خۆپیشاندانى جەماوەری خەلکی ئه‌نبار گەیشتە به‌غدا
خۆپیشانده‌رانی ئه‌نبار رایانگه‌یاند که هه‌ینی داهاتوو خۆپیشاندانه‌کان ده‌به‌نه شارى به‌غدادو حکومه‌تیش هه‌ره‌شه ده‌کات و
رایده‌گه‌یه‌نێت که به ده‌ستى ئاسنین رووبه‌رووى ئه‌وانه ده‌بێته‌وه که هه‌ولى تێکدانى ره‌وشی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ده‌ن .
رۆژی، هه‌ینی رابردوو خۆپیشانده‌رانی ئه‌نبار له به‌یاننامه‌ى ژماره 16 دا رایانگه‌یاند، که هه‌ینى داهاتوو روو له شاری به‌غداد ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی، ئه‌بی حه‌نیفه، له ئه‌عزه‌میه، دا‌واشیان له مه‌رجه‌کانی شیعه له نه‌جه‌ف‌و که‌ربه‌لا کرد ئاماده‌ی نوێژکردنه‌که بن‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا داوایان له حکومه‌ت‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان کرد کاری پێویست بۆ "پاراستنیان بکه‌ن" .
خۆپیشانده‌رانی ئه‌نبار له به‌یاننامه‌که‌یاندا داوا له، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ، مالیکی، بکرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی "تیرۆر دژی گه‌له‌که‌ی به‌کارده‌هێنێت".
دوپاتیشی ده‌که‌نه‌وه، که سورن له‌سه‌ر چونه به‌غدادو کاره‌که‌شیان به‌هاوشێوه‌ی، رزگارکردنی مه‌ککه، ناوده‌به‌ن.
ده‌رباره‌ى بردنى خۆپیشاندانه‌کانیش بۆ شارى به‌غداد، دوێنێ وته‌بێژى وه‌زاره‌تی به‌رگری، فه‌ریق روکن، محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری، رایگه‌یاند: ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه " به‌سه‌رۆکایه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان، نوری مالکی،و به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدا‌و له‌نێوانیاندا وه‌زیری به‌رگری به‌وه‌کاله‌ت، سه‌عدون دلێمی، کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌به‌غداد ئه‌نجامدراوه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای وڵات ".
وتیشی، "کۆبونه‌وه‌که به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و دوپاتی ده‌کاته‌وه دان به‌خۆداگرتن‌و ئاسانکاری که ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ئه‌نجامیانداوه به‌و شێوه‌یه تێگه‌یشتنی بۆ نه‌کراوه که وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی سروشتییه بۆ ئه‌و کارانه‌ی رێگه‌پێدراو‌و یاسایی‌و ده‌ستوورین ".
به‌شێکی تری به‌یانامه‌که به‌پێی وته‌ی، عه‌سکه‌ری، ده‌ڵێت، :" هه‌ندێک لایه‌ن ره‌وشه‌که‌یان قۆستوه‌ته‌وه به‌جوڵاندنی فیتنه‌و هاندان دژی ده‌وڵه‌ت‌و چاندنی تۆوی کینه به‌به‌کارهێنانی سه‌رجه‌م هۆکاره‌کان به‌مه‌ش پێشێلی هه‌موو ئه‌وانه‌یان کردووه که له‌چوارچێوه بنه‌ماکانی دیموکراسی رێگه‌ی پێدراوه ".
ئاشکراشیده‌کات، "ئه‌وانه به‌و کارانه‌یان هه‌ره‌شه له ئاسایشی میللی ده‌که‌ن و سورن له‌سه‌ر زیانگه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیشتیمان که ئه‌م کاره واده‌خوازێت رێوشوێنی ئه‌منی پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ راوه‌ستاندنی حاڵه‌ته‌کانی تێکدانی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌کخستنی وێستگه زیندوه‌کانی ژیانی هاوڵاتیان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان".
به‌یاننامه‌که ئاماژه‌شده‌دات، "به‌رپرسیارێتی نیشتیمانی‌و یاسایی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان لێیان ده‌خوازێت که به‌ده‌ستی ئاسنین وه‌ڵامی ئه‌و که‌سانه بده‌نه‌وه که کار بۆ پێکهێنانی هێزی چه‌کداری نایاسایی بکات له‌ده‌ره‌وه‌ی سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێراق"
firatajans.com
////////////////
مالکی بڕیارى ده‌ستگیرکردنى ئه‌مینداری حزبوڵای عێراق ده‌رده‌کات
حزبوڵاى عێراقى ئاشکراى ده‌کات که (سوپای گه‌ل) داده‌مه‌زرێنێ و ئه‌و هێزه پشتگیرى له حکومه‌ته‌که‌ى مالکى ده‌کات بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و راوه‌دونانى گروپه‌کانى قاعده و به‌عسیه‌کان و مالکیش فه‌رمانى به هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌کان داوه که بۆ ده‌ستگیرکردنى واسق به‌تات ئه‌میندارى ئه‌و حزبه .
ئه‌و سوپایه ناوى سوپاى موختاره و دامه‌زراندانی دوای ئه‌وه دێت که له راگه‌یاندنه‌کانی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به‌کان بڵاو بویه‌وه که تارق هاشمى دژ به حکومه‌ته‌که‌ى مالکى سوپاى عێراقى ئازاد پێک ده‌هێنێت و حزبوڵای ئیسلامى ئاماده‌باشى ده‌کات بۆ دژایه‌تیکردنى سوپاى عێراقى. به پێى بڕواى حزبوڵا، گروپى قاعده له پشت خۆپیشانده‌رانى سوننه مه‌زهه‌به‌کانه .
لاى خۆیه‌وه واسق به‌تات، ئه‌میندارى گشتى حزبوڵاى راپه‌ڕینى ئیسلامى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا ئاشکرای ده‌کات که سوپاى موختار ده‌بێته پاڵپشتى حکومه‌تى عێراق بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و راوه‌دونانى گروپه تیرۆریسته‌کانی قاعده. به‌تات روونى کرده‌وه که سوپاکه‌ى به هیچ جۆریک دژى خۆپێشانده‌ران نین، به‌ڵام دژى ئه‌و لایه‌نانه‌ن که هاوکارى خۆپێشانده‌ران ده‌که‌ن بۆ تێکدانى عێراق.
پێشتریش حزبوڵاى رابونى ئیسلامى، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان له به‌عسیه‌کان کردووه ئه‌گه‌ر یاساى لێپرسینه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رى هه‌ڵوه‌شێته‌وه و ماده‌ى چوار نه‌مێنێت ئه‌مان به‌عس له عێراق ته‌واو ده‌که‌ن. حزبوڵا رونى کرده‌وه که حزبه‌که‌یان چاوه‌ڕوانى گڵۆپى سه‌وز له حکومه‌ت ناکات. چونکه پێى وایه ئه‌و هێزه هاوشێوه‌ى هێزى عه‌شایه‌رین که توانى بریتانیا رزگار بکات.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تى عێراقى بۆ (مه‌داپرێس) ئاشکرای کرد که نورى مالکى سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانى به هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌کان داوه که به ده‌ستگیرکردنى واسق به‌تات ئه‌میندارى حزبوڵای راپه‌ڕینى ئیسلامى. پێشتر وه‌زاره‌تى ناوخۆ به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک، هه‌ڕه‌شه‌ى له واسق به‌تات کردووه که فیتنه له نێوان سوننه و شیعه‌دا دروست نه‌کات، به‌ڵام به‌تات سوره له‌سه‌ر پێکهێنانى سوپاى موختار.
له لایه‌کى تره‌وه لیستى عێراقیه ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه که مالکى له پشت پێکهێنانى هێزى شیعه‌ى عه‌شایه‌ره دژ به سوننه‌کان. حزبى ناوبراو ئاشکراى ده‌کات که حزبه‌که‌یان له ساڵى 2011دا مۆشه‌کى ئاراسته‌ى میناى موبارکى کوێتى کردووه به ناوى فرسان ده‌وله‌ت قانون که سه‌ر به ده‌وڵه‌تى یاسایه به سه‌رۆکایه‌تى نورى مالکى. ئه‌مه له حاڵێکدایه حزبوڵاى عێراقى له ساڵى 2006 راهێنانیان پێ کراوه له لایه‌ن حه‌رس سه‌ورى ئێرانى.
No comments:
Post a Comment