په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئیسرائیل و تورکیا ئاسایی ده‌بێته‌وه
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند که‌وا په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ تورکیادا ئاسایی‌بووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنیان کردووه له به‌رامبه‌ر کوشـتنی 9 چالاکوانی تورک له سـاڵی 2009 دا له میانه‌ی هێرشه‌که‌ی هێزی ده‌ریایی ئیسرائیل کردیـیه سه‌ر که‌شتیـیه‌ک که هه‌وڵی شـکاندنی گه‌مارۆی سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌ی ده‌دا.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی به‌خۆی به ته‌له‌فون داوای لێـبوردنی له هاوتا تورکه‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کردووه. گوتیشی سه‌رۆک ئۆباما به ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له‌وه‌ی ئیسرائیل جیبهێڵێت یارمه‌تی له ئه‌نجامدانی ته‌له‌فونه‌که‌دا داوه.جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕووداوی ئه‌و که‌شـتیـیه ئاکامی زۆر خراپـی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا هه‌بوو. تورکیا له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی خۆی کشـانده‌وه و ئاسـتی په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسی و هاریکاری له‌شـکری زۆر که‌مکرده‌وه.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1626803.html
------------------------------
هه‌له‌و واشنتن: په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان و قۆناغی نوێی سیاسی
وه‌ک چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا له ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له شـاری دیاربه‌کر په‌یامه ئاشـتیـیانه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان خوێندرایه‌وه که تیایدا داوای کۆتایی هێنان به خه‌باتی چه‌کداری کرد و کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که له تورکیا و ده‌سـتپـێـکردنی قۆناغێـکی نوێی کاری سیاسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد.
ئه‌م هه‌نگاوه به ئه‌رێنی له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیاوه ناودێرکرا. کوردیش لای خۆیه‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسـتی حزبی و جه‌ماوه‌ریی پشـتگیری خۆی بۆ په‌یامه‌که ده‌ربڕی.
ئه‌حمه‌د تورک هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاکا دیموکراتی و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی ئاشـتی و دیموکراسی پـشـتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ په‌یامه‌که نیشـاندا. هه‌روه‌ها گردبوونه‌وه‌ی به سه‌دان هه‌زار که‌س له ئاهه‌نگه‌که‌دا و به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌کانی ئۆجه‌لان و ئاڵای په‌که‌که، نیشـانه‌ی پشـتگیری جه‌ماوه‌ریـیه له په‌یامه‌که و ئه‌و پـرۆسه ئاشـتیـیه‌ی وا له تورکیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم و ڕۆبین ڕه‌شوان به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
حوسامه‌دین زه‌نده‌رلی ئۆغلوو، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی ئاشـتی و دیموکراسی.
فوئاد ئۆنه‌ن، نووسه‌ر و چالاکوان.
No comments:
Post a Comment