Pages

Ads 468x60px

13 Mar 2013

Partî jyanî azadî kurdistan ( PJAK ) leser şallawî destbeserkirdnekanî dwayî rjêmî êran lerojhellatî kurdistan lêdwanêkî bllaw kirdewew daway kirdwe newrrozî emsall be şêweyekî cemawerî pîroz bikrêt û bem pîrozbayyaneş qonaxêkî nwê le têkoşanî azadîxwazî dest pêbkirêt .



 
Partî jyanî azadî kurdistan ( PJAK ) leser şallawî destbeserkirdnekanî dwayî rjêmî êran lerojhellatî kurdistan lêdwanêkî bllaw kirdewew daway kirdwe newrrozî emsall be şêweyekî cemawerî pîroz bikrêt û bem pîrozbayyaneş qonaxêkî nwê le têkoşanî azadîxwazî dest pêbkirêt .
 
PJAK raydegeynêt:
 
( lem rojaney dwayîda zext û guşarekanî rjêmî komarî îslamî îran leser gelî kurd û be taybet çalakanî syasî rûy le zyad bûn kirduwe. Le encamî em zext û guşaraneda, çendîn kes le çalakanî syasî le şarekanî mehabad, şno, sne û pawe destigîr krawn û hêştaş hokarî destigîrkirdinyan nazanrêt. Hawkat legell eweşda szay sêdare be ser çalakî syasî kurd "'elî ehmed suleyman" sepêndrawe. Eme le katêkdaye ke pêştir ( 5 ) sall szay zîndan bo em çalake syasye brrabûyewe û szakey kotayî pêhatbû. Em zext û guşaraney rjîm le djî gelekeman lerojhellatî kurdistan le katêkda berifrawan bwetewe ke têkoşanî azadîxwazî gelî kurd le lutke daye û çareserî aştyaney pirsî kurd wdanpêdanan be rasteqîney gelî kurd û mafekanî wek rastyek xoy dasepanduwe. Bellam rjêmî êran netenya amade nye hîç çeşne hengawêk le pênaw çareserî kêşey kurd da bnêt, bellkû bem kirdewane le hewllî xinkandinî yekcarekî keş û heway syasî nawxoyî rojhellatî kurdistane. Destigîr kirdnî çalakanî syasî kurd û sepandinî szay sêdare beseryanda, betaybet le qonaxêkda ke çarenûsî kurdan giftgoy le ser dekrêt, hellgirî peyamêkî dijberaneye le beranber gelî kurd û hawkat pêdagrî kirdne leser syasetî qirrkirdin û hellwêstî mîlîtarîstîye. Bêguman em kirdewaney komarî îslamî, be hîç şêwazêk le layen gelî kurdewe pesend nakrêt ) .
 
PJAK komarî îslamî êran agadar dekatewe
 
Wek partî jyanî azadî kurdistan em syasetaney rjêm şermezar dekeyn. Hawkat komarî îslamî êran agadar dekeynewe ke be zûtrîn kat dest lem syasetane hellbigrêt û pêdaçûneweyekî cîdî beser syasetekanî le merr pirsî kurdda bkat. Le cêgay em syasete dijberaneye, pêwîste rjîmî êran le pênaw çareserî kêşey kurd hengawî be pele bnêtewe. Rjîmî êran pêwîste em babete be başî bzanêt ke gelî kurd bem syasetane, dest le têkoşanî azadîxwazane û reway xoy hellnagrêt û lem bwareda heta kotayî bebirryare .
 
PJAK bangewazî bo begurr kirdnî têkoşan lenewroz dekat
 
Lekotayî lêdwanekeda PJAK bang le gelî kurd le rojhellatî kurdistan û êran dekat ke le beranber ew syasetaney rjîm, le sercem gorrepanekan têkoşan berz bkenewe. Pêwîste berizkirdnewey ew têkoşane le newrozî emsallda be drûşmî "yan azadî yan azadî" perebsitênêt . 

PJAK هۆشیاری ده‌دات به‌ رژێمی ئیسلامی ئێران

کوردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( PJAK ) له‌ ( 11 )ی ئاداری 2013 لێدوانێکی له‌سه‌ر شاڵاوی له‌سێداره‌و ده‌ستبه‌سه‌ر کردنه‌کان و به‌رده‌وامی زه‌خت و گوشار له‌سه‌ر چالاکوانانی سیاسی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاو کرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ( به‌ جێگاى ئه‌م سیاسه‌ته‌ دژبه‌رانه‌یه‌، پێویسته‌ رژیمى ئێران له‌ پێناو چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد هه‌نگاوى به‌ په‌له‌ دابنێت ) .
 
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( PJAK ) له‌سه‌ر شاڵاوی ده‌ستبه‌سه‌رکردنه‌کانی دوایی رژێمی ئێران له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لێدوانێکی بڵاو کرده‌وه‌و داوای کردوه‌ نه‌وررۆزی ئه‌مساڵ به‌ شێوه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رى پیرۆز بکرێت و به‌م پیرۆزباییانه‌ش قۆناخێکى نوێ‌ له‌ تێکۆشانى ئازادیخوازی ده‌ست پێبکرێت .
 
PJAK رایده‌گه‌ینێت:
 
( له‌م رۆژانه‌ى دواییدا زه‌خت و گوشاره‌کانى رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئیران له‌سه‌ر گه‌لی کورد و به‌ تایبه‌ت چالاکانى سیاسى رووى له‌ زیاد بوون کردووه‌. له‌ ئه‌نجامى ئه‌م زه‌خت و گوشارانه‌دا، چه‌ندین که‌س له‌ چالاکانى سیاسى له‌ شاره‌کانى مه‌هاباد، شنۆ، سنه‌ و پاوه‌ ده‌ستگیر کراون و هێشتاش هۆکارى ده‌ستگیرکردنیان نازانرێت. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سزاى سێداره‌ به‌ سه‌ر چالاکى سیاسى کورد "عه‌لى ئه‌‌‌حمه‌د سوله‌یمان" سه‌پێندراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ پێشتر ( 5 ) ساڵ سزاى زیندان بۆ ئه‌م چالاکه‌ سیاسیه‌ بڕابوویه‌وه‌ و سزاکه‌ى کۆتایى پێهاتبوو. ئه‌م زه‌خت و گوشارانه‌ى رژیم له‌ دژی گه‌له‌که‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌ کاتێکدا به‌رفراوان بوه‌ته‌وه‌ که‌ تێکۆشانی ئازادیخوازى گه‌لى کورد له‌ لوتکه‌ دایه‌ و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى پرسى کورد ودانپێدانان به‌ راسته‌قینه‌ى گه‌لى کورد و مافه‌کانى وه‌ک راستیه‌ک خۆى داسه‌پاندووه‌. به‌ڵام رژێمى ئێران نه‌ته‌نیا ئاماده‌ نیه‌ هیچ چه‌شنه‌ هه‌نگاوێک له‌ پێناو چاره‌سه‌ری کێشه‌ى کورد دا بنێت، به‌ڵکوو به‌م کرده‌وانه‌ له‌ هه‌وڵى خنکاندنى یه‌کجاره‌کى که‌ش و هه‌واى سیاسى ناوخۆیى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌. ده‌ستگیر کردنی چالاکانى سیاسى کورد و سه‌پاندنى سزاى سێداره‌ به‌سه‌ریاندا، به‌تایبه‌ت له‌ قۆناخێکدا که‌ چاره‌نووسى کوردان گفتگۆى له‌ سه‌ر ده‌کرێت، هه‌ڵگرى په‌یامێکى دژبه‌رانه‌یه‌ له‌ به‌رانبه‌ر گه‌لى کورد و هاوکات پێداگرى کردنه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تى قڕکردن و هه‌ڵوێستى میلیتاریستییه‌. بێگومان ئه‌م کرده‌وانه‌ى کۆمارى ئیسلامی، به‌ هیچ شێوازێک له‌ لایه‌ن گه‌لى کورده‌وه‌ په‌سه‌ند ناکرێت ) .
 
PJAK کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار ده‌کاته‌وه‌
 
وه‌ک پارتى ژیانى ئازادى کوردستان ئه‌م سیاسه‌تانه‌ى رژێم شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. هاوکات کۆمارى ئیسلامى ئێران ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌ زووترین کات ده‌ست له‌م سیاسه‌تانه‌ هه‌ڵبگرێت و پێداچوونه‌وه‌یه‌کى جیدى به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانى له‌ مه‌ڕ پرسى کورددا بکات. له‌ جێگاى ئه‌م سیاسه‌ته‌ دژبه‌رانه‌یه‌، پێویسته‌ رژیمى ئێران له‌ پێناو چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد هه‌نگاوى به‌ په‌له‌ بنێته‌وه‌. رژیمى ئێران پێویسته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ باشى بزانێت که‌ گه‌لى کورد به‌م سیاسه‌تانه‌، ده‌ست له‌ تێکۆشانی ئازادیخوازانه‌ و ره‌واى خۆى هه‌ڵناگرێت و له‌م بواره‌دا هه‌تا کۆتایى به‌بڕیاره‌ .
 
PJAK بانگه‌وازی بۆ به‌گوڕ کردنی تێکۆشان له‌نه‌ورۆز ده‌کات
 
له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌دا PJAK بانگ له‌ گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ئێران ده‌کات که‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى رژیم، له‌ سه‌رجه‌م گۆڕه‌پانه‌کان تێکۆشان به‌رز بکه‌نه‌وه‌. پێویسته‌ به‌رزکردنه‌وه‌ى ئه‌و تێکۆشانه‌ له‌ نه‌ورۆزى ئه‌مساڵدا به‌ درووشمى "یان ئازادى یان ئازادی" په‌ره‌بستێنێت . 
 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates