Pages

Ads 468x60px

4 Mar 2013

"توركیا بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد راستگۆ نییه‌"


"توركیا بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد راستگۆ نییه‌"
دمەحموود عوسمان، سیاسەتمەدارى کورددەڵێ کە "من جدییەتێک لە لایەن حکوومەتى تورکیاوە بۆ چارەسەرى کێشەى کورد لەو وڵاتەدا نابینم".


دمەحموود عوسمان، سیاسەتمەدارى کورد، لهلێدوانێكدا بۆ "ناوهندى نووچه‌ و شرِۆڤهى رِۆژ" سهبارهت بهبانگهشهكانى حكوومهتى توركیا بۆ چارهسهرى كێشهىكورد لهو وڵاتەدا گوتى "ئەگەر ئەو سیاسەتەى ئێستاىتورکیا بە پێوەرى ڕاستەقینە بپێوین، ئەوا بە دانووستانىڕاستەقینە ئەژمار ناکرێت، چونکە ئۆجالان لە زینداندایە وگفتووگۆش لەگەڵ کەسى گیراودا هاوسەنگ نییە".
دمەحموود عوسمان، گوتیشى "پێوێستە لەپێشدا ئۆجالان ئازاد بکرێت ئینجا گفتووگۆ لەگەڵناوبراودا مانیایەکى دەبێت".
ناوبراو ئەوەشى ڕوونکردەوە "لە هەمووى بێ ماناتر ئەوەیە کە تورکیا لە لایەک داوا لە پەکەکە دەکاتچەک دابنێت و لە لایەکى دیکەشەوە داوا دەکات هێزەکانى پەکەکە لە خاکى تورکیا بچنەدەرەوە. تورکیاش تا ئێستا نەخشەڕێگاى خۆى بۆچارەسەرى کێشەکە نەخستۆتەڕوو".
ئهو سیاسهتمهداره‌ كوردە برِواى وایهكه‌ ئەو سیاسهتهى حكومهتى توركیا ئەوە پێشان دەدات کەسهركردهكانى ئهو وڵاتە، لە چارەسەرى کێشەى کورد و کۆتایى پێهێنانى کێشەکەدا ڕاستگۆ و جدىنییە".
عوسمان هەروەها ئەوەشى گوت "لەوەتاى تورکیا باسى چارەسەى کێشەى کورد دەکات، بۆردوومانى ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستانیشى لەجاران چڕتر کردۆتەوە، ئەمەش ناکۆکەلەگەڵ نییەتى حکوومەتى تورکیا بۆ ئاشتى و گفتووگۆ لەگەڵ پەکەکەدا".
سهبارهت به‌ رِۆڵى ئهمریكا و یهكێتى ئهورووپا لهبهرامبهر ئهو پێشهاته‌ نوێیه، مەحموود عوسمانگوتى "ڕۆڵى ئەمریکا لەو نێوەدا زۆرخراپە و بە چاک و خراپ لەگەڵ سیاسەتى تورکیادایە و پشتیوانىلێدەکات، یەکێتى ئەورووپاش تا ئێستا بەشێوەى جددی نەهاتۆتە ناو ئەو باسەوە".
دمەحموود عوسمان گوتيشى "یەکێتى ئەورووپا باسى ئاشتى دەکات بەڵام وەک پێوێست گوشارلەسەر تورکیا درووست ناکات بۆئەوەى مل بۆ ئاشتى بدات".

NNSROJ:

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates