فینۆ شاره‌زای کونترۆڵ کردنی چه‌ک: سه‌رۆک ئۆباما ده‌خوازێت ئیسرائیل پشت ڕاست بکاته‌وه که ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی لێده‌کات وهه‌ڵسوکه‌و‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران ده‌کات
مۆعته‌به‌ر شێروانی دەنگی کوردی ئەمەریکا
چوارشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له ئیسرائیل داده‌به‌زێت که یه‌که‌م سه‌فه‌ری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته له دووهه‌م گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیدا. هه‌ڕچه‌نده ئه‌مه‌ریکا ده‌مێکه گوتویه‌تی پێی باشه به ڕێگای دیپلۆماسی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناو‌کی ئێران بکرێت به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی گوتویانه ته‌واوی بژاره‌کان به بژاری له‌شکری له‌به‌ر چاو گیراون.
هه‌فته‌ی ڕابردو، له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ که‌نالی دووی ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیل‌دا، سه‌رۆک ئۆباما گوتی نزیکه‌ی ساڵێکی پێده‌چێت ئێران بۆمبی ناو‌کی دروست بکات.
مارک فینۆ شاره‌زای فه‌ڕانسه‌وی بۆ کونترۆڵ کردنی چه‌ک که بۆ ناوه‌ندی جنیوا بۆ ڕێبازی ئاسایش کار ده‌کات ده‌ڵێت له ڕاستیدا سه‌خته بزاندرێت چه‌ده‌گوزه‌رێت و هه‌روه‌ها هیچ ڕیککه‌وتنی گشتی نیه سه‌باره‌ت به ڕاده‌ی پێشوه‌چونی پروگرامی ناو‌کی، ئایا مه‌به‌ست په‌ره‌دان به تواناکانی ناوکییه بۆ سازکردنی چه‌کی ناو‌کی یانیش له‌ڕاستیدا چه‌کی سازکراوه؟ ئه‌و ده‌ڵێت، تاڕاده‌یه‌ک ناڕوونی هه‌یه ئه‌ویش له لای سه‌رۆک ئۆبامایه که به‌ڕای من سه‌رۆک ئۆباما به مه‌به‌ست واده‌کات، یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌یه په‌یامێکی پۆزێتیف بداته ئیسرائیل و گه‌لی ئیسرائیل که ترس و نیگه‌رانیان به‌رامبه‌ر به پرۆگرامی ناو‌کی ئێران ده‌ربریوه. سه‌رۆک له کاتی سه‌ردانی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خوازێت ئیسرائیل پشت ڕاست بکاته‌وه که ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له ئیسرائیل ده‌کات وهه‌ڵسوکه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران ده‌کات. هه‌ڵبه‌ته سیاسه‌ته‌که ئه‌وه‌یه ڕێگای دیپلۆماسی وه‌به‌رچاو بگیرێت. بۆی هه‌یه په‌یامێکیش بۆ ئێران بێت که ڕێگای دیپلۆماسی بژاری یه‌مه‌که به‌ڵام بژاری له‌شکریش له‌به‌ر چاوگیراوه و ئه‌وه ڕێبازی به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ریکا بووه و ئیسرائیل زۆر به‌گومانه سه‌باره‌ت به گفتوگۆکان و ده‌خوازێت هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماری له‌شکری به شێوه‌یه‌کی توندتر ڕابگه‌یندرێت.
مارک فینۆ ده‌شڵێت ئێران ڕێبازی به ته‌واوه‌تی ڕوون‌و ئاشکرا نه‌بوه. ئه‌و ده‌ڵێت ئێران شه‌فافییه‌تی نه‌بووه و به به‌مه‌ست ڕێبازی وابوه که له لایه‌که‌وه (هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل له خۆ دوور بکاته‌وه) وه له لایه‌کی تره‌وه وای نیشان داوه که ئاماده‌ی گفتوگۆیه و ڕێگه ده‌دات پشکێنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانی هێندێک شوێن بکه‌ن، به‌م جۆره یاری کردووه بۆ کرینی کات. ئێران هه‌ڵوێستی یاسایی نیشانداوه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی بنکه له ڤییه‌نا وسنوری بۆ سه‌ردانه‌کانی(ئاژانسه‌که) داناوه و به مه‌به‌ستیش ئه‌و ڕێبازه‌ی گرتۆته‌به‌ر.
له وڵام ئه‌و پرسیاره که باشه هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماری له‌شکری له‌لایه‌ن ئیسرائیل چه‌نده جیدیه و به‌ڕای ئێوه دوابژار بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل چ ده‌بێت ،به‌ڕێز فینۆ ده‌ڵێت پێشبینی کردنی ئه‌مه سه‌خته، هه‌رچه‌نده به قسه ئه‌م بژاره له‌به‌ر چاوگیراوه به‌ڵام تاچ ڕاده ئێران ئه‌و په‌یامه‌ی وه‌رگرتووه، هێندێک که‌س گومانیان له‌وه‌دا هه‌یه.
فینۆ ده‌ڵیت یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ،" ئه‌م جۆره کرداره ئاکامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی داوه ئیسرائیل له‌سه‌رخۆ بکاته‌وه کاتیک زۆرباسی به‌کارهێنانی هێرشی له‌شکری ده‌کات و له ڕاستیدا هه‌م له ئه‌مه‌ریکا و هه‌م له ئیسرائیل به‌رپرسانی کاروباری ئاسایش زۆر به‌گومانه‌ن له‌سه‌ر په‌لاماری له‌شکری و هۆی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه زۆر کاریگه‌ر نابێت چونکه بۆی هه‌یه زیان له پروگرامه‌که بدات یان وه‌پاشی بدات به‌ڵام به دڵنیایی به ته‌واوه‌تی له ناوی نابات و بۆی هه‌یه ئه‌وه به زیان ته‌واو بێت و ببیته مایه‌ی به‌رپابونی شه‌ڕ له هه‌رێمه‌که.
ئه‌و ده‌ڵێت هۆکاری سه‌ره‌کی که بۆچی په‌لاماری له‌شکری بژاری باش نابێت و باشترین بیانو ده‌داته ئه‌وانه‌ی له ئێران هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ست به هێرش یاخود گوشاری زیاتر بکات و هه‌ست بکات که له لایه‌ن هێزه‌کان و بنکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له که‌نداو گه‌مارۆ دراوه و ئه‌گه‌ر بکه‌ویته به‌ر په‌لاماری له‌شکری ئیسرائیل، پاشان چاکتر پاکانه بۆخۆی ده‌کات تا به چه‌کی ناو‌کی به‌رگری له خۆی بکات و بۆی هه‌یه پشتیوانی ڕای گشتی که ئێستا دژی حکومه‌تن بۆ خۆ وه‌ده‌ست بهێنێت له‌گه‌ڵ پشتیوانی جیهان ئیسلامیش که ئێستا به هێڵی سوننه و شیعه‌دا دابه‌ش بووه.
مارک فینۆ شاره‌زای فه‌ڕانسه‌وی بۆ کونترۆڵ کردنی چه‌ک-له ناوه‌ندی جنیوا بۆ ڕێبازی ئاسایش ده‌ڵێت ئه‌م جۆره ئاکامه‌ش به دڵنیایی به سودی ئیسرائیل و جیهان ڕۆژئاوا نابێت.

وتووێژ له‌گه‌ڵ مارک فینۆ شاره‌زای کۆنترۆڵ کردنی چه‌ک
http://www.dengiamerika.com/content/article/1624170.html
No comments:
Post a Comment