Pages

Ads 468x60px

28 Mar 2013

له‌ دوای‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ ئۆجه‌لان سوپای‌ توركیا یه‌كه‌م هێرشی‌ بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامدا


له‌ دوای‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ ئۆجه‌لان سوپای‌ توركیا یه‌كه‌م هێرشی‌ بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامدا

له‌ دوای‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری‌ زیندانیكراوی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان، یه‌كه‌م هێرشی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامدرا.

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فرانسی‌ پرێسی‌ راگه‌یاندووه‌: ئێواره‌ی‌ دوێنێ سوپای‌ توركیا به‌ گوله‌ هاوه‌ن هێرشی‌  كردوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی‌ حه‌فته‌نین له‌ سنوری‌ نێوان عێراق و توركیا، كه‌ باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانی‌ تێدایه‌.

هێرشه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا له‌ كاتێكدایه‌، له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ نه‌ورۆزی‌ ئه‌مساڵ عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان رێبه‌ری‌ زیندانیكراوی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان، په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ پارته‌كه‌ی‌ و گه‌لی‌ كورد و توركیا و ته‌واوی‌ جیهان كرد، داوای‌ كرد چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكرێن، هێزه‌كان خۆیان بكشێنه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنور.

پاش په‌یامه‌كه‌ی‌ ئۆجه‌لانیش، موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی‌ كۆنسه‌ی‌ كۆماجڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه‌ ئاگربه‌ستی‌ راگه‌یاند.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates