Pages

Ads 468x60px

6 Mar 2013

Fermandey yepege rûn kirdnewe leser rizgar kirdnî şarî rmêlan û kompanyay newtî ew şآre da.



Fermandey yepege  rûn kirdnewe leser rizgar kirdnî şarî rmêlan û kompanyay newtî ew şآre da.

Fermandey  birryar gey nawendî  yepege  rageyand ke le encamî piştgîrî  gelda  2 û 3 azarda  herdu şar  be tewawî   rizgar kran  û  çekêkî  zor destî beserda gîra.

Fermadey  yepege  le  runkirdnewekeyan weha bas leser  gringî  rmêlan  dekat:
Le  rmêlan   gewretrîn   kompanyay newt heye     lew kompanyayeda 6000 karmend   karî tîda deken , ew  herême le ruy  newtewe  zor   dewllemende û boye  le  azad kirdin herêmî rojaway kurdistan şarî rmêlan  yekêke   le şare here  gringekan û  sitratîjyekan.
Yepege   bîrîhînayewe  ke  deyan sale  dewlemendî şarî rmêlan û  talan dekrit û emro  bo yekemîn care    ew  destkewte  dekewîte destî  kurdan ,  parastinî  ew  dest kewte  erkî  şervananî yepege nye  betenya   belku  ewe  erkî  hemû kurde  , debêt  gelekeman   le hemû ştêk  zyatir   xawendarî lew dest kewte  bken û  parîzgarî lî bken:
Derbarey  kompanyay newtî şareke delê:
Kompanyay newtî  rmêlan   dahatêkî  neteweyye û berjewendî  hemû   surya  têdaye  , lew  rewşe  alozey îsta  wlatî   têyda  têdeperê sedan  grupî  çekdarî dzu talançî hen . 
Boye   yepege  parastinî   ew  dest kewte   bo  gelî kurd û hemû  gelî surya  wek  erkîkî  xoyan  û  wlat parêzî  debînin  û rêşnaden ke   hîç  grup û  rêxrawêk  le beramber ew  dest kewte  dest drêjî bkat.
Ew grupaney   hêrş deken le jêr her nawêk da bê , yepege    be  tundî û  gewretrîn hêz le dijyan dewestîtewe.
Fermandey  yepege    delê tenha  destey bllindî kurd û hawpeymanî nîştîmanî  surî detwanin  leser  şarî mêlanê  giftugo bken  û wtî yepege  parastinî  kompanyay newt  wek erkêk  debînê. Mafî biryardan  tenha  le destî   destey balay kurd û hawpeymanî nîstîmanî  surî daye  . Lewan zyatir mafî hîç  grup û  rêxrawîk nye   û naştwanin dest drêjî  bken.
Fermandey  yepege  bangî le hemû karmendanî  kompanyay newtî rmêlan kird  ke  le kar û xebatî xoyan berdewam bin   û  şervananî yepege   le  parastinyan  ber pirsyarn.
Fermandey  yepege   rizgar kirdnî tirbespyê û rmêlan le   xellkî naw çeke  pîroz kird.


////////////////////

فه‌رمانده‌ی یه‌په‌گه‌ ڕوون کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر رزگار کردنی شاری ڕمێلان و کۆمپانیای نه‌وتی ئه‌و شآره‌ دا.

فه‌رمانده‌ی یه‌په‌گه‌  ڕوون کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر رزگار کردنی شاری ڕمێلان و کۆمپانیای نه‌وتی ئه‌و شآره‌ دا.
فه‌رمانده‌ی  بڕیار گه‌ی ناوه‌ندی  یه‌په‌گه‌  راگه‌یاند که‌ له‌ ئه‌نجامی پشتگیری  گه‌لدا  2 و 3 ئازاردا  هه‌ردو شار  به‌ ته‌واوی   ڕزگار کران  و  چه‌کێکی  زۆر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
فه‌رماده‌ی  یه‌په‌گه‌  له‌  رونکردنه‌وه‌که‌یان وه‌ها باس له‌سه‌ر  گرنگی  رمێلان  ده‌کات:
له‌  رمێلان   گه‌وره‌ترین   کۆمپانیای نه‌وت هه‌یه‌     له‌و کۆمپانیایه‌دا 6000 کارمه‌ند   کاری تیدا ده‌که‌ن ، ئه‌و  هه‌رێمه‌ له‌ ڕوی  نه‌وته‌وه‌  زۆر   ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و بۆیه  له‌  ئازاد کردن هه‌رێمی رۆژئاوای کوردستان شاری رمێلان  یه‌کێکه‌   له‌ شاره‌ هه‌ره‌  گرنگه‌کان و  ستراتیژیه‌کان.
یه‌په‌گه‌   بیریهینایه‌وه‌  که‌  ده‌یان ساله‌  ده‌وله‌مه‌ندی شاری رمێلان و  تالان ده‌کرت و ئه‌مرؤ  بۆ یه‌که‌مین جاره‌    ئه‌و  ده‌ستکه‌وته‌  ده‌که‌ویته‌ ده‌ستی  کوردان ،  پاراستنی  ئه‌و  ده‌ست که‌وته‌  ئه‌رکی  شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌ نیه‌  به‌ته‌نیا   به‌لکو  ئه‌وه‌  ئه‌رکی  هه‌موو کورده‌  ، ده‌بێت  گه‌له‌که‌مان   له‌ هه‌موو شتێك  زیاتر   خاوه‌نداری له‌و ده‌ست که‌وته‌  بکه‌ن و  پاریزگاری لی بکه‌ن:
ده‌رباره‌ی  کۆمپانیای نه‌وتی شاره‌که‌ ده‌لێ:
کۆمپانیای نه‌وتی  رمێلان   داهاتێکی  نه‌ته‌وه‌ییه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی  هه‌موو   سوریا  تێدایه‌  ، له‌و  ره‌وشه‌  ئالۆزه‌ی ئیستا  ولاتی   تێیدا  تێده‌په‌رێ ‌سه‌دان  گروپی  چه‌کداری دزو تالانچی هه‌ن .
بۆیه‌   یه‌په‌گه‌  پاراستنی   ئه‌و  ده‌ست که‌وته‌   بۆ  گه‌لی کورد و هه‌موو  گه‌لی سوریا  وه‌ک  ئه‌رکیکی  خۆیان  و  ولات پارێزی  ده‌بینن  و ‌ڕێشناده‌ن که‌   هیچ  گروپ و  رێخراوێك  له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و  ده‌ست که‌وته‌  ده‌ست درێژی بکات.
ئه‌و گروپانه‌ی   هێرش ده‌که‌ن له‌ ژێر هه‌ر ناوێك دا بێ ، یه‌په‌گه‌    به‌  توندی و  گه‌وره‌ترین هێز له‌ دژیان ده‌وه‌ستیته‌وه‌.
فه‌رمانده‌ی  یه‌په‌گه‌    ده‌لێ ته‌نها  ده‌سته‌ی بڵندی کورد و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی  سوری ده‌توانن  له‌سه‌ر  شاری مێلانێ  گفتوگۆ بکه‌ن  و وتی یه‌په‌گه‌  پاراستنی  کۆمپانیای نه‌وت  وه‌ک ئه‌رکێک  ده‌بینێ. مافی بریاردان  ته‌نها  له‌ ده‌ستی   ده‌سته‌ی بالای کورد و هاوپه‌یمانی نیستیمانی  سوری دایه‌  . له‌وان زیاتر مافی هیچ  گروپ و  ڕێخراویک نیه‌   و ناشتوانن ده‌ست درێژی  بکه‌ن.
فه‌رمانده‌ی  یه‌په‌گه‌  بانگی له‌ هه‌موو کارمه‌ندانی  کۆمپانیای نه‌وتی رمێلان کرد  که‌  له‌ کار و خه‌باتی خۆیان به‌رده‌وام بن   و  شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌   له‌  پاراستنیان  به‌ر پرسیارن.
فه‌رمانده‌ی  یه‌په‌گه‌   ڕزگار کردنی تربه‌سپیێ و رمێلان له‌   خه‌ڵکی ناو چه‌که‌  پیرۆز کرد.
qandilpost.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates