Pages

Ads 468x60px

6 Mar 2013

گەلی کورد دەبێ پێنوسێکی بە دەستەوە بێت کە گولەش بخوات.





گەلی کورد دەبێ پێنوسێکی بە دەستەوە بێت کە گولەش بخوات.

چۆن هەر کاتێ داگیرکەران باسی ئاشتی دەکەن و بەرەو مێزی ئاشتی دێن گەلی کورد دەخوێندا سور دەکەن، بۆ شاهیدیش چەندان سەرکردەی وەک شەهید دکتۆر قاسملو و دکتۆر سادق، وە لەو دوایەشدا سێ ژنی 

شۆڕەشگێری تر لە فەڕانسە تیرۆر کران.


لە مێژوش دەبێ فێر بین ،کە هەرکاتێ دوژمن باسی ئاشتی هێنایە بەر باس دەبێ خۆمان بۆ شەڕیش ئامادە بکەین، ئەوەتا پ ک ک یش هەر لە سەر ئەو ئەساسە وە بەو پێیە دەڵێ، هەم بۆ شەڕ وە هەم بۆ ئاشتی ئامادەین.
‌زۆر کەس پێی وایە گریلا چەک دادەنێت و فریوی ئەردوغان دەخوات
‌بەڵام بەرێوەبەرایەتی پ ک ک ئەورۆ ڕایگەیاند، کە ئەوان بۆ ساڵی تازە خۆیان ئامادە کردوە، هەم بۆ ئاشتی هەم بۆ شەڕ، جا گرینگ نیە کێهەیان دەبێت.
‌ئەوەی ڕاستی بێت من پێم وایە سەرکردایەتی پ ک ک ئەوەندە وشیارن کە تورکیە لە چەک دادەماڵن، نەک گریلا.
‌دیارە گەلی کورد هەمیشە خوازیاری چارەسەر کردنی کێشەی کورد بە ڕێگای ئاشتی بوە ، کورد هەر بە گشتی ، لە چوار بەشی کوردستان وە لە مێژودا بڕوای زیاتر بە ئاشتی بوە وەک لە شەڕ، بۆیێش ئێمەی کورد هەمیشە خوازیارین کێشەکەمان بە ڕێگای ئاشتی چارەسەر بکەین، هەرچەند سەرکردە هەرێ گەورەکانمان لە سەر مێزی ئاشتی تیرۆر کراون، وە داگیرکەرانی کوردستان قەت بڕوایان بە ئاشتی و چارەسەری کێشەی کورد نەبوە.
‌دیارە گەلی کورد لەو پێناوەدا زۆری خوێن داوە تا وەڵاتێکی گەورەی وەک تورکیەو گەورەترین هێزی ناتۆی ناچار کردوە پەنا بەرێتە بەر ئیمڕاڵی و قەندیل وەک چارەسەری کێشەی کورد دیاری بکات.
‌ سەرکردەکانی کورد لە باکور، زۆر سیاسیانە هەڵسو کەوت دەکەن، و جیا لەوەی کە هەزاران کەس زیندانی کراوەو بە هەزاران گریلا شەهید بوون، بەڵام بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێن و بەرهەمی ئەو تێکۆشانەیان ئەوا دێتە دی.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates