به‌ڕێوه چوونی ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به بیست و پێنجه‌مین ساڵیادی ئه‌نفال و حه‌له‌بجه له شاری ستۆکهۆڵم
له بیست و پێنجه‌مین ساڵیادی شاڵاوه به‌د ناوه‌کانی ئه‌نفال دا، ڕێکخراوی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید واچ – چاک به هاوکاری ڕه‌وندی کوردی له سوید، SSU، ABF و KSAF گاڵایهکی تایبه‌ت له شاری ستۆکهۆڵم به‌ڕێوه ده‌به‌ن به مه‌به‌ستی یاد کردنه‌وه‌ی قوربانیانی شاڵاوه به‌د ناوه‌که‌ی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها ڕێز لێنان له کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارته سیاسیه‌کانی وڵاتی سوید و پارله‌مانی ئه‌و وڵاته که ئه‌نفال کردنی کوردانیان وه‌ک جینوساید ناودێر کرد له مانگی دێسامبری 2012 دا.
له گاڵاکهدا چه‌ندین که‌سایه‌تی و نوێنه‌ری ناوه‌ند و گرووپه‌کان له‌وانه ناوه‌ندی باڵای زه‌رده‌شتیان کوردستان، نوێنه‌ری یه‌هودیه‌کان، ڕێکخراوی گه‌نجانی سه‌ر به پارتی سوسیال دێموکراتی سوید و ... به‌شداری ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها چه‌ندین هۆنه‌رمه‌ندی کورد له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌یی و سوید به‌شداری ده‌که‌ن.
یه‌کێکیتر له ئامانجه‌کانی ڕێوڕه‌سمه‌که کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی مادییه بۆ گه‌لی کورد له ڕۆژئاوای کوردستان که نزیکه‌ی 3 ساڵه به ئامانجی ده‌ست خستنی داخوازیه ڕه‌واکانی کوردان ده‌ستیان داوه‌ته خه‌بات و تێکۆشان و له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیه‌کانه‌وه گه‌مارۆیان خراوه‌ته سه‌ر و پێویستیه‌کی زۆریان هه‌یه به یارمه‌تی کوردان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، و دوواتر ئه‌و یارمه‌تیانه له ڕێگای ئه‌نجومه‌نی پزیشکی MSF له سوید ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌کرێت.
پێشینه
پرۆسه‌ی ئه‌نفال ، گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی پاکتاوی نهژادیهله پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه . شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال له 18 فیبریوه‌ری 1988 ده‌ستی پێ‌کرد تا 6 سیپته‌مبه‌ری 1988 به‌رده‌وام بوو . شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال به پرِۆگرامێکی دارێژراوی رژێمی عێراق به‌رێوه چوو به به‌رچاوی وڵاتانی جیهان و کۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و (UN) و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ که تێدا زیاتر له 182 هه‌زار هاوڵاتی کوردی مه‌ده‌نی بوونه قوربانی و هه‌روه‌ها وێرانکردنی زیاتر له 5000 گوند که له به‌ڵگه نامه‌کانی حکومه‌تدا واناویان هاتووه که سوتاوه، تێکدراوه، ته‌ختکراوه یان پاکسازی کراوه؛ لانی که‌میش ده ده‌وازده شارۆچکه‌ی گه‌وره‌و مه‌ڵبه‌ندی به‌ڕێوه‌بردن (قه‌زاو ناحیه) هه‌مان شتیان به‌سه‌رهاتووه. له به‌رواری 16ی مارس 1988 ته‌نیا له شاری هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید، زیاتر له پێنج هه‌زار که‌س به‌گازی قه‌ده‌غه‌کراوی کیمیاوی خنکێران و به ده‌یان هه‌زارانی دیکه‌ش بریندار بوون و که تاوه‌کو ئێستاش ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م گازه کیمیاویه به‌رده‌وامه و خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
کۆمه‌ڵکوژ کردنی کوردان له لایه‌ن ده‌وله‌ته سه‌رده‌سته‌کانی کوردستان( عێراق، سوریه، تورکیه و ئێران) له کاتێکدایه، کۆنوانسیۆنی پێش‌گرتن و سزادانی بکه‌رانی ئه‌و تاوانانه له ساڵی 1951 ه‌وه خراوه‌ته بۆاری کرداره‌وه و تا ئێستا زیاتر له 140 وڵاتی ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و کۆنوانسیۆنه‌یان واژۆیان کردووه.
ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید واچ – چاک کۆمیته‌ی سوید
No comments:
Post a Comment