Pages

Ads 468x60px

28 Mar 2013

مه‌حموود عوسمان: ئۆجه‌لان په‌له‌ی‌ کرد


مه‌حموود عوسمان: ئۆجه‌لان په‌له‌ی‌ کرد
هەولێر- سیاسەتوان و پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق پێوایە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە داواکاریی بۆ پاشەکشێ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە خاکی تورکیا، پەلەی کردووە.
له‌میانی‌ به‌شداریکردنی‌ له‌گه‌شتی‌ فراوانی‌ هه‌واڵه‌کانی‌ کاتژمێر هه‌شتی‌ شه‌وی‌ ڕابردووی‌ کەناڵی ئێن ئاڕ تی، مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌توانی‌ کورد رایگه‌یاند، داواکه‌ی‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان لە په‌که‌که‌ بۆ کشانەوە بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنووری‌ تورکیا، هه‌نگاوێکی‌ په‌له‌یه‌ و ده‌بوو سه‌ره‌تا ئۆجەلان ته‌نها ئاگربه‌ستی‌ ڕاگه‌یاندبایه‌.
ڕاشیگه‌یاند ئه‌وه‌ هه‌نگاوێکی‌ زیاده‌یه‌ که‌ ئۆجه‌لان داوای‌ کردووه‌ په‌که‌که‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنووری‌ تورکیا.
وتیشی‌: ده‌بوو ئۆجه‌لان سه‌ره‌تا ته‌نها ئاگربه‌ستی‌ راگه‌یاندبایە، ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی‌ تورکیا هه‌نگاوی‌ تری‌ نا، دواتر ئه‌و داواکارییه‌ی‌ بکردبایه‌.
شیاوی ئاماژەیە؛عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن پەکەکەوە، داوای لەو پارتە کرد هەموو هێزەکانیان لە خاکی تورکیا بکێشنەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates