پارتی کریکارانی کوردستان هۆشداری "شه‌ڕی دژوار" ده‌دات دژ بە دەولەتی داگیرکەری تورکیا ئەگر بێت و یاری بە نەتەوەکمان لە باکوری کوردستان بەکات
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماجڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه، هۆشداری ده‌داته پارتی داد‌و گه‌شپێدانی توركیا و كه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری گه‌وره له هه‌ڵویستیدا دروست نه‌بێت ئه‌وا له‌ئێستاوه دیاره كه ساڵی 2013 ساڵی شه‌ڕی دژوار ده‌بێت.
جه‌میل بایك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماجڤاكی كوردستان، كه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌یه، له‌وتارێكدا كه له‌هه‌فته‌نامه‌ی ئازادیا وڵات‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ری هه‌بێت هه‌م عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و هه‌م بزوتنه‌وه‌ی ئازادی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆده‌كه‌ن، به‌لاَم وادیاره كه ئاكه‌په وه‌لاَمێكی ئه‌رێنی به ئۆجه‌لان ناداته‌وه و بۆیه ئه‌گه‌ر گۆڕانگاری گه‌وره له هه‌ڵویستی ئاكه‌په‌دا دروست نه‌بێت ئه‌وا له‌ئێستاوه دیاره كه ساڵی 2013 ساڵی شه‌ڕی دژوار ده‌بێت.
جه‌میل بایك، له‌وتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وتوه، له‌دۆخێكی ئاوادا دیداره‌كان هه‌نوكه‌یه و ده‌یانه‌وێت بلێن گوایه نیازێك هه‌یه بۆچاره‌سه‌ر، به‌ڵام هیچ سیاستێكی چاره‌سه‌ری نیه و پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه بلێت ویستمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین به‌س په‌كه‌كه تێكی دا.
له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا جه‌میل بایك باسی له‌وه‌شكردوه، به‌ئاشكرا ئه‌و شه‌ڕه ده‌رونییه و چاره‌سه‌ره وه‌هیمه ده‌بینرێت كه له‌میدیاكانی توركیادا باس ده‌كرێت بۆیه ده‌بێت گه‌لی كورد و هێزه‌كان وشیار بن .
nrttv
No comments:
Post a Comment