Pages

Ads 468x60px

4 Mar 2013

ڕێبوار سیوه‌یلی باس له‌ دیارده‌ی جوێن ده‌کات


  ڕێبوار سیوه‌یلی

ڕێبوار سیوه‌یلی باس له‌ دیارده‌ی جوێن ده‌کات


جوێن له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک و کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئاماده‌یی هه‌یه‌ و هاوبه‌شیه‌که‌شی له‌ بوونی ئه‌و جۆره‌ ده‌سته‌واژانه‌ی به‌ جوێن ناودێر ده‌کرێن ده‌ربڕینی توڕه‌یی و ناڕه‌زاییه‌.


له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ڕێبوار سیوه‌یلی ، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌ به‌شی فه‌لسه‌فه‌ له‌ زانکی سه‌ڵاحه‌دین وتارێکی شیکاری نوسی سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی جوێن و له‌ ئه‌کاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک بڵاوی کرده‌وه‌.
سیوه‌یلی ده‌ڵێت دیارده‌ی جنێو هه‌ست و نه‌ست تیایدا به‌شدارن و له‌ نێوان دوو نه‌ته‌وه‌شدا جنێودان جیاوزی هه‌یه‌ و  هه‌روه‌هاش شێوازی جنێودان له‌ قۆناغێکه‌وه‌ بۆ قۆناغێکی مێژوویی گۆرانی به‌سه‌ردا دێت، وه‌ ده‌شڵێت هه‌ندێک جوێن هه‌ن بۆ نمونه‌ له‌ کلتوری کورده‌واریدا به‌ خراپ سه‌یر ده‌کرێن به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌ شوێنێکی تری ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا جۆرێکی تر بێت له‌ ستایش کردن و له‌ به‌رامبه‌ریشدا سوپاس بکرێیت.
​​له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر جنێو ڕووبه‌ڕووی ئاسمان یان زه‌وی ببێته‌وه‌ چ جۆره‌ جیاوازیه‌کی ده‌بێت له‌ کاریگه‌ریه‌که‌یدا؟ ڕێبوار سیوه‌یلی ده‌ڵێت جنێودان به‌ ئاسمان یان به‌ زه‌وی وه‌ک نیشتیمان ده‌چێته‌ خانه‌ی جوێندان به‌ پیرۆزیه‌کانی مرۆڤ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت له‌ ڕووی کاریگه‌ریه‌وه‌ جیاوازی ده‌بێت چونکه‌ جنێودان به‌ ئاسمان له‌ هه‌ندێک له‌ کۆمه‌ڵگاکاندا کێشه‌ی ئاڵۆز به‌دوایخۆیدا دێنێت.زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
------------

مێزگرد : 22 ساڵ پاش ڕاپه‌ڕین

http://www.dengiamerika.com/content/article/1614469.html

له‌ دوایه‌مین ڕۆژه‌کانی زستانی ساڵی 1991 دا کورده‌کان له‌ عێراق له‌ پاش یه‌که‌م شه‌ڕی که‌نداو چونه‌وه‌ به‌گژ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکاری ڕژێمه‌که‌ی پارتی به‌عسدا.

ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ له‌زۆر ڕووه‌وه‌ به‌ وه‌رچه‌رخانێکی گرنگی مێژوویی داده‌نرێت له‌ ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵه‌وه‌ کورده‌کان خۆیان فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیانیان ده‌کرد. هه‌ڵبژاردن کرا، په‌رله‌مان دامه‌زرا و حکومه‌تێکیش پێکهێنرا. له‌ ڕۆژانی به‌راییدا هه‌ست به‌ ئارامی جێگیریه‌کی سیاسی ده‌کرا، به‌ڵام زۆری نه‌برد له‌و هه‌رێمه‌ بوو به‌ شيڕی ناوخۆ و هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی هه‌ن، ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و شه‌ڕی ناوخۆیه‌ له‌و هه‌رێمه‌دا بوونی هه‌ر هه‌یه‌.
ئێستا پاش 22 ساڵ له‌و ڕاپه‌ڕینه‌، جێی خۆیه‌تی بپرسین ئه‌رێ ڕه‌وشه‌که‌ له‌کوێدایه‌ و به‌چی گه‌یشتووه‌؟

به‌ڵێن ساڵح، بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش میوانداری دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح ، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان وه‌ به‌ختیار که‌ریم نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کردووه‌.

له‌م مێزگرده‌دا باس له‌ ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کرێت 22 ساڵ پاش ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی خه‌ڵک کردی و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ره‌نجامه‌کانی.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

مێزگرد له‌سه‌ر 22 ساڵ له‌پاش ڕاپه‌ڕین

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates