‌ بخه‌نه‌ ژێر کۆنترۆڵی خۆیانه‌وه‌ و رووبه‌ڕووی به‌رخۆدانی یه‌کینه‌کانی YPG بوونه‌وه‌ و له‌نێوان هه‌ردوو لادا شه‌ڕ و پێکادان روویدا، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان تا ئێستا (10) چه‌کداری ئه‌و گرووپانه‌ کوژراون و (15) ی تریش برینداربوون و ناچار کراون پاشه‌کشه‌ بکه‌ن . 

دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG و شه‌ڕێکی سه‌خت له‌نێوان هه‌ردوو لادا، ئه‌و گرووپه‌ چه‌کدارانه‌ ناچاربوون پاشه‌کشه‌ بکه‌ن و له‌ گوندی ئوم ئه‌لکێف ی (7)کم دوور له‌ سه‌رێکانی کۆببنه‌وه‌. هاوکات راگه‌یه‌نرا که‌ یه‌کینه‌کانی YPG ده‌ستیان به‌سه‌ر (3) ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و دۆشکه‌یه‌کدا گرتووه‌ . 
کێڵگه‌ی چێله‌کان دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له‌وه‌ له‌ گرووپه‌ چه‌ته‌کان پاککرایه‌وه‌، لیژنه‌یه‌کی (24) که‌سی له‌ تلته‌مر هه‌ڵبژێردرا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کێڵگه‌که‌ و له‌سه‌ر داخوازی ئه‌نجوومه‌نی هاوبه‌شی تلته‌مر پاراستنی ناوچه‌که‌ راده‌ستی یه‌کینه‌کانی YPG کرا . 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates