ئەم کابرا جاشی ئیرانە جاش حیزبوڵڵای عێراقیش هەرەشە لە کورد دەکات
ڕۆژنامه‌یه‌ک: ڕێبه‌ری حزبوڵڵای عێراق هه‌ڕه‌شه له کورد ده‌کات
ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ واسق ئه‌لبه‌تات ڕێبه‌ری حزبوڵڵای عێراق بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی له کورد کردووه، لاوازی حکومه‌تی مالیکی نه‌قۆزنه‌وه بۆ فراوانکردنی هه‌رێمه‌که‌یان.
ئه‌لبه‌تات له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی حه‌یات گوتوویه‌تی نابێت کورد لاوازی حکومه‌تی ناوه‌ندی و مالیکی بۆخۆی بقۆزێته‌وه بۆ فراوانکردنی هه‌رێمه‌که‌یان به ئاڕاسته‌ی پارێزگاکانی که‌رکوک و موسڵ و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین. ده‌ڵێت ده‌بێت به‌م سـنوورهی ئێسـتای هه‌رێمی کوردسـتان قایل بن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ته‌نانه‌ت سێ پارێزهگاکهشیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
ئه‌لبه‌تات که بۆخۆشی دامه‌زرێنه‌ری میلشیای " جه‌یش ئهلموختاره" گوتوویه‌تی له ئێسـتادا ژماره‌ی لهشـکرهکهی له ملیۆنێـک تێپه‌ڕی کردووه و نزیکه‌ی 100 هه‌زاریان سووننه ئاینزان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه ئه‌م لهشـکرهی بۆ لێدانی عێراقیـیه سووننه‌کان نه‌کراوه، به‌ڵـکو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده و به‌عسیـیه‌کان.
به‌ڵام گوتووشیه‌تی له لاوه چاودێری خۆپـیشـاندانه‌کانی ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای وڵاته‌که ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ربێت و بـبنه خۆپـیشـاندانی چه‌کداری، ئه‌وا به گوته‌ی خۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان کارهسـاتاوی ده‌بێت.
به‌پـێی ڕۆژنامه‌که ئه‌لبه‌تات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که سه‌ر به ئێرانه و گوتوویه‌تی ئه‌و بریکاری هه‌رێمی ئایه‌توڵـڵا محه‌مه‌د عه‌لی جرجانیـیه که باره‌گاکه‌ی له قومه و ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌که‌یه‌تی له نه‌جه‌ف.
گوتووشیه‌تی ئه‌و باوه‌ڕی به ڕێبازی ویلایه‌تی فه‌قێ هه‌یه که عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری ئێران نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات و ئه‌وان خامه‌نه‌ئی به ڕابه‌ری خۆیان داده‌نێن و له مه‌سه‌له له‌شـکری و سیاسیـیه‌کاندا گوێ ڕایه‌ڵی ده‌بن.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1609723.html
No comments:
Post a Comment