ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌رفه‌تیان بۆ ڕەخسا بوو و له نیزیکه‌وه قازی محه‌مه‌دیان دیتبوو، به باشی بۆیان ده‌رکه‌وتبوو که چ که‌سایه‌تییه‌کی هه‌یه. هه‌روه‌ها زۆر زوو تێگه‌یشتبوون که ئه‌و چلۆن له هه‌موو جێگایه‌ک بۆته سیمبۆلی کوردایه‌تی. قازی محەمەد، پیاوێکی کورته باڵای ته‌مه‌ن 50 ساڵه بوو، باڵتۆیه‌کی کۆنی ئه‌رته‌شیی ده‌به‌ردابوو و ریشێکی مه‌خمه‌ریی و ره‌نگ و روویه‌کی زاهیدانه و روحانیی هەبوو. به‌هۆی نه‌خۆشیی مه‌عده تا ڕاده‌یه‌ک ره‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕابوو. ئینسانێکی که‌م خۆر بوو. نه جگه‌ره‌ی ده‌کێشاو نه خواردنه‌وه‌ی ئهلکهۆڵیشی ده‌خوارده‌وه. له‌سه‌رخۆ و مه‌تین بوو. زۆر به ئارامی قسه‌ی ده‌کرد و زۆر زووش کاری ده‌کرده سه‌ر مرۆڤ. چوارچێوه‌ی بیر کردنەوەی زۆر به‌رین و ڕوانینی نێودەوڵەتییشی بەرفراوان بوو. هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکەی دنیای خۆشده‌ویست. گه‌لێک له زمانه‌کان، بۆ وێنه : رووسی، که‌مێک ئینگلیسی و ئیسپرانتۆی ده‌زانی. له‌سه‌ر مێزی کاره‌که‌ی هه‌میشه کۆمه‌ڵێک کتێب ده‌رباره‌ی رێزمان و زمانه‌کانی بێگانه له‌سه‌ر یه‌ک داندرابوون.
کەسایەتیی قازی محه‌مه‌د دەری دەخست کە پیاوێکی زۆر ئازایە و بیر و باوه‌ڕێکی زۆر قووڵی هه‌یه و ئاماده‌یه خۆی له پێناویدا فیدا بکات و له هه‌مان کاتیش‌دا رووناکبیرێکی له‌سه‌رخۆ بوو. سەبارەت بە چارەسەری کێشەی کورد لەو کاتدا، لانیکه‌م داواکه‌ی ئه‌و وه‌ک ئۆتۆنۆمی بۆ کورد له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا شتێکی موناسب و گونجاو بوو. قازی محه‌مه‌دیش وه‌ک زۆر کوردی دیکە لەو باوەرەدا بوو که کورد و ئێرانی بە ڕەگەز یەک بنەماڵەن و لک و پۆی دارێکن و بۆیە پێی وابوو کە هیچ هۆیه‌ک نابیندرێ که نه‌توانن له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کان بە یەکەوە بژین، له کاتێکدا له‌سه‌رده‌می خۆیدا، مێدیا( ماد) و پارسه‌کان به یه‌که‌وه حاواونه‌ته‌وه. قازی محه‌مه‌د پێی وابوو کورد له نه‌سڵی میدیاکانن و پێی خۆش بوو کە ئیتیمولۆژیی خۆی له‌سه‌ر مه‌هاباد ڕابگەینێ و ده‌یگوت: '' نیشتمانی میدیاکان''.
No comments:
Post a Comment