گووشارەکانی رژیمی داگیرکەری ئیران بۆ سەر کوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە
گیراوێکی سیاسی کورد 11 مانگه بێسهرو شوێنه
زه‌خت و گوشاره‌کانی رژێمی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی کورد له زیندانه‌کانی ئێران‌دا له‌زیاد بووندایه. ماوه‌ی 11 مانگه چاره‌نووسی ( ئه‌یوب جانکو ) زیندانی سیاسی کورد نادیاره و هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر بارودۆخی به‌ده‌ست نه‌خراوه. ته‌نانه‌ت هێزه‌کانی ئیتلاعاتی رژێم هیچ زانیاریه‌کیان به‌بنه‌ماڵه‌ی گیراوی سیاسی ناوبراو له‌سه‌ر بارودۆخی به بنه‌ماڵه‌که‌ی رانه‌گه‌یاندووه .
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌رێمی به ئاژانسی هه‌واڵنێری ANF رایگه‌یاند: ( ئه‌یوب جانکو ) 54 ساڵ و دانیشتووی ( ئه‌نزل ) سه‌ر به‌پارێزگای ( ورمێ )یه که به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ ( پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ) دادگایی ده‌کرێت و به 16 ساڵ زیندانی مه‌حکوم ده‌کرێت. ( ئه‌یوب جانکو ) کوڕی (ته‌یمور ) و ناوی دایکی (زه‌ینه‌ب )ه. ناوبراو ماوه‌ی سێ ساڵه له زینداندایه و دوو ساڵی سه‌ره‌تای زیندانییه‌که‌ی له زیندانی ( ورمێ) دا بووه و پاشان بۆ زیندانی ( هه‌مه‌دان ) گوازراوه‌ته‌وه .
( ئه‌یوب جانکو ) گیراوی سیاسی کورد ماوه‌ی ( 11 ) مانگه چاره‌نووسی نادیاره و کاربه‌ده‌ستانی زیندانی ( هه‌مه‌دان ) و ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌سه‌ر بارودۆخی زانیاریه‌کیان به‌بنه‌ماڵه‌و که‌س و کاری نه‌داوه. سه‌رچاوه‌که رایگه‌یاندووه ( جانکۆ ) بۆ جێگایه‌کی نادیار گواستراوه‌ته‌وه .
ANF
No comments:
Post a Comment