Pages

Ads 468x60px

1 Apr 2013

هەوالەکانی رۆژئاوای کوردستانی خۆشەویست


هەوالەکانی رۆژئاوای کوردستانی خۆشەویست


_________________
Jmarey ew kesaney letopbaranekey dwênê le gerekî şêx meqsud ke zorbey danîştwanî kurdin gyanyan ledest da geyişte (10) kes , rageyendra jmarey brîndaranîş zyatir le (60)debêt .
 
Dwênê le katjimêrekanî serlebeyanî hêzeçekdarekanî supay azad hêrşyan kirde ser nawçeyekî nêwan gerekî şêx meqsud û bostan paşa û şerr lenêwan hêze çekdarekanî supay azad û rjêmî surya rûyda. Paşan hêzekanî rjêmî surya gerekî şêx meqsudyan topbaran kird ke zorbey danîştwanî kurdin. Leencamî ewtopbarane lenawyanda (2)mindall begşitî (5)hawlatî gyanyan ledest da û  (20) kesîş brîndarbû. Bellam begwêrey ew zanyaryekanî ke bedestman kewtûn. Jmarey brîndaran geyiştote (60)kes.
Herweha rageyenra hawlatyekî kurd benawî ( mhemed şoşan ) ke awarey gerekî şêx meqsud bbû besextî lem topbarnane brîndar bû gyanî ledest dawe, hawkat ( mhemed emîn ) temen (44) xellkî gundî tiltelef, (ehmed hebûn) temen (32) sall û mindallekanîş be nawekanî ( 'lî bekir ) temen (4) sall, ( xedîce welîd ) temen (sall û nîwêk) gyanyan ledest dawe. Bew şêweye jmarey ew hawllatyaney le encamî ew topbaraneda gyanyan ledestdawe geyişte (10) kes .
Rageyendra hawlatyanî brîndar bû lelayen yekînekanî parastinî gel YPG rewaney nexoşxaney 'efrîn krawn. Zanra hendêk le hawllatyanî brîndar bû barudoxyan le metrisî daye 

ژماره‌ى قوربانیانی تۆپبارانه‌که‌ى شێخ مه‌قسود گه‌یشته‌ زیاتر له‌ (70) مه‌ده‌نی

ANF قه‌ندیل پۆست
 ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌تۆپبارانه‌که‌ى دوێنێ له‌ گه‌ره‌کى شێخ مه‌قسود که‌ زۆربه‌ى دانیشتوانى کوردن گیانیان له‌ده‌ست دا گه‌یشته‌ (10) که‌س ، راگه‌یه‌ندرا ژماره‌ى بریندارانیش زیاتر له‌ (60)ده‌بێت .
دوێنێ له‌ کاتژمێره‌کانى سه‌رله‌به‌یانى هێزه‌چه‌کداره‌کانى سوپاى ئازاد هێرشیان کرده‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی نێوان گه‌ره‌کى شێخ مه‌قسود و بۆستان پاشا و شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌ چه‌کداره‌کانى سوپاى ئازاد و رژێمى سوریا روویدا. پاشان هێزه‌کانى رژێمى سوریا گه‌ره‌کى شێخ مه‌قسودیان تۆپباران کرد که‌ زۆربه‌ى دانیشتوانى کوردن. له‌ئه‌نجامى ئه‌وتۆپبارانه‌ له‌ناویاندا (2)منداڵ به‌گشتى (5)هاولاتى گیانیان له‌ده‌ست دا و  (20) که‌سیش برینداربوو. به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریه‌کانى که‌ به‌ده‌ستمان که‌وتوون. ژماره‌ى برینداران گه‌یشتۆته‌ (60)که‌س.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا هاولاتیه‌کى کورد به‌ناوى ( محه‌مه‌د شۆشان ) که‌ ئاواره‌ی گه‌ره‌کى شێخ مه‌قسود ببوو به‌سه‌ختى له‌م تۆپبارنانه‌ بریندار بوو گیانى له‌ده‌ست داوه‌، هاوکات ( محه‌مه‌د ئه‌مین ) ته‌مه‌ن (44) خه‌ڵکى گوندى تلته‌له‌ف، (ئه‌حمه‌د هه‌بوون) ته‌مه‌ن (32) ساڵ و منداڵه‌کانیش به‌ ناوه‌کانی ( على به‌کر ) ته‌مه‌ن (4) ساڵ، ( خه‌دیجه‌ وه‌لید ) ته‌مه‌ن (ساڵ و نیوێک) گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. به‌و شێوه‌یه‌ ژماره‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌ ئه‌نجامی ئه‌و تۆپبارانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ (10) که‌س .
راگه‌یه‌ندرا هاولاتیانى بریندار بوو له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى عه‌فرین کراون. زانرا هه‌ندێک له‌ هاوڵاتیانى بریندار بوو بارودۆخیان له‌ مه‌ترسى دایه‌ .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates