لیبه‌رمان: گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی ئاشتیی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین، ئه‌سته‌مه
ئه‌فیگادرۆ لیبه‌رمان، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل پێیوایه ئیسرائیل هیچ هه‌لێكی له‌به‌رده‌مدا نییه بۆئه‌وه‌ی بگاته رێككه‌وتنێكی ئاشتیی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، ئه‌فیگادرۆ لیبه‌رمان، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند: ئه‌و متبوونه سیاسییه‌ی ماوه‌ی دووساڵه له په‌یوه‌ندیی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستن درێژه‌ی هه‌یه و هه‌روه‌ها راپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، پاڵێكی به كۆمه‌ڵه و گروپه ئیسلامییه‌كانه‌وه ناوه تا زیاتر دژایه‌تیی ته‌لئه‌بیب بكه‌ن.
لیبه‌رمان وتیشی: یه‌كێك له‌و گروپه ئیسلامییانه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینه، كه ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا گرتووه‌و پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ره‌تده‌كاته‌وه، هه‌ربۆیه هاتنه‌كایه‌ی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان ئه‌سته‌مه و ده‌بێت له‌جیاتی هه‌وڵدان بۆئه‌و جۆره ئاشتییه، ئیسرائیل بیر له رێككه‌وتنێكی كاتیی درێژخان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان بكاته‌وه.
خه‌ندان ـ
No comments:
Post a Comment