Pages

Ads 468x60px

24 Mar 2013

په‌یامه‌که‌ى ئۆجالان چیمان پێ ده‌ڵێت ؟


جه‌لال چوارتایی

په‌یامه‌که‌ى ئۆجالان چیمان پێ ده‌ڵێت ؟

بۆ دەلێم کورد بێرناکاتەوە کاتێک ئەیهەوێت لە سەر چەتێک روداوەێک باسێک
به‌ر له‌وه‌ى بێمه‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆکى ئه‌م بابه‌ته‌ ، خراپ نییه‌ ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه‌ دواوه‌ بۆ ڕێکه‌وتنى ئۆجالان و ئۆزال له‌ ساڵى 1993 دا به‌ ده‌ستپێشخه‌رى تاڵه‌بانى . کاتێک باس له‌ ڕێکه‌وتنى 1993 کرا ، به‌شێک له‌ هه‌وادارانى PKK توشى شۆک هاتن ، تا کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک له‌ کوردانى ڕۆژئاوا که‌ هه‌موویان له‌ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان بوون ملى ڕێیان گرته‌ به‌ر بۆ لاى به‌ڕێز ئۆجالان ، له‌ که‌مپى شه‌هید "مه‌عسوم قورقماز" .



ئه‌و خانه‌واده‌ به‌ڕێزانه‌ پێشنیارێکیان خسته‌ به‌ر ده‌م به‌ڕێز ئۆجالان و گوتیان :ــ {چ هۆکارێک هانى داون که‌ هه‌وڵى ڕێکه‌وتن بده‌ن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکدا ؟ ئه‌گه‌ر هۆکاره‌که‌ى که‌مى ژماره‌ى گه‌ریلایه‌ ئه‌وا ئێمه‌ ئاماده‌ین هه‌موو منداڵه‌کانى دیکه‌شمان بخه‌ینه‌ نێو ڕیزى گه‌ریلاوه‌ . ئه‌گه‌ر هۆکارى ئابووریه‌ ئه‌وا ئێمه‌ ئاماده‌ین پارووى ده‌مى منداڵه‌کانمان پێشکه‌شى شۆڕشى بکه‌ین} . 
به‌ڕێز ئۆجالانیش وه‌ڵامى دانه‌وه‌ و گوتى :ــ {هۆکاره‌که‌ى نه‌ که‌مى گه‌ریلایه‌ و نه‌ لاوازى ئابوورى ، به‌ڵکو هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ سێ قۆناغ "پێڤاژۆ"ى خه‌باتمان له‌به‌ر ده‌مدایه‌، "1ــ خه‌باتى شاخ، 2ــ خه‌باتى شار، 3ــ خه‌باتى سیاسی" . ئه‌و خه‌باته‌ى تا ئێستا کردومانه‌ "خه‌باتى شاخه‌" ، له‌م خه‌باته‌دا ئێمه‌ سه‌رکه‌وتووین و دوژمن هیچ کاتێک نه‌یتوانیوه‌ له‌ خه‌باتى چه‌کداریدا تێکمان بشکێنێت ، ئیتر سه‌ره‌تاى قۆناغى دووه‌مه‌ "واته‌ خه‌باتى شار" تاکو بیکه‌ینه‌ پشتیوانى خه‌باتى شاخ . له‌به‌رئه‌وه‌ با که‌س وا تێنه‌گات که‌ ئێمه‌ لاوازین و وازمان له‌ خه‌بات هێناوه‌ به‌ڵکو ئه‌مه‌ سه‌ره‌تاى قۆناغێکى نوێیه‌ و ده‌بێت له‌م قۆنه‌غه‌شدا سه‌رکه‌وین } .
له‌ دواى ئه‌و په‌یامه‌ى به‌ڕێز ئۆجالانه‌وه‌ ، خه‌باتى شار شێوازێکى دیکه‌ى به‌ خۆیه‌وه‌ بینى ، ئه‌و شێوازه‌ش به‌رفراوان بوونى خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رى و ڕێپێوانه‌کان بوو ، له‌ سه‌دان که‌سیه‌وه‌ ده‌ربازى هه‌زاران و سه‌دان هه‌زار که‌س بوو تا گه‌یشته‌ ملیۆنان ، ( خۆپیشاندانه‌کانى ئامه‌د نموونه‌ى ئه‌و ڕاستییه‌یه‌  ) ، خه‌باتى شار به‌ جۆرێک پێشکه‌وت که‌ له‌ زۆر بواردا پێش خه‌باتى شاخیش که‌وته‌وه‌ . ته‌نها لایه‌نێکى کوردى که‌ توانیبێتى زۆر به‌ سه‌رکه‌وتوویى خه‌باتى شار پێشبخات و بیکاته‌ بناغه‌ى سه‌رکه‌وتن PKK بووه‌ ، ئه‌و خه‌باته‌ش به‌ ڕێنمایى به‌ڕێز ئۆجالان بوو .
