لەم رۆژانەدا کە شەپۆلی دەرکردنی سزای لە سێدارەدان بۆ چالاکانی سیاسی و پشتراست کردنەوەی سزاکان لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە دەردەکرێت و شەپۆلێکی دەستبەسەر کردنی رۆژنامەنوسان و چالاکانی مەدەنی لە ناو خۆی رۆژهەڵات دەستی پێ کردوە ئەبێت مانای بیستنی ئەم خەبەرانە چی بێت ؟
من نازانم تا چی رادەێک ئەم هەوالە راست بێت بەلام بە
هەر حال هیچ هەوالێک بە بی سەرچاوە بەلاو ناکرێتەوە
یەكگرتوو، حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئێران نزیك دەكاتەوە
لەكۆبونەوەی نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی، هەردوو باڵی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڕیاردرا، بە رێكخستنی كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی ئاشتەوایی لە نێوان كۆماری ئیسلامی ئێرانو حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
بە پێی زانیاریەكانی "لڤین پرێس" بەرواری حەوتی ئەو مانگە كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانو حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە نێوانیان هەردوو باڵی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو بە مەبەستی نزیكبوونەوە كۆماری ئیسلامی ئێرانو حزبە رۆژهەڵاتیەكان.
لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە مەولود باوەمورادو ئەبوبكر كاروانی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەژداریان تێدا كردووە، بڕیاردار وەفدێكی یەكگرتووی ئیسلامی ئێران، بەمزوانە سەردانی ئێران بكات بە مەبەستی وەرگرتنی بۆچوونی وڵاتی ئێرانودواتر رەخساندنی كۆبوونەوەیەكی فراوان بە مەبەستی ئاشتەواییو لێكنزیكردنەوەی هەردوولا.
لە لێدوانێكی بۆ "لڤین پرێس" فەرهاد مەڵا صالح، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی، هەواڵەكەی پشتراستكردەو وتی " هەوڵە سەرەتایەكان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامە بەڵام وردەكاریەكەی لای ئەو نیە".
ههولێر - سهرتیپ قهشقهی
10/03/2013
http://komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-19-18-09-19/1550-2013-03-10-05-20-45
No comments:
Post a Comment