Pages

Ads 468x60px

4 Mar 2013

نه‌ته‌نیاهو: ئێران وتووێژه‌کان بۆ به‌ده‌سـتهێنانی کات ده‌قۆزێته‌وه‌


نه‌ته‌نیاهو: ئێران وتووێژه‌کان بۆ به‌ده‌سـتهێنانی کات ده‌قۆزێته‌وه‌





سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت نوێکردنه‌وه‌ وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌ مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران، ئاکامی پـێچه‌وانه‌ی هه‌یه‌ و کاتی زیاتر به‌ ئێران ده‌دات تاوه‌کو به‌ دروسـتکردنی چه‌کی ناوکی بگات.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی، نه‌ته‌نیاهو گوتوویه‌تی " تاکه‌ شتێـک له‌م وتووێژانه‌ ده‌ستبه‌ربووه‌‌، ئه‌وه‌یه‌ ئێران کاتی زیاتر به‌ده‌سـتده‌هێنێت بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم به‌ مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی بۆمبی ناوکی، وه‌ له‌ ڕاستیدا له‌ ئامانجه‌که‌ی نزیک بووه‌ته‌وه‌."
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵیـیه‌کان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ کرد ئێران بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم نزیکه‌ی 3 هه‌زار سه‌نته‌رفیوجی نوێ‌ دروسـتده‌کات، ئه‌مه‌ش شیانی هه‌یه‌ زیاتر وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی نیگه‌ران بکات.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1614423.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates