Pages

Ads 468x60px

7 Mar 2013

زۆربەی سەرچاوە مێژووییەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە رەچەڵەكی مێژووی كورد دەگەرێتەوە بۆ زیاتر لە 1750 ساڵ پێش زایین، بەم راستیەش بێت شارستانیەتی كورد وەك نەتەوە لە زۆربەی شارستانیەتەكانیتر، بەتایبەتی شارستانیەتی عەرەب و فارس كۆنترە.


زۆربەی سەرچاوە مێژووییەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە رەچەڵەكی مێژووی كورد دەگەرێتەوە بۆ زیاتر لە 1750 ساڵ پێش زایین، بەم راستیەش بێت شارستانیەتی كورد وەك نەتەوە لە زۆربەی شارستانیەتەكانیتر، بەتایبەتی شارستانیەتی عەرەب و فارس كۆنترە.


لە روی قەبارەوە، ئەمڕۆ ژمارەی كورد بە زیاتر لە (50) ملیۆن كەس مەزەندە دەكرێت، چڕی جێگیربوونیان دەكەوێتە دڵی خۆرهەڵاتی ناوەراستەوە، لە نێوان وڵاتانی عێراق، سوریا، توركیا، ئێراندا دابەشكراون، ئەمە جگە لە بوونیان لە چەندین وڵات و ناوچەیتر وەك ئەرمینیا و ئازربایجان...هتد.

لە رووی جوگرافیاوە روبەری كوردستان یان وڵاتی كورد، بە زیاتر لە( 500000) كیلۆمەتر دووجا مەزەندە دەكرێت.
كورد ئەمرۆ گەورەترین نەتەوەی جیهانە لە رووی ژمارەو جوگرافیاوە، كە نە دەوڵەت و نە كیانێكی سیاسی سەربەخۆی هەیە. یەكێ لە هۆكارە سەرەكیەكانی ئەمەش ئەوەیە سنوری جوگرافیای ئەم وڵاتە كەوتۆتە هەناوی لانكەی دیكتاتۆرە داگیركەرەكانی خۆرهەڵاتی ناوەراستەوە. لە واقعدا كورد بەدرێژایی مێژووی نەك هەر زولمَی لێكراوە، بەڵكو بەردەوام هەوڵی فەناكردن و قڕكردنی دراوە، بەردەوام لەرێگای جینۆساید و سیاسەتەكانی تەتریك و تەعریب و تەفریسەوە هەوڵی سڕینەوەی شوناسی نەتەوەیی بۆ دراوە.

خەباتی چەكداری و سیاسی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی، بە ئامانج و هیوای رزگاربوون بووە لە زوڵم و فەنابوون. بۆیە هاوشانی خەباتی بۆ رزگاری بەردەوام خەباتی بۆ دیموكراسی و دامەزراندنی دەوڵەتی هاوڵاتی بوون لە وڵاتانی داگیركەریشی كردووە، چونكە پێیوابووە تا سیستەمی حوكمرانی دیكتاتۆری و تاك رەوی لە وڵاتانی عێراق، سوریا، توركیا، ئێران نەگۆرێت مەحاڵە نە كوردو نە هیچ نەتەوەیەكیتر بتوانێت بە ئارامی و بە حورمەت و یەكسانی و بێ زوڵم لەم وڵاتانەدا بژێت. بێ دامەزراندنی سیستەمی دیموكراسی لەو ولاتانە مەحاڵە مافی چارەی خۆنوسینی كورد بە ئامانج بگات.
مێژووی خەباتی رزگاری كورد لە ماوەی سەد ساڵدا دەكرێت بكرێت بە سێ قۆناغەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates