Pages

Ads 468x60px

6 Feb 2013

ڤیدیۆ ... گه‌نجێكی کوردی رۆژئاوایی کوردستان به‌ پێڵاو هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو قسه‌ی پێ ده‌ڵێت


ڤیدیۆ ... گه‌نجێكی کوردی رۆژئاوایی کوردستان  به‌ پێڵاو هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو قسه‌ی پێ ده‌ڵێت لە میسر.

دوێنێ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ كارەكانی لوتكەی ووڵاتانی هاریكاری ئیسلامی كه‌ بەبەشداری 56 ووڵات به‌رێوه‌ده‌چێت ، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گه‌یشته‌ قاهیره‌و دواتر سه‌ردانی مزگه‌وتی‌ "الحسین" له‌ قاهیره كرد ، به‌ڵام له‌ كاتی ده‌رچوونی له‌ لایه‌ن گه‌نجێكی رۆژئاویی کوردستانه‌وه‌ به‌ پێڵاو هێرشی ده‌كرێته‌ سه‌ری و گه‌نجه‌كه‌ پێی ده‌ڵێت : براكانمان ده‌كوژن و یارمه‌تی سووریا ده‌ده‌ن .
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه‌ گه‌نجێكی‌ کوردی رۆژئاوایی کوردستان هه‌وڵیداوه‌ به‌ پێڵاو هێرش بكاته‌ سه‌ر ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژادی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قاهیره‌ ، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ میسر رێگریان لێكردو ده‌ستگیریانكرد .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates