ڕۆژنامه‌نووس قادر نادر ده‌ڵێت: رێزگرتن له مافی مروڤ کێشه‌ی کورد له جیهان جوانتر ده‌کات
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕاپـۆرتێـکی نوێی خۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانان و که‌سایه‌تیـیه سیاسیـیه‌کانی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن ده‌سـتگیرده‌کات.
ڕێـکخراوه‌که که ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ی به زمانی کوردی بڵاوکردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت پـێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کۆتایی بهێنێت به سـزادانی ڕۆژنامه‌نووسـان به ناوی سووکایه‌تیکردنیان یان له‌که‌دارکردنی ناوبانگی که‌سـایه‌تیـیه حزبی و حکومیـیه‌کاندا.
پاشـان ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش به‌بێ فه‌رمانی دادگا هه‌سـتاون به ده‌سـتگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له‌و ڕۆژنامه‌نووس و که‌سـایه‌تیانه‌ی که له نووسین و بڵاوکراوه‌کانیاندا ڕه‌خنه‌یان له به‌رپـرسـان گرتووه و هه‌ندێـکیان به‌بێ دادگایی‌کردن و ئاڕاسته‌کردنی هیچ تۆمه‌تێـک له چه‌ند هه‌فته‌یه‌که‌وه هه‌تا سـاڵێـک ده‌سـتگیریان کردوون.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1601301.html
No comments:
Post a Comment