له‌ ڕۆژى نه‌ورۆزى ئه‌م ساڵیشدا"21ــ3ــ2013" به‌ڕێز ئۆجالان په‌یامێکى دیکه‌ى ئاڕاسته‌ى گه‌ل و گه‌ریلا کرد ، وه‌ک له‌ په‌یامه‌که‌ى به‌ڕێزیاندا ئاماژه‌ى پێدراوه‌ "ئه‌مه‌ کۆتایى هاتنى خه‌بات نییه‌ به‌ڵکو سه‌ره‌تاى خه‌باتێکى نوێیه‌" . ئه‌و خه‌باته‌ش قۆناغى سێهه‌مه‌ واته‌ "خه‌باتى سیاسی" .
ئه‌م په‌یامه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کى زۆرى به‌ دواوه‌ بوو هه‌م له‌ ڕووى نێو ده‌وڵه‌تى و هه‌م له‌ ڕووى هه‌رێمیه‌وه‌ ، هه‌م له‌ ڕووى ده‌ره‌کى و هه‌م له‌ ڕووى ناوخۆییه‌وه‌ ، هه‌ندێک به‌ پۆزه‌تیف و هه‌ندێک به‌ نێگه‌تیف لێکیان دایه‌وه‌ .
هه‌رچى ناوه‌نده‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌ له‌ ئه‌مریکاوه‌ تا ده‌گاته‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا ، له‌ سه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى ئه‌وروپاوه‌ تا ده‌گاته‌ په‌ڕله‌مانى ئه‌وروپا ، له‌ ڕوسیاوه‌ تا ده‌گاته‌ ئیسرائیل ، له‌ حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ حیزبه‌کان ئه‌م په‌یامه‌یان به‌ پۆزه‌تیف پێناسه‌ کرد . له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌ته‌ هه‌رێمیه‌کانى وه‌ک ئێران و سوریا به‌ نیگه‌رانیه‌کى زۆره‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ئه‌م په‌یامه‌ و به‌ نێگه‌تیف پێناسه‌ى ده‌که‌ن ، ته‌نانه‌ت به‌عسیه‌ گۆڕکراوه‌کانیش له‌ سه‌ر زارى "عێزه‌ت الدوری"یه‌وه‌ نیگه‌رانى خۆیان له‌م په‌یامه‌ نه‌شارده‌وه‌ . هه‌ڵبه‌ت به‌ نێگه‌تیف پێناسه‌کردنى ئه‌م په‌یامه‌ له‌ لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌ خۆى له‌ خۆیدا گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنه‌ بۆ کوردان . بیوانه‌ ئه‌م لینکه‌ :ــ
http://rudaw.net/sorani/middleeast/22032013
هه‌ندێک به‌رپرسى باشوورى کوردستانیش له‌ سه‌ره‌تادا که‌وتنه‌ ژێر کاریگه‌رى ڕاگه‌یاندنه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران و ئه‌و په‌یامه‌ى به‌ڕێز ئۆجالانیان به‌ نێگه‌تیف پێناسه‌ کرد به‌ڵام له‌ کورتترین ماوه‌دا له‌ گوته‌کانیان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ ، واته‌ کاتێک هه‌ستیان کرد کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ نیازپاکیه‌وه‌ باس له‌و په‌یامه‌ ناکات . بڕوانه‌ ئه‌م لینکانه‌ى خواره‌وه‌ :ــ 
http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=15357
http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=121676
له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داران ئه‌م په‌یامه‌یان زۆر به‌ گرنگ و پۆزه‌تیف پێناسه‌ کرد ، به‌شێک له‌م نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ هه‌وادارى PKK ن و به‌شێکیش له‌ دیدى خۆیانه‌وه‌ شڕۆڤه‌یان بۆ ئه‌م په‌یامه‌ کردووه‌ . منیش هیچ گوته‌یه‌کم بۆ ئه‌م نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ نییه‌ .
ژماره‌یه‌کى دیکه‌ له‌ نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داران زۆر به‌ نێگه‌تیفى له‌م په‌یامه‌ ده‌ڕوانن ، ئه‌م جۆره‌ش نووسه‌رانه‌ش ده‌کرێن به‌ چوار به‌شه‌وه‌ :ــ 
1ــ نوسه‌رانێک که‌ له‌ دڵسۆزیه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ مه‌سه‌له‌که‌ :ــ ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ زیاتر بیر له‌ ڕێکه‌وتنى لایه‌نه‌کانى دیکه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌یکه‌نه‌ پێوانه‌ بۆ PKK . هه‌ندێکیان ده‌ڵێن یه‌کێتى و پارتى ڕێکه‌وتنیان کرد و ئه‌نجامه‌که‌ى ئاشبه‌تاڵى 1975 و کاره‌ساتى 1988 بوو ، هه‌ندێکى دیکه‌ ده‌ڵێن دیموکرات ڕێکه‌وتنى کرد و ئه‌نجامه‌که‌ى تیرۆرى دکتۆر قاسملو و ئۆردوگانشینى حیزبه‌ کلاسیکه‌کان بوو .
ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ نه‌ PKK هاوشێوه‌ى یه‌کێتى و پارتى و دیموکراته‌ ، نه‌ به‌ڕێز ئۆجالانیش هاوشێوه‌ى ئه‌و سه‌رکردانه‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ فه‌ڕشى سوریان بۆ ڕاده‌خرا له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌ . ده‌بوو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بیریان له‌وه‌ بکردایه‌ته‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ یه‌ک مانگه‌ به‌ڕێز ئۆجالان ناوه‌ڕۆکى ڕێکه‌وتنه‌که‌ى ئاڕاسته‌ى قه‌ندیل و ئامه‌د و برۆکسل و ته‌نانه‌ت هه‌ولێر و سلێمانیش کردووه‌ و هیچ شتێکى به‌ شاراوه‌یى نه‌هێشتۆته‌وه‌ ، سیاسه‌تمه‌دارانى کورد و کادرانى PKK زۆر به‌ باشى ناوه‌ڕۆکى ڕێکه‌وتنه‌که‌یان شرۆڤه‌ کردووه‌ و وه‌ڵامیشیان بۆ به‌ڕێز ئۆجالان ناردۆته‌وه‌ و پاشان ئه‌و پایامه‌ دراوه‌ .
2ــ نوسه‌رانێک که‌ زیاتر له‌ ژێر کاریگه‌رى به‌رپرسه‌ حیزبیه‌کاندان :ــ ئه‌م جۆره‌ نوسه‌رانه‌ش له‌ دڵسۆزیه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ مه‌سه‌له‌که‌ و ده‌ڵێن "ئاپۆ له‌ زینداندایه‌ و له‌ ژێر فشاردا ئه‌م لێدوانانه‌ ده‌دات" به‌ڵام گرفتاریه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌م جۆره‌ نووسه‌رانه‌ که‌وتوونه‌ته‌ ژێر کاریگه‌رى به‌رپرسه‌ حیزبیه‌کان و له‌ چاوى ئه‌وانیشه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ مه‌سه‌له‌که‌ نه‌ک به‌ بیرکردنه‌وه‌ى خۆیان شڕۆڤه‌ى ڕووداوه‌کان بکه‌ن . به‌رپرسه‌ حیزبیه‌کانیش زۆر به‌ زانابوونه‌وه‌ ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ ، چونکه‌ به‌شێک له‌و به‌رپرسانه‌ گرێدراوى داگیرکه‌رانن و به‌شێکى دیکه‌شیان خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کى زۆرن له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا ، ئه‌م به‌رپرسانه‌ هه‌میشه‌ ترسیان له‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد هه‌بووه‌ له‌ باکوورى کوردستاندا ، چونکه‌ ده‌زانن چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد له‌ باکووردا کاریگه‌رى ده‌کاته‌ سه‌ر  پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان و ئه‌و کات کۆتایى به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بێت . 
3ــ نوسه‌رانێک که‌ ته‌واو که‌وتونه‌ته‌ دژایه‌تیکردنى PKK و بڕیاریشیان داوه‌ که‌ تا له‌ ژیاندابن هه‌ر دژایه‌تى ئه‌و حیزبه‌ ده‌که‌ن :ــ ئه‌م نووسه‌رانه‌ش نوخبه‌یه‌کن له‌و حیزبانه‌ى که‌ سه‌رده‌مانێک هێزیان هه‌بووه‌ و ئیمڕۆ له‌ هێز و له‌ گه‌ل دابڕاون ، ئه‌م حیزبانه‌ له‌ ڕیى ئه‌و جۆره‌ نووسه‌رانه‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ زڕاندن و ناشیرینکردنى ناوى PKK و به‌هێزبوونه‌وه‌ى خۆیان له‌ لاوازبوونى PKK دا ده‌بیننه‌وه‌ ، بۆ نموونه‌ یه‌کێک له‌و نوسه‌رانه‌ که‌ تا ڕۆژگارى ئیمڕۆش که‌سى یه‌که‌مى یه‌کێک له‌و حیزبانه‌یه‌ ، له‌ چوار کاتى جیاوازدا چوار لێدوانى جیاواز ده‌دات به‌م جۆره‌ :ــ
* له‌ ساڵى 2010دا کاتێک کۆمارى ئیسلامى ئێران هێرشى کرده‌ سه‌ر قه‌ندیل و له‌ به‌رامبه‌ردا PJAK به‌رخۆدانێکى که‌م وێنه‌ى کرد . ئه‌و نووسه‌ره‌ گوتى (سیاسه‌ته‌کانى PJAK هه‌مووى له‌ خزمه‌تى داگیرکه‌ردایه‌ چونکه‌ به‌م به‌رگریکردنه‌ هه‌م کوردستان ده‌شێوێت و هه‌م زیاتر میلیتاریزه‌ ده‌بێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ با PJAK شه‌ڕ نه‌کات و باوى شه‌ڕى چه‌کدارى نه‌ماوه‌  ) .
* له‌ ساڵى 2011دا کاتێک ڕاپه‌ڕین سوریا و ڕۆژئاواى کوردستانى گرته‌وه‌ ، "PYD" له‌سه‌ر ڕێنمایى به‌ڕێز عه‌بدولڵا ئۆجالان سیاسه‌تێکى سه‌ربه‌خۆى گرته‌به‌ر و کوردى له‌ شه‌ڕى نێوان به‌عس و ئیخوان‌الموسلمین پاراست ، ئه‌و کات هه‌مان نووسه‌ر گوتى (سبحان‌الله‌ PYD که‌ به‌رچاوته‌نگ و پیسه‌ ، تۆ وه‌ره‌ ته‌ماشاکه‌ هه‌موو میلله‌تى سوریا که‌وتۆته‌ شه‌ڕه‌وه‌ که‌چى PYD ده‌ڵێت ئێمه‌ شه‌ڕ نه‌که‌ین و به‌ ئاشتى کێشه‌ى کورد چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین ، ئاخر ئه‌گه‌ر تۆ شه‌ڕ نه‌که‌یت چۆن به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڕوخێت ؟ ) .
