پێشمه‌رگه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌دروستكردنی باره‌گایه‌كی سه‌ربازی له شنگار ئاگادارده‌كاته‌وه
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌منیداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەیەكی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراقی ئاگادار كردوەتەوە له‌كردنەوەی بارەگایه‌ك له شنگار بۆ فەرماندەییەكی ئۆپەراسیۆنی (عەمەلیاتی) نوێ بەناوی (فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی جەزیرە و بادیە).
جه‌بار یاوه‌ر له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه لەساڵی (2010)وە و بەپێی رێكەوتنێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بەرگری حكومەتی عێراق نابێت بەبێ رەزامەندی لیژنەكانی وزاری باڵا و كاری باڵا و ئاگاداركردنەوەی پێشتر وپێویستی ناوچەكە هیچ هێزێكی زیاد لە هەردوولا لە ناوچەكانی كوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم جێگیر بكرێت.
رونیشیكردووه‌ته‌وه "بەڵام سوپای عێراق بەمەبەستی دامەزراندنی بارەگایەكی نوێ بۆ فەرماندەییەكی ئۆپەراسیۆنی (عەمەلیاتی) نوێ بەناوی (فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی جەزیرە و بادیە {قیادە عملیات الجزیرە و البادیە}) كە دیارە وەزارەتی بەرگری حكومەتی عێراق فەرمانی داوە بارەگای ئەم فەرماندەییە لە بارەگای (لیوای 11ی فیرقەی3) لە شەنگار دابمەزرێنێت".
جەبار یاوەر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەیەكی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراقی ئاگادار كردوەتەوە كردنەوەی ئەو بارەگایە بۆ ئەو فەرماندەییە "نەناسراوە" لەلایەن ئەوانەوە لە ناوچەی شەنگار بەكارێكی نەگونجاو دەزانرێت‌و لەبەر ئەوەش رەتیدەكەنەوە.
له‌پاش رووداوه‌كه‌ی (دووزخورماتوو) له (16\11\2012) و ئاڵۆزبوونی هه‌لومه‌رجی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، لیژنه‌ی كاری باڵای به‌غداو هه‌رێم پێنج كۆبوونه‌وه‌ی گرێدا، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گه‌یشتن به پلانێكی گونجاو بۆ كاری هاوبه‌ش له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سوپای وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی ئیتیحادی.
جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت "ماوه‌ی مانگێكه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر گرێنه‌دراوه به بیانوی سه‌رقاڵبوونی فه‌رمانده و لێپرسراوه باڵاكانی وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی ئیتیحادی به‌و هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌یه له پارێزگاكانی (نه‌ینه‌وا، سلاح ا‌لدین، رومادی و به‌غداد)".
سەر چاوە ئێن ئارتی تیڤی
//////////////////
ژماره‌ی په‌نابه‌ره سورییه‌كان یه‌ك ملیۆن كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت
كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیه سورییانه‌ی كه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌و په‌نایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووه، له یه‌ك ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕی كردووه.
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نتۆنیۆ گوتێرس كۆمسیۆنی كاروباری په‌نابه‌ران له‌كۆمسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه‌كارمه‌نده‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانیی له‌وڵاتانی دراوسێی سوریا ئاماده‌یان كردووه، تا ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاولاتی سوریا به‌هۆی شه‌ڕو پێكادان له‌وڵاته‌كه‌یاندا ڕوویان له‌وڵاتانی تر كردووه.
گۆتێرس ئاشكراشیكرد، له‌سه‌ره‌تای ئه‌ساڵه‌وه ژماره‌ی په‌نابه‌ره سورییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ڕووی له‌زیادبوون كردووه، كه زۆربه‌یان ڕوویان له‌عێراق و لوبنان و ئوردن و عێراق و توركیا و میسر كردووه، وتیشی: بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌رانه له‌و وڵاتانه‌ن بارگرانییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه دروستكردووه.
////////////////
په‌كه‌كه: له هێرشێكدا حه‌وت سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران
پارتی كرێكاری كوردستان رایگه‌یاند، دووشه‌ممه‌ی رابردوو حه‌وت سه‌ربازی سوپای توركیایان له‌چالاكییه‌كی سه‌ربازییدا كوشتووه، له تۆڵه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیادا كه هه‌فته‌ی رابردوو كردیانه سه‌ر قه‌ندیل و چوارگه‌ریلا به‌هۆیه‌وه كوژرا.
ئاژانسی فورات بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه، رۆژی 4ی ئه‌م مانگه هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كۆماندۆی لیجه له پارێزگای ئامه‌د و له ئه‌نجامدا حه‌وت سه‌رباز كوژراون و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی لێدوانی هه‌په‌گه، ئه‌و هێرشه‌یان وه‌ڵامێك بووه بۆ بۆردومانی فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا له 27ی شوباتدا، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چوار گه‌ریلا.
هه‌ر به پێی لێدوانه‌كه له 4ی ئه‌م مانگه‌وه سوپای توركیا گونده‌كانی (كانی جه‌نه‌ت و شیفره‌زا و جیلۆ) له ناوچه‌ی زاپ بۆردومان ده‌كات.
No comments:
Post a Comment