ئەمرۆ دەبێتە رۆژی لە دایک بونی کەک مەولوود ئافەند رۆژنامە نووسی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ٨/٦/٢٠١٢ تا ئێستا
بی سەرۆشۆینە کەس نازانێت چی بە سەرهاتووە .
کاک مەولوود ئافەند سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل کورد بۆ کە دەزگای ئیسرائیل کورد لە لایەن داود باغستانیەوە لە سالی ٢٠٠٩ دا لە هەرێمی کوردستان دامەرزرا بە داخەوە هەر لە سەرتای دامەرزاندنی دەزگای ئیسرائیل کوردەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک یەکیک لە هاوپێمانەکانی کوماری سیداری ئیران دەژایەتی ئەم دەزگاییە کرد هەر وەک خۆتان ئاگادارەن چەندین جاریش داوای داخستنی دەزگای ئیسرائیل کوردیان کردوە راستەوەخۆ.
کاک مەولوود ئافە ند ١٢/٣/١٩٨٣لە شاری مەهاباد لە دایک بووە کاک مەولوود ماوەێک لە گەل پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دا دەبێت دواجاریش لە سالی ٢٠٠٣ دەچێتە هەریمی کوردستان وەک پەنابەری سیاسی لە ئەوەی نیشتە جێی دەبێت تا سالی ٢٠٠٩ کە دەست بەکار دەکات لە گەل دەزگای ئیسرائیل کورد دا بەلام پێش ئەوەی لە گەل دەزگای ئیسرائیل کورد دا کار بەکات لە گەل چەندین رۆژنامە و گوڤاردا کاری کردوە لە هەریمی کوردستان. کاک مەولوود ئافەند لە سالی ٢٠٠٩ تا رۆژی دیارنەمانی یانی ٨/٦/٢٠١٢ وەک سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل کورد کاری کردوە
بەلام دوابەدوای گرانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق رژیمی ئیران دەستی ئاوالا بۆ بۆ دەست وەردان لە ناوخۆیی عێراق بەتایبەتی کوردستان بۆ هەمووان رۆن و ئاشکراییە کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەل چەند حیزب ریکخراوەی دیکەدا لە هەریمی کوردستان هاوپیمانی رژیمی ئیرانن و بە ئاشکرا دژایەتی دەزگای ئیسرائیل کوردیان کردوە . زۆر به داخهوه حیزب و ریکخراوهکانی رۆژههڵاتی کوردستان که لافی کوردایهتی لێ دهدن نیانتوانی خاوهنداریهتی له کهیسی کاک مهولوود ئافهند بکهن و له مهر دیارنهمانی کاک مهولوود ئافهند بهدواداچوونهوهیان نهکرد.
لە گەل ریز و سوپاسمدا سامۆئیل کرماشانی ١٢/٣/٢٠١٣
No comments:
Post a Comment