Pages

Ads 468x60px

14 Mar 2013

سەرچاوەێکی ئاگادار لە هەریمەکە ئیران و تورکیا ریککەوتووەن کە دژ بە گەریلاکانی کورد شەر بکەن هەر ئەو سەرچاوە رایشی گەیاندوە کە ئیران و تورکیا لە سەر سنوورەکانی کوردستان هێزەێکی زۆریان کۆ کردوتەوە


 سەرچاوەێکی ئاگادار لە هەریمەکە  ئیران و تورکیا ریککەوتووەن کە دژ بە گەریلاکانی کورد شەر بکەن  هەر ئەو سەرچاوە رایشی گەیاندوە کە  ئیران و تورکیا لە سەر سنوورەکانی کوردستان هێزەێکی زۆریان کۆ کردوتەوە 



تورکیا و ئێران هێزه‌کانیان له‌سه‌ر سنوور جێگیر ده‌که‌ن

له‌سه‌رسنورى رۆژهه‌ڵاتى و باشوورى کوردستان سه‌ربازگه‌ى نوێ دروست ده‌کرێن و هێزو  که‌رسته‌ى سه‌ربازى بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ و هاوکات هه‌رێمه‌کانى ژێر کۆنترۆلى HPG بۆردومان و تۆپبارن ده‌کرێت .
له‌سه‌ر سنوورى رۆژهه‌ڵات و باشوورى کوردستان جموجۆلى سه‌ربازى به‌رده‌وامه‌. به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر سنوورى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌وڵه‌تى تورکیا و ئێران له‌به‌رامبه‌ر یه‌کترى سه‌ربازگه‌ى نوێ دروست ده‌که‌ن. له‌کۆتایى ئه‌م ( 6 ) مانگه‌ى رابردوودا ده‌وڵه‌تى تورک به‌شێوه‌یه‌کى خێرا ده‌ستى به‌ دروستکردنى سه‌ربازگه‌ى نوێ کردووه‌. سه‌ربازگه‌ى سه‌ر سنورى شارۆچکه‌ى ( باژێرگاه‌ ) سه‌ربه‌ ناوچه‌ى ( گه‌ڤه‌ر ) سه‌ربازگه‌ى نوێ دروست ده‌کرێن و سه‌ربازێکى زۆر بۆ ئه‌م شوێنه‌نانه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ و بانگه‌شه‌ ده‌کرێت که‌تیبه‌یه‌کیشیان تێپه‌ڕاندوه‌. زانراوه‌ له‌هه‌مان هه‌رێمدا بازگه‌یه‌کى گومرگ دامه‌زراوه‌ .
له‌سه‌ربازگه‌کانى ( شاهى و په‌ریهان ) که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر سنورى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان گواستنه‌وه‌ى سه‌رباز، تانک و خه‌باته‌کانى دروست کردنى سه‌ربازگه‌ى نوێ به‌رده‌وامه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ ئێرانیش له‌به‌رامبه‌ر دروست کردنى ئه‌و سه‌ربازگانه‌ى تورکیا، به‌شێوه‌یه‌کى تایبه‌ت له‌هه‌رێمه‌کانى ( ئالوسان، سرۆ، خانیک، گوڵه‌شێخان، ئه‌ربیلان وشه‌هیدان ) سه‌ربازگه‌کانى خۆى به‌هێز ده‌کات. بانگه‌شه‌ ده‌کرێت له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه‌ سیسته‌مى جاشایه‌تى و به‌کرێگیراویه‌تی په‌ره‌ى پێده‌درێت. هه‌روه‌ها قاچاخچێتى له‌نێوان هه‌دوو سنووره‌که‌ به‌ره‌و کۆتایى ده‌چێت چونکه‌ بازرگانى گومرگ به‌ته‌واوى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى به‌رێوه‌ده‌چێت .
له‌سه‌ر بازگه‌کانى شتازن و ئۆره‌مار کامێراى( مۆبه‌س ) جێگیر ده‌کرێت
له‌سه‌ر بازگه‌کانى ( شتازن و ئۆرمار ) گواستنه‌وه‌ى تانک و سه‌رباز به‌رده‌وامه‌. له‌ سه‌ربازگه‌ى ( شتازن ) خه‌باتى کۆلاندنى خه‌نده‌ق، کامێراى مۆبۆس و راچاندنى تێلى دڕکدار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. سه‌رچاوه‌ هه‌رێمییه‌کان رایانگه‌یاندووه‌ له‌م کارانه‌دا به‌گشتى ( 24 ) که‌سى به‌کرێگیراو کار ده‌که‌ن. کاربه‌ده‌ستانى سه‌ربازى به‌خه‌ڵًکى ئه‌م گوندانه‌یان وتووه‌ " وه‌رن بۆ ئێوه‌ ده‌رفه‌تى کار ره‌خساوه‌". هه‌روه‌ها له‌ که‌تیبه‌ی ( ئۆره‌مار ) به‌شێوه‌یه‌کى ستراتیجى باره‌گاى سه‌ربازى نوێ دروست ده‌کرێن . 
چیاى گۆمان تۆپباران ده‌کرێت
راگه‌یه‌نرا له‌ گرێ گه‌ورێى ( زین ) له‌ 23ى تیرمانگی 2012 له‌لایه‌ن HPGوه‌ هێرشکرایه‌ سه‌ر"ناوه‌ندى پشکنین" دواى ئه‌م هێرشه‌ ژماره‌یه‌کى زۆر سه‌رباز و شتومه‌کى سه‌ربازى جێگیرکراون .
 ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له‌ چیاى  (گۆمان ) جێگیرکراون هه‌رێمى ( گۆرى مێزگه‌ڤدان ) تۆپباران ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها له‌ هه‌رێمه‌که‌ جموجۆلى فرۆکه‌ى سیخۆرى ( هه‌رۆن )یش به‌رده‌وامه‌ .
http://so.firatajans.com/
///////////////
/

سه‌رتاسه‌ری رۆژئاوای کوردستان به‌یانی بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڕژنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان

به‌یانی رۆژی هه‌ینی له‌سه‌رتاسه‌ری رۆژئاوای کوردستان رێپێوانێک له‌ژێر ناوی ( کۆمه‌ڵکۆژیی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌بیر ناکه‌ین ) به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .
له‌رۆژئاوای کوردستان هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک گه‌لی کورد هه‌ڵده‌ڕژنه‌ سه‌ر شه‌قام و ده‌ست به‌ رێپێوانی جه‌ماوه‌ری ده‌که‌ن. گه‌لی کورد بڕیاریان داوه‌ که‌ رێپێوانی ئه‌م هه‌ینی به‌ ( هه‌ینی هه‌ڵه‌بجه‌ ) ناوزه‌د بکه‌ن و به‌ رێپێوانی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌رتاسه‌ری شاره‌کانی رۆژئاوا یادی قوربانیانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز رابگرن .
گه‌لی کورد له‌م رۆژه‌دا به‌دروشمی ( کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌بیر ناکه‌ین ) له‌سه‌رجه‌م شاره‌کان له‌دوای نوێژی هه‌ینی، رێپێوانی جه‌ماوه‌ری ده‌که‌ن .
لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م رێپێوانانه‌ داوا له‌ هاوڵاتیانی کورد له‌ رۆژئاوای کوردستان کردووه‌ که‌ به‌مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی یاد و بیره‌وه‌ری قوربانیان کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ مه‌یدانه‌کاندا ئاماده‌ ببن 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates