Pages

Ads 468x60px

7 Mar 2013

ژنانى کورد له‌ رۆژئاواى کوردستان له‌چوارچێوه‌ی جێگرتن له‌ کار و خه‌باته‌کانی پاراستنی گه‌ل دا به‌شێوه‌یه‌کی چالاک کار ده‌که‌ن و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌ مه‌راسیمێکدا له‌ شارى دێرک سێیه‌مین هێزى ژنان به‌ ناوى که‌تیبه‌ی ( شه‌هید سۆزدار ) راگه‌یه‌ندرا .



ژنانى کورد له‌ رۆژئاواى کوردستان له‌چوارچێوه‌ی جێگرتن له‌ کار و خه‌باته‌کانی پاراستنی گه‌ل دا به‌شێوه‌یه‌کی چالاک کار ده‌که‌ن و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌ مه‌راسیمێکدا له‌ شارى دێرک سێیه‌مین هێزى ژنان به‌ ناوى که‌تیبه‌ی ( شه‌هید سۆزدار ) راگه‌یه‌ندرا . 




له‌ رۆژئاواى کوردستان له‌ پاش دامه‌زراندنى که‌تیبه‌ی ( شه‌هید روکه‌ن ) له‌ رۆژى 22ى شوبات له‌ ناوچه‌ى جه‌ندرسى عه‌فرین و که‌تیبه‌ی ( شه‌هید به‌رچه‌م ) له‌ رۆژى 25 شوبات له‌ ناوچه‌ى دربێسی، دوێنێ له‌ شارى دێرک دامه‌زراندنى سێه‌مین که‌تیبه‌ی ژنان به‌ناوی ( شه‌هید سۆزدار ) له‌ مه‌راسیمێکى سه‌ربازى دامه‌زرا .

له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا پاش رێزگرتن له‌ گیان به‌ختکردووانى ریگاى ئازادى کوردستان، به‌یاننامه‌ى دامه‌زراندنى که‌تیبه‌که‌ خوێندرایه‌وه‌ .

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا سه‌ره‌تا سلاو له‌ شۆرشى ژنان ده‌کرێت که‌ له‌ هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا خۆى نه‌خشاندووه‌، پاشان ده‌رباره‌ى گرنگى پێکهێنانى یه‌کینه‌کانی ژنان راگه‌یه‌ندرا :" ئێمه‌به‌ رۆح و فیداکارى ژنان توانیمان یه‌کیه‌نکانى ژنان دامه‌زرێنین ، بۆ ئه‌وه‌ى که‌ ژن بتوانن له‌ دژى هێز و رێکخستن و سوپاى ده‌سه‌لاتدارانى نه‌ژادپه‌رست به‌رخۆدان بکات. له‌ دێرکیش به‌ ئامانجى پاراستنى به‌هاکانى کۆمه‌لگا بریارى دروستکردنى ئه‌م یه‌کینه‌یه‌ دراوه‌ ."

له‌ کۆتایى به‌یاننامه‌که‌دا راگه‌یه‌ندرا:" یه‌کینه‌ى شه‌هید سۆزدار ده‌کرێته‌ خه‌ڵات بۆ ژنانى کورد ، عه‌ره‌ب، کلدانى و ئه‌رمه‌ن و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ى که‌ له‌ رۆژئاواى کوردستان ده‌ژین ." 

هاوکات هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا 8ى ئاداریش له‌ هه‌موو ژنانى جیهان پیرۆز کرا، ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی پێشه‌نگی رێکخستنه‌کانی ژنان وته‌یان پێشکه‌ش کرد و پیرۆزبایی دامه‌زراندنی یه‌کینه‌کانی ژنان و رۆژی 8ی ئاداریان پێکه‌وه‌ ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ کرد .
--------------------------



سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK به‌بۆنه‌ی 8ى ئاداره‌وه‌، په‌یامێکی دا و رۆژى جیهانى ژنانی له‌ هه‌موو ژنانى خه‌باتکار و ره‌نجده‌ر پیرۆزکرد. له‌ لێدوانه‌که‌یدا KCK سه‌رنجى راکێشایه‌ سه‌ر ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ى و هه‌نگاوانه‌ى که‌ ژنانى ئازادیخواز له‌ بواره‌کانى رێکخستنى و هاوکاری و گه‌یشتن به‌ ئیراده‌ی ژنى ئازاد ناویانه‌ . 

KCK له‌ په‌یامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ 8ى ئادار بۆ پێشخستن و به‌ ئیراده‌بوونى زهنیه‌تى ئازاد ، رێکخستنبوون و پشتگیرى و ئازادى ژنان هه‌نگاویکى گرنگه‌ و به‌بیرى دێنێته‌وه‌ که‌ ته‌ڤگه‌رى ژنى ئازاد و کورد بۆ به‌ئیراده‌بوونى گه‌لى کورد له‌سه‌ر بنه‌ماى ئایدۆلۆژى رزگارى ژن بووه‌ته‌ خاوه‌نى رۆڵێکی گرنگ .

له‌ سه‌ره‌تاى په‌یامه‌که‌یدا سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى KCK ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌کاتێکدا گه‌وهه‌ری سیسته‌مى سه‌رمایه‌داری و ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ى که‌ کۆمه‌ڵگا له‌دژى سیسته‌م و زیهنیه‌تى پیاوسالاری ده‌بێته‌ یه‌ک ، وه‌ک ده‌رئه‌نجامێتى ، ئه‌مرۆ ژنان زیاتر له‌ بواره‌کانى ( ره‌گه‌ز، ره‌نج، باوه‌ڕى و نه‌ژاد ) ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌ .

KCK رایگه‌یاند :"له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا و له‌زۆربه‌ى ده‌ڤه‌ره‌کانى جیهان و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ژن به‌رده‌وامه‌ له‌ تێکۆشان بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادى و یه‌کسانی. ئه‌م تێکۆشانه‌ى ژنان له‌هه‌مانکات دا بۆ ئازادى گه‌لان ، ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى به‌رخودان، دیاره‌ ئه‌و سیسته‌مانه‌ى که‌ به‌پشتیوانى ژنان پێکنه‌هاتووه‌ ، رووبه‌رووى هه‌ڵوه‌شاندن ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها هه‌رچه‌شنه‌ تێکۆشانێکى ئازادى که‌ ( ئازادى ژنان به‌بنه‌ما نه‌گرێ ) ناگاته‌ سه‌رکه‌وتنێکى هه‌میشه‌یی. یه‌ک له‌ پێوانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی رێبه‌ر ئاپۆ و ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئازادى کۆمه‌ڵایه‌تی و بۆئه‌وه‌ى ئه‌م ئازادییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ش پێشبکه‌وێت ، ئازادى ژن به‌ بنه‌ما ده‌گرێ. "

له‌ لێدوانه‌که‌یدا KCK ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ ریبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵلا ئۆجالان رایگه‌یاندووه‌ ( کۆمه‌ڵگایه‌ک ژنى ئازاد نه‌بێ ، ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ ئازاد نابێت )، هه‌موو کات ژنانى کورد له‌ناو تێکۆشانى ئازادیدابوون و به‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌ به‌ لێدوانه‌که‌ى ده‌دات: " ئه‌مرۆ ژنانى کورد له‌ناو ریزه‌کانى گه‌ریلا سه‌رهه‌ڵدان و زیندانه‌کاندا له‌ناو تێکۆشانى دروستکردنى ده‌رفه‌تى ژیانه‌ بۆ گه‌لى کورد، ته‌ڤگه‌رى ئازادى ژنانى کوردستان ، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئایدیۆلۆژى ئازادى ژنان خه‌باتى خۆى به‌رێوه‌ده‌بات . له‌هه‌مانکاتیشدا خاوه‌ن رۆڵیکی گۆرین و گۆرانکارى دیموکراتى و ئازادیه‌ له‌م بواره‌دا ژنانى کورد به‌ر له‌ هاتنى 8ى ئادار و به‌رۆژانه‌ له‌ مه‌یدانه‌کانن و وه‌ک هێزى به‌رێوبردنى شۆرشى ژن له‌ناو هه‌وڵداندان، ئه‌مه‌ش زۆر گرنگ و پێویسته‌. " 



KCK له‌لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌ دوو خاڵى هه‌ستیار ده‌کات و راده‌گه‌یه‌نێت: " یه‌که‌مین ، ده‌بێت له‌نێو ئه‌و ژنانه‌ى که‌ تا ئێستا خاوه‌ن تێگه‌یشتنێکی ئازاد و وه‌ڵاتپاریزى نیین ، خه‌باتێکى به‌هێز به‌رێوه‌ببرێت. دووه‌مینیش ، ده‌بێت پیاو وه‌ڵامێکى راست بده‌نه‌وه‌ و ببنه‌ خاوه‌ن تێگه‌یشتنی ئه‌م پێشکه‌وتنی ( ئازاد و شۆرشى ژنان ) که‌ ده‌ستى پێکردووه‌. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژى 8ى ئادار رۆژێکه‌ که‌ ده‌بێت پیاوو به‌خۆیدا بچێته‌وه‌ ." 

له‌کۆتایى لێدوانه‌که‌یدا KCK دا هاتووه‌ :" ژنانى کورد، له‌ پێشکه‌وتنى شۆڕشى ئازادى کوردستان و به‌رخۆدان له‌سه‌ر هێڵی ئازادى ژنان به‌هێزتر ده‌بێت و ده‌بێته‌ خاوه‌ن هێزى ئیراده‌ و رۆژى 8ى ئادار سه‌ره‌تا له‌ ژنانى کورد و له‌هه‌موو ژنانى ره‌نجده‌رى جیهان پیرۆز ده‌که‌ین .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates