Pages

Ads 468x60px

19 Mar 2013

Grupe çekdarekan ke le ( dêra zorê ) dzeyan kirdbû le ( 14 )î adar hêrşî xellkî gundî ( umul xêr )yan kirdbû, dwênê carêkî dîke hêrşî ser gundekeyan kirdewe, leencamî hêrşekeda ( 15 ) gundî kujran û jmareyekî zor mallî gundyan sûtand .


Grupe çekdarekan ke le ( dêra zorê ) dzeyan kirdbû le ( 14 )î adar hêrşî xellkî gundî ( umul xêr )yan kirdbû, dwênê carêkî dîke hêrşî ser gundekeyan kirdewe, leencamî hêrşekeda ( 15 ) gundî kujran û jmareyekî zor mallî gundyan sûtand .

Begwêrey ew zanyaryane ke leser çawe herêmîyekanewe bedest xrawn rageyendrawe grûpêkî çekdar ke bangeşe dekrêt le'eşîrey ( 'egîdata )ye û le ( dêra zorê ) dzeyan kirduwe, maweyekî pêş kewtibûne naw gundî ( xêbiş ) û genim û komellêk kel û pelî dîkey hawllatyanî gundekeyan dzîbû, paşan le ( 14 )î adarda birdûyane dewruberî gundî ( umul xêr ) ke zorbey danîştwanekey 'erebin û 'eşîrey ( bagarane ) û ( 10 ) kîlometrî rojaway şarî ( tîltemer )e. Grupe çeteke bo dzînî genim û kel û pelekanî dîke seyarey barhellgiryan hênabuwe nawçeke .

Çekdarekan destbeser kran
Katêk grupe çeteke genimyan bar dekrid kopterekanî rjêmî be'si herêmekeyan bombaran kird. Leber ewey grupe çekdareke leherêmeke helldên, paş ewe kopterekan royiştin, grupe çeteke degerrnewe bo lay barhellgrekan . Paş maweyek grupe çekdareke bangeşeyan kird ke gundyekan genmekanyan dzîwn, bellam gundyekan ew tometeyan ret kirdewe .
Leser ew demeqallane le ( 14 )î adar lenêwan gundyan û grupe çetekan şerr û pêkdadan rûyda. Leencamî pêkdadanekeda, ( 6 ) kes le grupe çetekew ( 4 ) gundî kujran. Herweha gundyekan jmareyekî zor çek û teqemenî grupe çekdarekan destbeser deken .
Gundîyekan jin û mindallyan le gund derxist
Ledway pêkdadanekewe grupe çekdareke ke le gund derkewtibûn, dwênê ledemew beyanda beamancî ewey çekekanyan radest bikrêtewe em care be ( 50 ) otombîl hêrşî gundî ( umul elxêr )yan kird. Herweha gundî ( umul mesamîr )yan gemaro da. Gundîyekan egerî her core hêrş û pelamarêkyan leber çawgirtbû, pêş hêrşeke mindall û jnekanyan le gund derxistibû û rewaney cêgayekî eminyan kirdbûn .
( 15 ) gundî kujran û agir berdra mallekan
Le hêrşî grupe çekdarekan pêkdadanêkî dijwar hate arawe. Leencamî pêkdadaneke ke ta dwa nêwerroy rojî rabridû berdeam bû, ( 15 ) gundî kujran û sercem malî gundyan sutênran. Dway şerr û pêkdadan û sutandinî gundeke, grupe çekdareke legund derdekewn. Gundîyekan termî ew ( 15 ) kesey gyanyan ledest da, rewaney mizgewtî ( qahîre ) legundekeyan kird .
Rageyendrawe ke cenazey gundîyekan dwênê bexaksipêrdran .
Herweha raşgeyendra ke le grupe çete çekdarekeş kujraw heye bellam zanyarî leser jmarey kujrawekan bedest nexrawe . 

گرووپه‌ چکداره‌کان له‌ سوریا ( 15 ) هاولاتیان کوش و ماله‌کانیشیان سوتاند

له‌ ئاژانسی ANF وه‌
گروپه‌ چه‌کداره‌کان که‌ له‌ ( دێرا زۆرێ‌ ) دزه‌یان کردبوو له‌ ( 14 )ی ئادار هێرشی خه‌ڵکی گوندی ( ئومول خێر )یان کردبوو، دوێنێ‌ جارێکی دیکه‌ هێرشی سه‌ر گونده‌که‌یان کرده‌وه‌, له‌ئه‌نجامی هێرشه‌که‌دا ( 15 ) گوندی کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆر ماڵی گوندیان سووتاند .
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ که‌ له‌سه‌ر چاوه‌ هه‌رێمییه‌کانه‌وه‌ به‌ده‌ست خراون راگه‌یه‌ندراوه‌ گرووپێکی چه‌کدار که‌ بانگه‌شه‌ ده‌کرێت له‌عه‌شیره‌ی ( عه‌گیدئاتا )یه‌ و له‌ ( دێرا زۆرێ‌ ) دزه‌یان کردووه‌، ماوه‌یه‌کی پێش که‌وتبوونه‌ ناو گوندی ( خێبش ) و گه‌نم و کۆمه‌ڵێک که‌ل و په‌لی دیکه‌ی هاوڵاتیانی گونده‌که‌یان دزیبوو، پاشان له‌ ( 14 )ی ئاداردا بردوویانه‌ ده‌وروبه‌ری گوندی ( ئومول خێر ) که‌ زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی عه‌ره‌بن و عه‌شیره‌ی ( باگارانه‌ ) و ( 10 ) کیلۆمه‌تری رۆژئاوای شاری ( تیلته‌مه‌ر )ه‌. گروپه‌ چه‌ته‌که‌ بۆ دزینی گه‌نم و که‌ل و په‌له‌کانی دیکه‌ سه‌یاره‌ی بارهه‌ڵگریان هێنابووه‌ ناوچه‌که‌ .
چه‌کداره‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر کران
کاتێک گروپه‌ چه‌ته‌که‌ گه‌نمیان بار ده‌کرد کۆپته‌ره‌کانی رژێمی به‌عس هه‌رێمه‌که‌یان بۆمباران کرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گروپه‌ چه‌کداره‌که‌ له‌هه‌رێمه‌که‌ هه‌ڵدێن, پاش ئه‌وه‌ کۆپته‌ره‌کان رۆیشتن، گروپه‌ چه‌ته‌که‌ ده‌گه‌ڕنه‌وه‌ بۆ لای بارهه‌ڵگره‌کان . پاش ماوه‌یه‌ک گروپه‌ چه‌کداره‌که‌ بانگه‌شه‌یان کرد که‌ گوندیه‌کان گه‌نمه‌کانیان دزیون، به‌ڵام گوندیه‌کان ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ره‌ت کرده‌وه‌ .
له‌سه‌ر ئه‌و ده‌مه‌قاڵانه‌ له‌ ( 14 )ی ئادار له‌نێوان گوندیان و گروپه‌ چه‌ته‌کان شه‌ڕ و پێکدادان روویدا. له‌ئه‌نجامی پێکدادانه‌که‌دا، ( 6 ) که‌س له‌ گروپه‌ چه‌ته‌که‌و ( 4 ) گوندی کوژران. هه‌روه‌ها گوندیه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی گروپه‌ چه‌کداره‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن .
گوندییه‌کان ژن و منداڵیان له‌ گوند ده‌رخست
له‌دوای پێکدادانه‌که‌وه‌ گروپه‌ چه‌کداره‌که‌ که‌ له‌ گوند ده‌رکه‌وتبوون، دوێنێ‌ له‌ده‌مه‌و به‌یاندا به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی چه‌که‌کانیان راده‌ست بکرێته‌وه‌ ئه‌م جاره‌ به‌ ( 50 ) ئۆتۆمبیل هێرشی گوندی ( ئومول ئه‌لخێر )یان کرد. هه‌روه‌ها گوندی ( ئومول مه‌سامیر )یان گه‌مارۆ دا. گوندییه‌کان ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره‌ هێرش و په‌لامارێکیان له‌به‌ر چاوگرتبوو، پێش هێرشه‌که‌ منداڵ‌ و ژنه‌کانیان له‌ گوند ده‌رخستبوو و ره‌وانه‌ی جێگایه‌کی ئه‌منیان کردبوون .
( 15 ) گوندی کوژران و ئاگر به‌ردرا ماڵه‌کان
له‌ هێرشی گروپه‌ چه‌کداره‌کان پێکدادانێکی دژوار هاته‌ ئاراوه‌. له‌ئه‌نجامی پێکدادانه‌که‌ که‌ تا دوا نێوه‌ڕۆی رۆژی رابردوو به‌رده‌ام بوو، ( 15 ) گوندی کوژران و سه‌رجه‌م مالی گوندیان سوتێنران. دوای شه‌ڕ و پێکدادان و سوتاندنی گونده‌که‌، گروپه‌ چه‌کداره‌که‌ له‌گوند ده‌رده‌که‌ون. گوندییه‌کان ته‌رمی ئه‌و ( 15 ) که‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا، ره‌وانه‌ی مزگه‌وتی ( قاهیره‌ ) له‌گونده‌که‌یان کرد .
راگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ جه‌نازه‌ی گوندییه‌کان دوێنێ‌ به‌خاکسپێردران .
هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌ندرا که‌ له‌ گروپه‌ چه‌ته‌ چه‌کداره‌که‌ش کوژراو هه‌یه‌ به‌ڵام زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌ده‌ست نه‌خراوه‌ . 
--------------------------------
Le çwarçîwey prosey dîdarekanî bedepe le îmralî û danusan legel rêberî gelî kurd 'bdulla ocalan emro şandî sêyemîn rûyan le îmralî kird û dîdaryan legel ocalan encam da.
Dway dîdareke haserokî bedepe selahedîn demîrtaş lêdwanêkî da.
Şandî sêhemî bedepe emro çûne îmralî çawyan be rêberî gelî kurd 'ebdula ocalan kewt.
Zanra lenaw şandekeda hawserokî giştî bedepe  selahedîn demîrtaş, perlemantaranî bedepe  peruyn buldan û srrî sureya onder le nêw şandekeda bûn.
Dway dîdareke haserokî bedepe selahedîn demîrtaş lêdwanêkî da.
Demîrtaş wtî le dîdarkeman legel berîz ocalan dekrê em zanyaryane rageyenîn û , le zarî ocalanewe wtî : amanceman dîmukratîzekirdnî turkyaye , le rojî 21 adar newrozî amed bangewazyekyekî gring radegeyenim , amancman çareserye , bo kşanewey bepele hîwadarm ke perlemanîş be erkî xoy hestê. Namanewê tenanet yek kesîş xwênî birjê , qonaxî çareserî berdewame , hewllekanman bo eweye , bo xizmet kirdin be çawerserî , amadekarî deqêk dekem bo xwêndnewey le rojî 21 adar da.
Kar bo ewe dekem be pele meseley çek çareser bkem û bê ewey ke kat be fîro bçê kar bo çareserî dekem , bo eweş debê perleman erkî xoy becê bênî.
Ew lêdwan û serdaney bedpe bo îmralî lekatêkdaye ke ray giştî çawerrwanî projey çareserî rêberî gelî kurd ocelanin ke birryare  lenewrozî emsall ray bgeyenê.
Ocelan le dû dîdarî rabridûy da legell şandî yekem û duwem da  raygeyandibû ke lenewrozî 2013 projey çareserî xoy aşkra dekat . 
Boye sercem gelî kurd û hemû nîgakanî turkya û cîhan le ser çûnî şandî sêhem bo îmralî û ta bzanin projekey ocalan le newroz da çî debê

به‌په‌له‌ ده‌میرتاش له‌ ئیمرالی گه‌رایه‌وه‌و وتی له‌ زاری ئۆجالانه‌وه‌ وتی : ئامانجه‌مان دیموکراتیزه‌کردنی تورکیایه‌ ، له‌ رۆژی 21 ئادار نه‌ورۆزی ئامه‌د بانگه‌وازیه‌کیه‌کی گرنگ راده‌گه‌یه‌نم ،

شاندی سێهەمی به‌ده‌په‌ ئه‌مرۆ چوونه‌ ئیمرالی چاویان بە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان که‌وت.
زانرا له‌ناو شانده‌که‌دا هاوسه‌رۆکی گشتی بەدەپە  سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، په‌رله‌مانتارانی بەدەپە  په‌روین بولدان و سرری سوره‌یا ئۆنده‌ر له‌ نێو شانده‌که‌دا بوون.
دوای دیداره‌که‌ هاسه‌رۆکی به‌ده‌په‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش لێدوانێکی دا.
ده‌میرتاش وتی له‌ دیدارکه‌مان له‌گه‌ل به‌ریز ئۆجالان ده‌کرێ ئه‌م زانیاریانه راگه‌یه‌نین و ، له‌ زاری ئۆجالانه‌وه‌ وتی : پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی به‌رده‌وامه‌ ، ئامانجمان خزمه‌ت کردنی دیموکراتیزه‌کردنی تورکیایه‌ ، هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌وه‌ بکات کار له‌سه‌ر ده‌قێکی چاره‌سه‌ری ده‌که‌م که‌ له‌ ڕۆژی 21 ئاداردا بخوینریته‌وه‌ و ، بانگه‌وازیه‌کیه‌کی گرنگ راده‌گه‌یه‌نم.
ئۆجالان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کشانه‌وه‌ش وتی له‌ په‌یامه‌که‌م دا بۆ نه‌ورۆز ده‌باره‌ی لایه‌نی سه‌ربازی و سیاسی دا چاره‌سه‌ری تێدایه‌ ، ده‌مه‌وێ پرسی چه‌کیش بێ ئه‌وه‌ی که‌ خوێنی ته‌نانه‌ت یه‌ک که‌سیش برژێ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی و رۆلی په‌رله‌مانیش وتی:
بۆ کشانه‌وه‌ په‌رله‌مانێکی که‌ نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی پیرۆز ده‌کات و ، پشتگیری پارته‌ سیاسیه‌کان گرنگن ، هیوادارم بۆ ئه‌وه‌ی که‌ کشانه‌وه‌ به‌په‌له‌ ئه‌نجام بدرێ په‌رله‌مان ئه‌رکی خۆی به‌جێ بێنی.
ئۆجالان له‌ کۆتایی دا ده‌لێ کاتێ پرۆسه‌که‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچێ  رای گشتی ئاگادار ده‌کاته‌وه‌
ئه‌و لێدوان و سه‌ردانه‌ی به‌ده‌په‌ بۆ ئیمرالی له‌کاتێکدایه‌ که‌ رای گشتی چاوه‌ڕوانی پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری رێبەری گەلی کورد ئۆجه‌لانن که‌ بڕیارە  له‌نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ‌ رای بگەیەنێ.
ئۆجه‌لان له‌ دوو دیداری ڕابردووی دا لەگەڵ شاندی یەکەم و دووەم دا  رایگه‌یاندبوو که‌ له‌نه‌ورۆزی 2013 پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری خۆی ئاشکرا ده‌کات هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش  سه‌رجه‌م گه‌لی کورد و تورکیا و جیهان لە سەر چوونی شاندی سێهەم بۆ ئیمرالی و تا بزانن پرۆژەکەی ئۆجالان لە نەورۆز دا چی دەبێ
http://qandilpost.com
 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates