چهند زانیارییهك لهسهر تەمەنی زەوی و چۆنیهتی دروستبوونی
تەمەنی زەوی کەمێك لە 4.5 بلیۆن (ملیار) ساڵ زیاترە، کۆنترین ماددەی سەر زەوی نزیکەی ٤.٣ بلیۆن ساڵە و پێیدەوترێت کریستاڵی زیرکۆن.
لەسەرەتاکانی دروستبوونی زەویدا، بارودۆخی جیۆلۆجی یەکجار توندوتیژ بووە و زەوی بەردەوام لەژێر دابارینی نەیزەکدا بووە، دوای کۆتایی ئەم قۆناغە، زەوی ساردبۆتەوە و قەتماغەی بەستوە و یەکەمین بەردەکانی سەر زەوی دروستبوون، ئەو کاتە کیشوەرەکان بوونیان نەبووە و ئۆقیانوسەکانیش پڕبوون لە دورگەی بچوك بچوك، دواتر داخوران و نیشتن و چالاکی گڕکانی، لەوانەشە نەیزەکەکان یارمەتیدەری ئەم پرۆسەیە بووبن، بوونەتە هۆی دروستبوونی کیشوەرە بەراییەکان.
پاش 2.5 بلیۆن ساڵیش ئەو کیشوەرە بەراییانە گەشەیان کردوە و گەیشتونەتە قەبارەی ئێستایان، لەوکاتەوە کیشورەکان بەردەوام لە بەریەککەوتن و لێکدورکەوتنەوەدان، لەبەر ئەوە نەخشەی زەوی لە رابردوویەکی دووردا تەواو جیاوازبووە لە نەخشەی ئەمڕۆی زەوی.
سهرچاوه: پهیجی زانست به زمانی ساده
http://www.nrttv.com/
No comments:
Post a Comment