* له‌ ساڵى 2012دا کاتێک PKK ده‌وڵه‌تى تورکى تێکشکاند و زۆربه‌ى ناوچه‌کانى شه‌مزینانى پاک کرده‌وه‌ ، ئه‌و کات هه‌مان نووسه‌ر گوتى (به‌ ڕاستى PKK کارێکى خراپ ده‌کات ئه‌م شه‌ڕه‌ى هه‌ڵگیرساندووه‌ ، چونکه‌ تورکیا دیموکراتترین وڵاته‌ له‌ ناوچه‌که‌دا و مه‌جالى به‌ کوردان داوه‌ که‌ سیاسه‌ت بکه‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر ئێران به‌ نیوه‌ى تورکیا مه‌جالى به‌ ئێمه‌ بدایه‌ ئه‌وا هه‌رگیز شه‌ڕمان نه‌ده‌کرد ) .
* ئێستاش که‌ ساڵى 2013یه‌ هه‌مان نووسه‌ر ده‌ڵێت (ئۆجالان له‌ زینداندایه‌ و له‌ ژێر فشارى ده‌وڵه‌تى تورکدا ئه‌و په‌یامه‌ى داوه‌ و پێویسته‌ PKK گۆێ به‌ ئۆجالانى نه‌دات و شه‌ڕى خۆى درێژه‌ پێ بدات ) .
با خوێنه‌ر سه‌رنج بداته‌ لێدوانى ئه‌م نوسه‌ره‌ و پاشان بڕیار بدات ، چونکه‌ ئه‌م نوسه‌ره‌ نه‌ شه‌ڕى قبوڵه‌ و نه‌ ئاشتى ، نه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى قبوڵه‌ و نه‌ ڕێکه‌وتن . (کاتێک PJAK به‌رخۆدانى ده‌کرد ده‌یگوت باوى چه‌ک نه‌ماوه‌ و ده‌بێت به‌ ئاشتى کێشه‌ى کورد چاره‌سه‌ر بکرێت ، کاتێک PYD به‌ ئاشتى ده‌چێته‌ پێش ده‌ڵێت کاتى ئاشتى نییه‌ و ده‌بێت شه‌ڕ بکرێت ، کاتێک PKK شه‌ڕى ده‌کرد ده‌یگوت له‌ تورکیا دیموکراتى هه‌یه‌ و پێویست به‌ به‌کارهێنانى چه‌ک ناکات ، کاتێک PKK باس له‌ ڕێکه‌وتن ده‌کات ده‌ڵێت با PKK شه‌ڕ بکات ) .
4ــ نوسه‌رانێک که‌ له‌ ڕابردودا ده‌مڕاستى حیزبى شیوعى عێراق بوون :ــ ئه‌م جۆره‌ نوسه‌رانه‌ش هیچ کاتێک ئاماده‌ نه‌بوون ددان به‌ هه‌ڵه‌کانى خۆیاندا بنێن و هه‌میشه‌ خۆیان به‌ ڕاست زانیووه‌ ، ده‌بوو ئه‌م جۆره‌ نوسه‌رانه‌ که‌مێک باسیان له‌ ده‌ستکه‌وته‌کانى خۆیان بکردایه‌ و پاشان هه‌مان داواکاریان ئاڕاسته‌ى PKK بکردایه‌ . خۆ ئه‌گه‌ر بێتو PKK ش گوێبیستى ئه‌م جۆره‌ نوسه‌رانه‌ ببێت ئه‌وا هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌و حزبانه‌ چاوه‌ڕێى ده‌کات که‌ خاوه‌نی ته‌مه‌نێکی درێژ و به‌رهه‌مێکی کورتن .

ڕێکه‌وتن له‌ به‌رژه‌وه‌ندى کێدایه‌ ؟
ڕێکه‌وتن هه‌میشه‌ له‌ نێوان دوو لایه‌نى دژ به‌ یه‌کدا ئه‌نجام ده‌درێت ، ڕێکه‌وتنیش هه‌میشه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نى سه‌رکوتوودایه‌ . بۆ نموونه‌ ساڵى ڕابردوو شه‌ڕێکى سه‌خت له‌ نێوان PYD و ئارته‌شى ئازادى سوریادا ڕوویدا ، ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنى PYD کۆتایى هات ، پاشان ڕێکه‌وتنێکى (11) خاڵى ئه‌نجام درا و ڕێکه‌وتنه‌که‌ش هه‌مووى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى PYD دا بوو چونکه‌ PYD سه‌رکه‌وتووى شه‌ڕه‌که‌ بوو . بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌ :ــ
http://www.helwist.com/Nuseran/Celal%20Chwartaii/2013/26%20%202%20%20rikewtin%20sorye.htm
ئێستاش پاش شه‌ڕێکى سه‌خت ڕێکه‌وتن له‌ ئارادایه‌ له‌ نێوان کورد و تورکدا ، به‌ باوه‌ڕى من ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ش هه‌مووى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نى کوردیدا ده‌بێت ، چونکه‌ له‌ ساڵى ڕابردوودا کورد له‌ هه‌موو بواره‌کاندا سه‌رکه‌وتنى به‌ ده‌ست هێنا ، که‌ ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ :ــ
1ــ دوو جار مانگرتن له‌ خواردن ئه‌نجام درا ، جارێک بۆ ماوه‌ى (48) ڕۆژ له‌ ستراسبۆرگى فه‌ڕه‌نسا و جارێکیش له‌ زیندانه‌کانى تورکیا و باکورى کوردستاندا بۆ ماوه‌ى (63) ڕۆژ . هه‌ردوو جاره‌که‌ش تورکیا زۆر هه‌وڵى دا کۆتایى به‌و مانگرتنانه‌ بێنێت و هه‌موو هه‌وڵه‌کانیشى نه‌زۆک ده‌رچوون ، تا له‌ سه‌ر داواى به‌ڕێز ئۆجالان کۆتایى به‌ مانگرتنه‌کان هات و گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن بۆ نه‌ته‌وه‌ى کورد و به‌ڕێز ئۆجالان تۆمار کرا .
2ــ له‌ ناوچه‌کانى شه‌مزینان شه‌ڕێکى سه‌خت ئه‌نجام درا ، له‌و شه‌ڕه‌دا PKK سه‌رکه‌وتنێکى مێژوویى تۆمار کرد و ته‌نانه‌ت ئه‌و شاخه‌شیان خسته‌ ژێر ده‌ستى خۆیان که‌ جێگه‌ى گه‌شتیارى ئه‌ردۆغان بوو . ده‌وڵه‌تى تورک خۆشیان نکۆڵیان له‌و سه‌رکه‌وتنه‌ نه‌کرد و گوتیان " له‌ (30) ساڵى ڕابردوودا ده‌وڵه‌تى تورک شه‌ڕى هێنده‌ سه‌ختى به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیووه‌ " .
3ــ ده‌وڵه‌تى تورک هاوکارییه‌کى زۆرى ئارته‌شى ئازادى سوریاى کرد تاکو بتوانێت ڕۆژئاواى کوردستان له‌ ده‌ستى PYD ده‌ربخات و ئه‌نجام به‌ ده‌ست بێنێت ، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌م ئارته‌شى ئازاد تێکشکا و هه‌م ده‌وڵه‌تى تورک مایه‌پووچ بوو . ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش چه‌نده‌ بۆ ئارته‌شى ئازاد کوشنده‌ بوو سه‌د هێنده‌ بۆ ده‌وڵه‌تى تورک گورچکبڕ بوو .
4ــ ده‌وڵه‌تى تورک به‌ هاوکارى ناتۆ هه‌وڵى زۆریدا تاکو بتوانێت PKK بێ کاریگه‌ر بکات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سێ ژنى تێکۆشه‌رى کوردیان تیرۆر کرد له‌ پاریس ، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ى نه‌ک PKK بێ کاریگه‌ر نه‌کرا به‌ڵکو به‌ خۆپیشاندانى سه‌دان هه‌زارى هه‌موو پیلانه‌کانى تورک و ناتۆ پوچه‌ڵ کرایه‌وه‌ .
5ــ تورک و ناتۆ زۆر هه‌وڵیاندا ده‌ست به‌سه‌ر ئابوورى PKK دا بگرن ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌دان چالاکوانى کوردیان له‌ ئه‌وروپا ڕاپێچى زیندانه‌کان کرد ، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رخۆدانی PKK و جه‌ماوه‌ری کورد له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌موو هه‌وڵێکى تورک و ئه‌وروپاى کرده‌ بڵقى سه‌ر ئاو . 
ئه‌م پێنج خاڵه‌ى سه‌ره‌وه‌ به‌شێکى که‌من له‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ى که‌ لایه‌نى کوردى تۆمارى کردووه‌ له‌ ساڵى ڕابردوودا و ئه‌نجامى ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ش هه‌م تورکیا ملکه‌چى ڕێکه‌وتن بوو و هه‌م ناتۆش گه‌یشته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ که‌ له‌ ناوچوونى PKK مه‌حاڵه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئانجام بدرێت .

سه‌ره‌تایترین ده‌ستکه‌وته‌کانى ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ى نێوان PKK و ده‌وڵه‌تى تورک :ــ
هه‌رچه‌ند تا ئێستا ڕێکه‌وتن له‌ سه‌ره‌تادایه‌ و ئه‌نجامه‌که‌ى دیار نییه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ره‌تایه‌شدا چه‌ندین ده‌ستکه‌وتى گرنگ به‌ ده‌ست هاتن ، که‌ ئه‌مه‌ به‌شێکن له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ :ــ
1ــ ئه‌مریکا و ئیسرائیل و یه‌کێتى ئه‌وروپا و په‌ڕله‌مان و کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌وروپا و بانکى مۆنى سه‌رۆکى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان زۆر به‌ گه‌رمى پێشوازیان له‌ په‌یامى به‌ڕێز ئۆجالان و ڕێکه‌وتنى نێوان PKK و ده‌وڵه‌تى تورک کرد .
ئه‌م پێشوازیکردنه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنى خه‌باتى سیاسى کوردانه‌ و سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ ده‌رخستنى PKK له‌ لیستى تیرۆرى ئه‌مریکا و ئه‌وروپادا ، چونکه‌ دانانى PKK له‌ لیستى تیرۆردا زۆر ئاسته‌نگى بۆ لایه‌نى کوردى ساز کردبوو و کوردان نه‌یانده‌توانى به‌ سه‌ربه‌ستى ئه‌و خه‌باته‌ى که‌ مه‌به‌ستیانه‌ له‌ ئه‌وروپادا ئه‌نجامى بده‌ن ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى که‌ به‌ تیرۆر ناساندنى PKK زیاتر ده‌ستى ده‌وڵه‌تى تورکى ئاوه‌ڵا ده‌کرد بۆ سه‌رکوتکردنى کوردان .
2ــ به‌ر له‌م ڕێکه‌وتنه‌ (11) جارى دیکه‌ PKK ئاگربه‌ستى یه‌کلایه‌نه‌ى ڕاگه‌یاندبوو ، هه‌ر جاره‌ش ده‌وڵه‌تى تورک به‌ تیرۆر و ئاگر و ئاسن وه‌ڵامى بانگه‌وازیه‌کانى PKK ى دابوویه‌وه‌ . به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان سه‌رکه‌وتنه‌کانى کوردان گه‌یشته‌ ئاستێک که‌ ده‌وڵه‌تى تورک ده‌ستپێشخه‌رى کرد بۆ دانوسان له‌گه‌ڵ ئیمراڵى و PKK دا .
هه‌وڵدانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ PKK دا پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى (90) ساڵه‌ى که‌مالیه‌کانه‌ که‌ باسیان له‌ "یه‌ک ده‌وڵه‌ت و یه‌ک زمان و یه‌ک نه‌ته‌وه‌ و یه‌ک ئاڵا" ده‌کرد .
3ــ ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ گورزێکى کوشنده‌ بوو بۆ ئه‌و دوژمن و ناحه‌زانه‌ى که‌ ده‌یانخواست ده‌ستکه‌وته‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان زینده‌ به‌چاڵ بکه‌ن . چونکه‌ ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ هه‌م پێگه‌ى کوردانى ڕۆژئاواى کوردستانى زیاتر به‌هێز کرد و هه‌م کۆتایى به‌ ته‌واوى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش هێنا که‌ له‌ ڕێگه‌ى سنور داخستنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دران .
4ــ ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ گورزێکى کوشنده‌یه‌ له‌ جه‌رگى ته‌واوى ئه‌و خیانه‌تکارانه‌ى که‌ بازرگانیان به‌ کوردانه‌وه‌ ده‌کرد و له‌سه‌ر حسابى کوردانى باکوور ده‌ستێکه‌لاویان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکدا ده‌کرد .
5ــ ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ بوارێکى زیاتر بۆ PJAK ده‌ڕه‌خسێنێت که‌ کادرێکى زیاتر بخاته‌ نێو ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان و خه‌بات له‌ ڕۆژهه‌ڵاتدا پێشکه‌وتنێکى زیاتر به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت .

بۆچى کشانه‌وه‌ى گه‌ریلا بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کانى باکوورى کوردستان ؟
زۆربه‌ى ڕه‌خنه‌ى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى که‌ به‌ نێگه‌تیفى له‌م ڕێکه‌وتنه‌ ده‌ڕوانن بریتیه‌ له‌ پاشه‌کشه‌ پێکردنى گه‌ریلا بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کانى باکوورى کوردستان ، هه‌ڵبه‌ت ڕه‌خنه‌که‌شیان له‌ جێى خۆیدایه‌ و پێویسته‌ ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ش بگرن ، چونکه‌ دڕنده‌یى داگیرکه‌ران به‌ هیچ کوردێک نامۆ نییه‌ . به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا پێویسته‌ PKK ش ئه‌و کاره‌ بکات بۆ ئه‌وه‌ى تۆپه‌که‌ بخرێته‌ گۆڕه‌پانى دوژمنه‌وه‌ و هیچ هۆکارێک نه‌بێته‌ هۆى تێکدانى ڕێکه‌وتنه‌که‌ .
چونکه‌ له‌ ساڵى 1993دا کاتێک بۆ یه‌که‌مین جار به‌ ده‌ستپێشخه‌رى تاڵه‌بانى ئاگربڕ هاته‌ ئاراوه‌ له‌ نێوان ئۆزال و به‌ڕێز ئۆجالاندا ، ژماره‌یه‌ک له‌ ژه‌نه‌راڵه‌کانى تورک که‌وتنه‌خۆ بۆ تێکدانى ڕێکه‌وتنه‌که‌ . ئه‌و ژه‌نه‌راڵانه‌ داوایان له‌ ( هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی باشور ) کرد که‌ هاوکاریان بێت بۆ تێکدانى ڕێکه‌وتنه‌که‌ ، ( ئه‌و لایه‌نه‌ش ) یه‌کێک له‌ به‌رپرسه‌کانى PKK ى فریودا که‌ ناوى "شه‌مدین ساکک" بوو و پێى ڕاگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ تێکبدات ئه‌وا PKK ده‌خاته‌ ده‌ستى ئه‌و ، ژه‌نه‌راڵه‌ تورکه‌کانیش (33) سه‌ربازى بێ چه‌کیان به‌ ناوى مۆڵه‌تدانه‌وه‌ خسته‌ نێو پاسێک و له‌ ڕێگه‌یه‌که‌وه‌ ناردیانن که‌ شه‌مدین ساککى لێ بوو ، شه‌مدین ساککیش له‌سه‌ر داواى ( ئه‌و لایه‌نه‌ ) هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه‌ى کوشت و ڕێکه‌وتنه‌که‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ ، پاش ئه‌م ڕووداوه‌ شه‌مدین ساکک هه‌ڵهاته‌ لاى پارتی ، و ئه‌ویش پارتێکى کارتۆنى بۆ دامه‌زراند به‌ ناوى "PKK ڤه‌ژیاندن" واته‌ "سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه‌ى PKK" ، به‌ڵام کاتێک پارتی هه‌ستى کرد ئه‌م ( پارته‌ ) له‌گه‌ڵ له‌ دایکبوونیدا له‌باریش چووه‌ ، ئه‌و کات بۆ ئه‌وه‌ى پیلانه‌که‌ى ئاشکرا نه‌بێت شه‌مدین ساککى ڕاده‌ستى تورکیا کرده‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ى فڕۆکه‌یه‌که‌وه‌ له‌ نێوان دهۆک و ئه‌تروش‌دا .
ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى هاوشێوه‌ ڕوو نه‌داته‌وه‌ پێویسته‌ PKK  ته‌دابیرى پێویست وه‌ربگرێت ، که‌ به‌ باوه‌ڕى من پاشه‌کشه‌ پێکردنى گه‌ریلا بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کانى باکوورى کوردستان گه‌وره‌ترین ته‌دابیر وه‌رگرتنه‌ و من هیچ به‌ هه‌ڵه‌شى نازانم . چونکه‌ ئیمڕۆ له‌ باکوورى کوردستان‌دا به‌ غه‌یرى خه‌باتى چه‌کدارى خه‌باتێکى جه‌ماوه‌رى زۆر به‌هێزیش له‌ ئارادایه‌ ، ڕۆڵى ئه‌و خه‌باته‌ جه‌ماوه‌ریه‌ش له‌ ڕۆڵى خه‌باتى چه‌کدارى که‌متر نییه‌ و له‌ ته‌واوى خۆپیشاندانه‌کاندا ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ ڕاپه‌ڕیوه‌ ده‌ڵێن "PKK گه‌له‌ و گه‌ل لێره‌یه‌" . واته‌ ئه‌گه‌ر گه‌ریلاش پاشه‌کشه‌ى ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کانى باکوورى کوردستان بکات ئه‌وا ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ ڕۆڵى گه‌ریلا ده‌بینێت و ڕێگه‌ نادات هیچ بۆشاییه‌ک دروست ببێت .
له‌به‌رئه‌وه‌ى هێشتا سه‌ره‌تاى ڕێکه‌وتنى نێوان PKK و ده‌وڵه‌تى تورکه‌ و بڕیاردان له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌که‌ زۆر ئاسان نییه‌ که‌ هه‌ندێک به‌ ته‌سلیمبوونى پێناسه‌ ده‌که‌ن و هه‌ندێکى دیکه‌ به‌ ئاشبه‌تاڵ .
هه‌ندێکیش که‌ له‌ هه‌موو ژیانیاندا به‌شدارى ته‌نها خۆپیشاندانێکیشیان نه‌کردووه‌ و هه‌موو ژیانیان له‌ خزمه‌تى ده‌سه‌ڵاتداراندا بووه‌ و له‌ هیچ گوته‌یه‌کى ناشایسته‌ش ناسڵه‌مێنه‌وه‌ و وه‌کو بڕیارده‌رێکیش خۆیان پێناسه‌ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن "با گه‌ریلا گوێ له‌ ئۆجالان نه‌گرێت!" ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م داواکاریه‌ ته‌نها داواکارى ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ نییه‌ و به‌رده‌وام ده‌وڵه‌تى تورکیش هه‌مان بانگه‌وازى بۆ کوردان ده‌کرد و ده‌یگوت"با کوردان گوێ له‌ ئۆجالان نه‌گرن" .
ئه‌مه‌ش لینکى ژماره‌یه‌ک له‌و نووسه‌رانه‌یه‌ که‌ به‌ گومانه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ په‌یامه‌که‌ى به‌ڕێز ئۆجالان و ڕێکه‌وتننامه‌که‌ :ــ
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a801313e
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fdda22e5
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=838a382f
http://www.kurdistannet.org/2013/index.php?option=com_content&view=article&id=630:2013ــ03ــ23ــ07ــ34ــ20&catid=11:2012ــ01ــ01ــ20ــ11ــ37&Itemid=21
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=69e19de0
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fdf9528b
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b320af27
http://www.penusakan.com/gshty/babatyــhalbzharda/12671ــ2013ــ03ــ23ــ13ــ15ــ15.html
http://www.penusakan.com/didawــterwanin/12640ــ2013ــ03ــ22ــ13ــ24ــ20.html
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3545cd6e
ئه‌مه‌ش لینکى پشتگیریکردنه‌ له‌ لایه‌ن داموده‌زگا نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کان و به‌شێک له‌ حیزب و نووسه‌ران :ــ
http://rudaw.net/sorani/kurdistan/220320133
http://so.firatnews.com/news/roejnae/shــlhhــdynــdhــmyrtshــlhــshــrــnwhــroekhyــdydrhــkhhــynــlhــghــlــyــoejlnــlydwnykhyــgrngyــd.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/yــhــhmhــdــtwrkhــrygyــyــoejlnــrygmnh.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/shــlhhــdynــdhــmyrtshــpshtgyryــpywjoeyــyــshtyــdhــkhhــyn.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/hkhwwmhــtــhhــrymــkhwrdstnــpshtgyrــlhــhhــwlhــkhnــyــshtــlhــtwrkhyــdhــkht.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/yــhــmrykhــpyshwzyــlhــphــymhــkhhــyــyــoejlnــkhrdــwــbwyrnhــwhــsfyــkhrd.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/shــroekhyــmpkeــwــskhrtyryــgshtyــkeــpshtgyryــyــoejlnynــkhrd.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/swoeboednــpyshwzyــbnghــwzyــyــoejlnــdhــkhhــn.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/ynkــchwaeryyــyــaewــroejaeynــyــaerdoegnــwــyــoejaelnــlaekhoeshkhyــpaerlaemndــyaekhtrــlaeyــmyzــbgrn.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/yــaemyndryــgshtyــyaekhgrtwwــpaeymaekhhــyــyــoejaelnــqoengykhyــnwyyaeــboeــdaesaeltــwshoershgyarnyــpaekhaekhae.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/fhــrhــnsــpyshwzyــphــymhــkhhــyــyــoejlnyــkhrd.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/yــlmnــphــymyــyــoejlnــhhــngwykhyــghــwrhــyh.htm
http://www.kurdistannet.org/2013/index.php?option=com_content&view=article&id=609:2013ــ03ــ21ــ08ــ05ــ34&catid=2:2012ــ01ــ01ــ16ــ09ــ18&Itemid=32
http://www.welati.info/nuce.php?ziman=ar&id=6304&niviskar=ــ1&cure=3&kijan=
http://so.firatnews.com/news/roejnae/hhــrــdwwــhzbyــzhــhmhــtkhyshnــwــsoesylystــpshtgyryــlhــphــymhــkhhــyــyــoejlnــdhــkhhــn.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/khoemhــlyــyــyslmyــpshtywnyــkhoeyــboeــphــymhــkhhــyــyــoejlnــrghــynd.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/dyrــgaerybــpaeymyــrybaerــyــoejlnــphــymykhyــmyjwwyyh.htm
http://www.penusakan.com/gshty/babatyــhalbzharda/12649ــ2013ــ03ــ22ــ15ــ40ــ23.html
http://www.penusakan.com/gshty/babatyــhalbzharda/12659ــ2013ــ03ــ22ــ18ــ37ــ40.html
http://www.penusakan.com/didawــterwanin/12639ــ2013ــ03ــ22ــ13ــ15ــ07.html
http://www.penusakan.com/didawــterwanin/12627ــ2013ــ03ــ22ــ01ــ29ــ00.html
http://so.firatnews.com/news/roejnae/pjakــbhــhhــmwwــshywhــyhــkhــpshtgyryــlhــmــqoenkhhــdhــkhhــyn.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/hzbــyــyndhــyــkhwrdstnــpshtgyryــdhــstpyshkhhــryyhــkhhــyــyــoejlnــdhــkhhــyn.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/twrkhــbrykhyــqwrsــdhــkhhــwythــshــrshnyــghــlyــkhwrdــwــsyshــtmhــdrnyــkhwrd.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/kcdــyــmdhــynــhhــmwwــyــhــrkhykhyــshــrshnmnــjyــbhــjyــbkhhــyn.htm
http://so.firatnews.com/news/roejnae/hhــrــdwwــhzbyــzhــhmhــtkhyshnــwــsoesylystــpshtgyryــlhــphــymhــkhhــyــyــoejlnــdhــkhhــn.htm
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f6d54292
ئه‌مه‌ش لینکى په‌یامه‌که‌ى به‌ڕێز ئۆجالانه‌ :ــ
http://so.firatnews.com/news/roejnae/yــoejlnــyــhــmhــkhoetyyــnyyhــbhــlkhwــdhــstpykhyــtykhoeshnyــsyshــtyــdymwkhrtyyh.htm
ئه‌مه‌ش لینکى ده‌نگدانه‌وه‌ى په‌یامه‌که‌ى به‌ڕێز ئۆجالانه‌ :ــ

Share on linkeShare on faceShare on twittMore Sharing S

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates