لە ٢٢ هەمیــن ساڵیادی راپەرین و ٢٢ ســـاڵ حــوکمی خــۆماڵی و فەرمانرەوایی ئەم هەرێمەدا و لە ســـایەی بودجـــەیەکی زەبەلــاح و کەم وێنەدا و لە پشــت چـــاوی کامێرای کەناڵی راگەیــاندنەکانی حزبە فەرمانرەوا و دەسەڵـاتدارەکانەوە ئەمەش هەیە کە دایکێـــک رۆژانە چـــــۆن بژێــویی خۆیی و منداڵەکانی دابین ئەکـــــات.
برۆ ٨ مارەس دەچێن
/////////////////
یەکێک لە پۆستەرەکانی خۆپیشاندانی ڕۆژی ٨ ی مارس ، ڕۆژی جیهانی ژنان ٢٠١٣،، خۆپیشاندان
لە دژی بار و دۆخی نالەباری ژنان و بە تایبەت لە دژی کوشتن و توند و تیژی لەسەر ژنان لە کوردستان .. لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لە لەندەن .. کاتژمێر ١٢ - ٢ ی نیوەڕۆ ، رۆژی
٨ ی مارس ..
////////////////////
فەرزانە حەیدەریان
رۆژى جیهانى ژنان یاخود ٨ى مارس، ئەو رۆژەیە کە وەک رووداوێکى مێژوویى،سیاسى_سۆسیالیستى سەریهەڵدا. لە٨ى مارسى ساڵى ١٨٥٧ ژنانى کرێکارى کارگەى رەستن وچنین، لەنیۆیۆرکى ئەمریکا،بۆ دەربڕینى نارەزایەتى هاتنە سەرشەقامەکانى ئەو وڵاتە و داواى زیادکردنى مووچە و کەمکردنى کاتی کارکردنیان کرد، بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر و توندوتیژییان بەرامبەر کرا. دواتر لەسەردمێکى نوێىى خەباتدا، واتە لە ساڵى ١٩٠٧ ژنان بۆبەدەستهێنانى مافە سیاسى و کۆمەڵایەتیەکانى خۆیان و بە بۆنەى پەنجاهەمین ساڵیادى رێپێوانەکەى ٨ى مارسى نیۆیۆرک، هاتنەوە سەرشەقامەکان و رێپێوانیان دەستپێکردەوە و تاوەکوبەدەستهێنانى مافە رەواکانى خۆیان بەردەوام بوون. دواجار لە ساڵى١٩٧٧دا، لە لایەن رێکخراوىنەتەوەیەکگرتووکانەوە رۆژى ٨ى مارس، بە فەرمی وەکو "رۆژى مافى ژن و ئاشتى نێودەوڵەتى"ناسرا. ئەمڕۆ ٨ى مارس لە سەدەى دووهەمیدایە و وەک دەزانین، خەباتى ژنانى کورد هێشتا لە سەرەتای خۆیدایە ورێگایەکى یەکجاردوور ودرێژی بۆ گەیشتن بە مافەکانی لەبەردەمدایە. ئەوەشدەگەرێتەوە بۆ نەبوونى میکانیزمى گونجاو و بیرۆکە بۆ بەرەوپێشچوونى ئەمخەباتە.سەرەڕاى هەبوونى ئەو هەموو رێکخراوە لەم هەرێمەدا، رۆژانە شاهیدى توندوتیژییەکی زۆر و ناڕەواین کەبەرامبەر بەژنان دەکرێت وهیچ رێکخراوێکیش وەکو پێویست خۆى بەخاوەن ئەو بابەتە نازانێت. بۆنمونە لە هەرێمی کورستان، رێکخراوەکانی ژنان، ئەگەر وارگە و هەفتەنامەیەکیان هەبێت، کە زمانحاڵیانە، لە چاو ئەو هەمۆ پێشێلکارییەی مافی ژنان،هەرووها ئەو هەمۆ کوشتن و بڕینە، ئەوان تەنیا وەکووهەواڵ،ئاماژەیەکى بچوکى پێدەکەن وهیچی تر! بە بێ ئەوە بچنە سەرشەقامەکان وداواى گەرانەوەى مافى ئەو قوربانییانە یان سزادانى بکوژان بکەن و به بێ ئەوەی بەدواداچوونی مافە ڕەواکانیان بکەن. لێرەدا هەست بەنامۆبوونى کارەکانیان دەکەم. هەست بەوەی کە ئەو رێکخراوانە هێشتا نەیانتوانیوە لەم چەند ساڵەى ئەزمونى کاریى خۆیاندا، میکانیزمێکى گونجاو بۆ کارەکانیان دابنێن و هەر بۆیەش شایەتی ئەوەین کە تا ئێستاش ئاماری کوشتن و توندوتیژى فیزیکى و دەروونى، ساڵانە روو لە زیادبوونە.بە ڕاى من، ئەگەر بێت و بەرێوەبەرانى ئەو رێکخراوانە بە عەقڵیەتى دیکتاتۆرییەوە لە خزمەتى بەرژەوەندى تاکەکەسى وحزبیدا بمێننەوە، وەزعەکە، لەوەی کە هەیە خراپتریش دەبێت. لە هەولێر ١٤ منداڵى کچ ئازارى جینسى دەدرێن و دەستدرێژییان دەکرێتە سەر، کەچى راگەیاندنەکان تەنها وەک هەواڵێکی ئاسایی بڵاوى دەکەنەوە و هیچی تر! رێکخراوەکانی ژنانیش لەوپەرى بێدەنگی و بێ هەڵوێستی دان! لەناوجەرگەى ئەورووپا،سێ ژنى سیاسەتمەدارى کوردتیرۆر دەکرێن کەچى ژنان دیسان لەوپەرى بێدەنگیدا مانەوە، جگە لەوە ئاوارەکارەکانى رۆژئاوا کە ئێستا لەم هەرێمەدا دەژینوزۆرینەیان ژنان وکچانن، ئەم بەناو رێکخراوانەى ژنانم نەبینى هەر بۆدڵخۆشیش بووبێ سەردانیان بکەن ولەمەعانات وکێشەکانیان بکۆڵنەوە و بەشێک لە داواکارییەکانى جێبەجێ بکەن.لەووەزعەدا، ئیتر نازانم بۆچى دروشمى "ئازادى ژن، ئازادىکۆمەڵگەیە" بەرزدەکەنەوە، لەکاتێکدا خۆیان هێشتا دیلى حزبەکانیانن.ئەم نموونانە، تەنیا بەشێکى بچووکە لەو رووداوانەى کە بەرۆکى ئێمەى ژنان بەرنادات. ئێمە، وەک ژنانى پارچەکانى ترى کوردستان، چاوەرێی بەهاناهاتنى ژنانى باشوورین، بەڵام بەداخەوە چ هەنگاوێک لەو ئاراستەدا نابینین. لە روانگەى منى تاکەوە، هەندێک لەژنانى ناو رێکخراوەکان، تەنهابەدواى ناو ناوبانگن و پارەى حیزب و رێکخراوەکان، کە بۆ یارمەتیدانى ژنى لێقەوماو وەریدەگرن،لەپێناو پەرژەوەندى خۆیاندا بەکارى دەهێنن.
هیوادارم ٨ى مارسی ئەمساڵ، بە نەفەسێکى ژنانە و بێ جیاوازى، ئەرکی سەرشانیان بەجێ بهێنن و چاوەڕوانییەکانى ژنانى پارچەکانى ترى کوردستانیش لەبەرچاو بگرن و پاڵپشتیان بن، وەک چۆن مێژووى خەباتى رزگارى خوازى ژنانیش سەلماندى کە سووربوونى ژنان لەسەر بەدەستهێنانى مافە رەواکانیان، ئەم رۆژە مێژووییەى درووستکرد کە ئەمرۆ هەموو ژنانى جیهانى کۆدەنگ کردوە.
تێبینى :ئەم بابەتە لەماڵپەرى ئین ئین ئیس رۆژ بڵاو بوەتەوە/ هەر کەس ویستى بڵاوى بکاتەوە ئاماژە بەو سەرچاوەیە بکات سپاس..
No comments:
Post a Comment