Pages

Ads 468x60px

17 Mar 2013

گەندەلی دیاردەیەکی زۆر پیسە بەداخەوە بالی رەشی کیشاوە بە سەر کومەلگای کوردستاندا


گەندەلی  دیاردەێکی زۆر پیسە بەداخەوە بالی رەشی کیشاوە  بە سەر کومەلگای کوردستاندا حەتا گەندەلی گەیشتوتە رادەێک کە هیچ کەس توانایی بەرنگاربوونەوەی لە گەل ئەم دیاردە دا نیە چونکە گەندەلی بووتە بەشێک لە دەستەلاتی کوردی لە هەریمی کوردستاندا  بەداخەوە بەشێک لە  حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستانیش  لە دەرەوەی وەڵات تۆشی ئەم  جۆرە گەندەلێانە هاتووەن 



وشه‌ى شه‌لاتی و سه‌رسه‌رى له‌ چیه‌وه‌ هاتوه‌.

بۆ چی مرۆڤەکان گەندەل دەبن  هووکاری گەندەل بوونی مرۆڤەکان چییە؟
شه‌لاتى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ بوو كه‌ حكومه‌ت دایئه‌مه‌زراند له‌سه‌رده‌مى ئیپمراتۆریه‌تى عوسمانى بۆ چاودێرى كردنى نرخ له‌ بازاره‌كان و نه‌هێلێن بازرگانه‌كان یارى به‌ نرخه‌وه‌ بكه‌ن. به‌ڵام كاتێك ئه‌م شه‌لاتیانه‌ كه‌وتنه‌ به‌ر حه‌زى دنیاو به‌رتیل خواردن و چاوپۆشیان له‌ گه‌نده‌لى بازرگانه‌كان كرد , حكومه‌ت ناچار بوو فه‌رمانبه‌رێكى تازه‌ تر دامه‌زرێنێت كه‌ چاودێرى ئه‌م شه‌لاتیانه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانیان به‌ رێك و پێكى بكه‌ن, ئه‌م فه‌رمانبه‌ره‌ تازه‌یه‌ ناو نرا سه‌ر سه‌رى.به‌ڵام دواتر سه‌رسه‌ریه‌كانیش كه‌وتنه‌ به‌رتیل وه‌رگرتن و گه‌نده‌ڵ بوون,له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ مێژوودا ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه‌ رۆژ به‌ رۆژ وێنه‌كانیان ناشرینتربوون له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا تا گه‌یشته‌و ئه‌و ئاسته‌ى ‌به‌ كه‌سانى خراپ و گه‌نده‌ڵ ناسراون. 

ئه‌بێت ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵگاى كوردى چه‌ند شه‌لاتى و سه‌رسه‌رى تیا بێت!. ئەمرۆ لە کوردستاندا هەم گەندەل هییە و هەم سەرسەری  یان ساختەچی  فریۆدەر  خەلکان دەخەلەتێنن  مال و مۆلکی خەلکی بە رۆژی رۆشن بە ئاشکرا تالان دەکەن  مافی خەلکی کوردستان پی شێل دەکەن سەروەتوسامانی خەلکی کوردستان دەدزەن تالانی دەکەن 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates