Pages

Ads 468x60px

28 Mar 2013

هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانیان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقدا سوتاند



هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانیان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقدا سوتاند

هێزه‌كانی سوپای سوریای ئازاد فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری ئێرانیان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شقدا كردۆته‌ ئامانج‌و، له‌ ئه‌نجامدا بۆته‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌و ئاگر تێبه‌ربونی.

تۆڕی سانای هه‌واڵی شۆڕشی گه‌لی سوریا رایگه‌یاند، له‌كاتی پێكانی فڕۆكه‌كه‌دا چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی ناوی ته‌قیونه‌ته‌وه‌و فڕۆكه‌كه‌ به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی وه‌ستاوی نه‌فه‌ربه‌ر كه‌وتوه‌و ئه‌ویشی سوتاندوه‌.

دوای به‌دوای ڕوداوه‌كه‌ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز و ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شقدا رویداوه‌و ئاگرگه‌یشتۆته‌ هۆڵی پێشوازیكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌.

چالاكانی سوریا ڕایده‌گه‌یه‌نن، ده‌ستبه‌جێ باری نائاسایی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا راگه‌یه‌نراوه‌و فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌په‌له‌ دورخراونه‌ته‌وه‌و، ئاڕاسته‌ی نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ش گۆڕاوه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌، كه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق به‌ڕێوه‌بوون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌كاتیۆشا شاری وه‌رزشی شاری درعایان بۆردومانكردوه‌.
---------------

توركیا زیاتر له ‌600 ئاواره‌ی‌ سوریا ده‌رده‌كات

به‌هۆی‌ به‌رپابوونی‌ پشێوی ‌و توندوتیژی‌ له‌نێوان هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سه‌ربازیی‌ توركیاو دانیشتوانی‌ ئاواره‌ی‌  كه‌مپێكی‌ نزیك سنوری‌ سوریا، ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا 600 ئاواره‌یان له‌ كه‌مپه‌كه‌ ده‌ركرد.

پێكدادانه‌كه‌ به‌هۆی‌ نیشاندانی‌ ناڕه‌زاییه‌وه‌ بووه‌ له‌سه‌ر باروگوزه‌رانی‌ ئاواره‌كان له‌كه‌مپه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی‌ كه‌ هه‌ن.

یه‌كێك له‌ به‌رپرسان‌و سه‌رپه‌رشتیارانی‌ كه‌مپه‌كه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ده‌ركراون به‌شدارییان له‌ شه‌ڕو پێكادانه‌كاندا كردووه‌و كامێراكانی‌ چاودێری‌ وێنه‌ی‌ سه‌رجه‌میانی‌ گرتووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ وتیشی‌، نزیكه‌ی‌ 600 بۆ 700 كه‌س به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ركراون، تا ئێستاش هێزه‌ ئه‌منیه‌كان سه‌رقاڵی‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانن، وتیشی‌ ئه‌گه‌ر پێویست بكات ژماره‌یه‌كی‌ تریش له‌ كه‌مپه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ن.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ هیچ ئاواره‌یه‌كی‌ توركیای‌ ناچارنه‌كردووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ خاكی‌ سوریا، له‌و ژماره‌یه‌ش كه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌دا ده‌ركراون ته‌نها 60 كه‌سیان به‌ویستی‌ خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سوریا.

http://www.nrttv.com

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates