Pages

Ads 468x60px

10 Feb 2013

دوای ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان؛ چه‌کدارانی ئێران سێ کاسبکار له‌ به‌رزاییه‌که‌وه‌ فڕێده‌ده‌نه‌ خواره‌وه‌


دوای ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان؛ چه‌کدارانی ئێران سێ کاسبکار له‌ به‌رزاییه‌که‌وه‌ فڕێده‌ده‌نه‌ خواره‌وه‌
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستکه‌وتوون هێزه‌کانی رژێمی ئێران هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر کاسبکاران و دوای کوشتنی (77) سه‌ر ئه‌سپ, (3) گه‌نجیش قۆڵبه‌ست ده‌که‌ن و له‌ که‌ندێکی به‌رزه‌وه‌ فڕێیان ده‌ده‌نه‌ خواره‌وه‌ . 


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شته‌وه‌به‌ ANFی راگه‌یاند که‌  رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رێکه‌وتی 6ی شوبات، ژماره‌یه‌ک چه‌کداری سه‌ر به‌ رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ده‌ڤه‌ری شه‌هابه‌دینی سنووری بانه‌ و نزیک له‌ سنووری ده‌ستکردی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستان دوای هێرشکردنه‌ سه‌ر کاسبکاران و کوشتنی (77) وڵاخی بارهه‌ڵگر، سێ گه‌نج به‌ناوه‌کانی ( رزگار که‌مال ) ته‌مه‌ن (18) ساڵ، دوو برا به‌ ناوه‌کانی ( حسێن محه‌مه‌د چاوشین ) ته‌مه‌ن (16) ساڵ و ( هۆشیار محه‌مه‌د چاوشین ) ته‌مه‌ن (20) ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن . 
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایشیگه‌یاند که‌ دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له‌ ده‌سته‌به‌سه‌رکردنیان هێزه‌کانی رژێم ده‌ست و قاچی گه‌نجه‌کان ده‌به‌ستنه‌وه‌ و له‌ چیاوه‌ هه‌ڵیانده‌ده‌نه‌ که‌نده‌ڵانێکه‌وه‌. دوای سێ رۆژ به‌سه‌ر رووداوه‌که‌ ئه‌مڕۆ 9ی شوبات دێهاتیانی ناوچه‌که‌ به‌ ته‌رمه‌کان ده‌گه‌ن و ده‌ریان ده‌هێنن . 
شایانی باسه‌ هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که‌ هێزه‌کان ده‌ستیشیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م باره‌کاندا گرتووه‌ و بڕێکی زۆری باره‌که‌یان به‌ سووتاوی له‌گه‌ڵ‌ وڵاخه‌کاندا به‌جێهێشتووه‌ . 

http://so.firatajans.com/

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates