نوێنه‌رانی كورد بڕیاریاندا نه‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا
دوای 5 كاتژمێر له كۆبونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان كورد له به‌غدا، بریاردرا سه‌رجه‌م وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره كورده‌كان نه‌گه‌رێنه‌وه بۆ به‌غدا و بریاریشدار، نامه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌كان بكرێت.
موئه‌یه‌د ته‌یب وته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریاردراوه، نه وه‌زیر و نه په‌رله‌مانتاران نه‌گه‌رێنه‌وه بۆ به‌غدا.
وتیشی له دوو رۆژی داهاتوو لیژنه‌ی گه‌لاَڵه‌كردنی هه‌ڵوێست كه پێشتر بۆ چه‌ند پێشنیازێكیان دابوو به بارزانی، نامه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌كان ده‌كات.
راشیگه‌یاند، ناوه‌رۆكی نامه‌كه بریتی ده‌بێت له‌داواكاریه‌كانی كورد و باسكردنی قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به تایبه‌تیش دووربون له بنه‌مای شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق كه پرۆسه‌ی سیاسیی له‌سه‌ر بینا بووه، هه‌موو كوتله سیاسیه‌كانیش پابه‌ند بوون به‌و بریاره.

http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=27959
No comments:
Post a Comment